ئیسلامى سیاسى لە کوردستان
Thursday, 12/01/2017, 2:44
ئیسلامى سیاسى سەرەتا لە دەسپێکى دامەزراندنى کۆمەڵەى ئیخوان موسلمین لە ساڵى 1928 لە سەر دەستى حەسەن بەننا دامەزراوە،کە بەردەوام لە هەوڵى بڵاو کردنەوەى فکرە کۆنە پەرستانەکەیاندا بوون بە هەموو دنیادا،تاکو بگەن بە مەرامى ڕەشى خۆیان و گەڕانەوەى ژیان بەرەو سەردەمى جاهلى و ئەشکەوت نشینى،سەرەتا لە وڵاتە عەرەبیەکانەوە دەستیان پێکرد،دواتر لە سەرەتاى ساڵى هەشتاکاندا ڕوى لە کوردستان کرد،لەبەر ئەوەى ئیسلامگەراکان ئەو سەردەمە نەیان ئەتوانى فکرە کۆنە پەرستانەکەیان بچەسپێنن و مێشکى تاکى کورد بە مین ڕێژبکەن،کۆمەڵگاى کوردى ئامادە نەبوو ئەو فکرە جاهلیە قبوڵ بکات،کە لەگەڵ هیچ ئەخلاقێکى نەتەوەییدا یەکناگرێتەوە"چونکە ئامانجى سەرەتاو کۆتاى ئەمانە خزمەتکردنى کۆمەڵگەى عەرەبیەو خزمەت بە کەلتورو زمانى عەرەبى دەکەن،بۆ بەرچاو ڕۆشنى لە ناوى مناڵەکانیاندا زۆر بە زەقى دیارە کە ناوێکى کوردى ڕەسەن بوونى نیە،یا ئەنەسە یا ئوسامە یاخالید یا ابوبکر.....هتد،بەڵام بە داخەوە دواى ڕاپەڕین بە هۆى ئەو بارودۆخە نا لەبارەى هەرێمى کوردستان تێى کەوتبوو لە شەڕى ناوخۆ وە بگرە تا ئەو گرانیە سەختەى کە ڕوو بەڕووى تاکى کورد ببوەوە،ئەمەش بۆشاییەکى وەهاى دروستکرد،کە پات و گرووپە ئیسلامیەکان زۆر بە ئاسانى توانیان کار بکەن و نفوسیان بەڕادەیەکى بەرچاو ڕووى لە زیادبوون کرد،بە دڵنیاییەوە ئەمەش بەرى لێنەگیرێت سەردەکێشێ بۆ دروست بوونى گروپى تیرۆرستى،چونکە ئەمانە خوێندکارى بیرۆکە توندڕەویەکانى حەسەن بەناو سەید قوتبن،ئەڵێى ئیسلامگەراکان ئەو ڕاستیەیان بیرچۆتەوە کە تا ناوەڕاستى ساڵەکانى هەشتاى سەدەى ڕابردوو زۆر تەنیابوون و نەیانتوانیوە خۆیان ئیعلان بکەن،چونکە لە مانەوەى خۆیان دڵنیا نەبوون،لە هیچ سەردەمێکدا ئیسلامگەراکان نەیانتوانیوەو ئامانجیشیان نەبوە،داواکارى و مافى گەلى ستەم دیدەى کورد بگەیەنن بە وڵاتانى دنیاو ،داکۆکى لە مافەکانمان بکەن،با ئەوەشمان بیر نەچێ بەڕاستى ئیسلامگەراکان داکۆکیکەرێکى ڕاستەقینەو بە جورئەتن لە ئاست تاکى عەرەبداو خزمەتکارێکى دڵسۆزى ڕێبازەکەى حەسەن بەنناو سەید قوتبن،مێژوو شاهدى وەفاداریان ئەدات بەرامبەر کۆمەڵگەى عەرەبى وەک چۆن ئەرژێنە سەر شەقامەکان و داواى مافى گەلى فەلەستین دەکەن،با بزانین ئەم ئیسلامگەرایانەى سەر گۆڕەپانى کوردستان تا چەند پەرۆشى کێشەى کوردن و لە ستراتیجیەتى کارى خۆیاندا جێگەیان بۆ کردۆتەوەو دروشم نین و لە ڕاستیدا جێگەیان بۆ کردۆتەوە،کاتێک گەلەکەمان لە بەهارى 1991دا ڕاپەڕینى کرد دژ بە ڕژێمى بەعسى فاشى،ئەوکات ئیخوان موسلمین بەیاننامەیەکى دەرکردوو داکۆکیان لە هەڵوێستە دیکتاتۆریە نا مرۆڤانەکەى ڕژێمى بەعسى گۆڕ بە گۆڕ کرد ،ئیدانەى گەلى کوردیان کرد لە ئاست داوا کردنى مافى ڕەواى خۆیاندا،لە دەقى بەیاننامەکەیاندا دەڵێن(لە ڕوانگەى باڵدەستى ئەمریکا بەسەر ناوچەکەدا گەلى باکورى عێراق و بااشور هاندراون کە جموجۆڵى جیاخوازى لەقەوارەى غێراق ئەنجام بدەن و کێشەى کەمە نەتەوایەتیەکان گەورەکراون و کورد و ئەوانى تر لەلایەن خۆرئاواوە هاندراون تەنهاا بۆ ڕێگرتن لە پڕۆژەى ئیسلامى کە پڕۆژەى زۆرینەیە)،وە بزوتنەوەى ڕابەرى ئیسلامى لە جەزائیر دەڵێت(مەسەلەى کورد بە پیلانى ڕۆژئاوا دەزانین بۆ دابەشکردنى عێراق و دروستکراوى دەستى ئیستعمارى ڕۆژئاوان و شکستى سوپاى عێراق لە ئەستۆى کوردە)،کە لەو کاتەدا زوو زوو (د.حسن تورابى و شیخ عمر عبدالرحمن...)سەردانى سەدامى دیکتاتۆریان دەکرد،دڵنیام ئەم زاتە ئیسلامگەرایانەى کوردستان بە باشى دەیانناسن.
ئێمە لە لە هەرکوێ ئەدەبیاتى ئەم ئیسلامگەرایانە بخوێنینەوە بەر لە هەرشتێ ئەمەمان بەرچاو دەکەوێت کە ئەندامەکانیان بە جۆش و خرۆشێکى زۆرەوە دەیڵێنەوە دەڵێن(ئیسلام یەک بەرنامەو یەک ئامانجە ئەویش حوکمى قورعانە،یەک مەبەستمان هەیە ئەویش بەدەستهێنانى ڕەزامەندى خودایە)،با بزانین ئەم دروشمانە تا چەند بڕ دەکات،خۆ ئەردۆغان ئیسلامیە هەمان شیعارى هەیە،ئا لێرەدا ئیسلامى سیاسى دەردەکەوێت کە مااسکى ئیماندارى و لەخواترسى لە سەر ڕویان لادەچێت،چونکە ناچێتە عەقڵەوە ئیسلام بەرنامەى بێت و پاڵپشتى مەزڵومم و لێقەوماو نەبێت،بەڵام خەریکى قەتڵ و عامى گەلى کوردە،ئەم ئیسلامیانەى خۆشمان پاڵپشتى دەکەن،چونکە هەموویان یەک فکر جێ بەجێدەکەن ئەویش فکرى ئیخوانە،ئەم ئیسلامیانە نە باوەڕیان بە کورد هەیە نە بیە کوردستان،تەنها بۆ بڵاوکردنەوەى فکرەکانیان تەنها دروشمن،لە بڵندگۆى ممزگەوتەکانەوە خەریکى فریودانى کوردن،ڕۆژ بە ڕۆژ فکرەکەیان بڵاو دەکەنەوە،جیگەى داخە حکومەت و حزبە عەلمانیەکان بێدەنگن لە ئاستیاندا و هەر خەریکى شەرىپارەو دەسەڵاتن،ڕیگریان لێناکەن و مەترسیەکانیان لە بەرچاو ناگرن،ئیتر ئەمە ئەبێت بەرەو چى ئاقارێکى مەترسیدار بمان بات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست