کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەردانەکەى یلدرم چى لێ سەوز دەبێت؟

Wednesday, 11/01/2017, 0:05


لەسیاسەتدا دۆستایەتى و دوژمنایەتى تا سەر نىیە، ئەوەى کە وادەکات لایەنەکان لیک نزیک ببنەوە، بونى بەرژەوەندى باڵا و هاوبەشە، کە گەلێ جاران بۆخاترى ئەو بەرژەوەندییە وادەخوازێت نەیار و دژ بەرەکان چاو پۆشى وسازش لەسەر زۆر پرسى گرنگ و هەستیار بکەن.گەر نموونەى وەک سیاسەتى ئەورۆى تورکیا و سەردانى بیناڵى یڵدرم بێنینە بەرچاو، کەلەماوەیەکى کورتتدا سەردانى عێراق و هەرێمى کرد، یان راستتر بڵێن دوو دژ بەرەى لەیەک کاتدا بەسەرکردوە،سەلمێنەرى ئەوەیە کە تورکیا وەک مافێکى خۆى بەدواى بەرژەوەندى و سەقامگیرى وڵاتەکەیدایە،هەرئەمەش بیناڵى یڵدرم ى ناچارکردکە بەپەلەپڕوزێ خۆى بگەیەنێتە ناوچەکە. تەواوى پرس و کێشەکان بوروژێنێت و لەگەڵ عەبادیدا رێکەوتنێکى سەرەتایى بکات، پاشان بەهەگبەیەکى پڕەوە بێتە بێت بۆلاى مەسعود و، بێ منەتانە قسەو لێدوان بدات بەناراستەوخۆ پێى بڵێت ئەوا عەبادى قایل بووە کە ئەوەى بخوازین بۆمان بکات،تۆش گەر ئەڵقە لەگوێ و پیاوى تورکیت،ئەبێت تەواو هاوکاربیت و لەو باشترمان بۆبکەیت، دەنا تۆ دەگۆڕینەوە بەئەو.
لەدواى کودەتا گاڵتە ئامێزیەکەى تورکیا، سیاسەتى تورکیا رۆژ بەرۆژ بەرەو هەڵدێر و مایەپووچى دەچێت، سەرانى تورکیش تەواو شپررزە بێ حاڵ بوون، نازانن بەچ رێگاو دەرچەیەک لەو تەنگژەیە خۆیان قوتار ببکەن، جارێک دێن هاوکارى و پشتکیرى داعش دەکەن،پاشان داعش لێیان دەبێت بەمار و لەجەستەیان بەردەبێت، جارێک لەگەڵ روسیا دەبنە هاویەیمان لەژێریشەوە زەبرى لێدەوشێنن، جارێکیش بۆ دەرخستنى نیەت پاکى و چەواشەکارى راى گشتى لەگەڵ کورددا ئاشتەوایى دەکەن،لەولاشەوە لەزینداینان دەنێَن و ماڵ و حاڵیان خاپوور دەکەن.
 بەکوردى و بەکورتى خۆرى سیاسەتى تورکیا روو لەئاوابوونە، لەناوگێژاوێکى سیاسى قوڵ و بێ چارە مەلە دەکات، نازانێت چى بکات چۆن خۆى دەرباز بکات. کە ئەمجارەش وەک هەموو جارەکانى دیکە بەدرێژایى تەمەنى سیاسەتى تورکیا هەمیشە خۆى لەقەیران و کێشەو تەنگژەکان بەدوور دەگرێت وخۆى لێ بێبەرى دەکات و، تاوانەکە دەخاتە سەر کەسان و وڵاتانى دەرەکى.گەر تەقینەوە یان کوشتنێک لەئەستەنبول رووبدات، یەکەو راست پەنچەى تۆمەت بۆ قەندیل درێژ دەکات، گەر ئابورى وڵاتەکەى داتەپێت و دوچارى قەیرانى دارایى بێتەوە بێ ئەملا و لا یەکسەر رۆژئاوا و ئامریکا تێوە دەگلێنێت.لەو گرفتانەدا هەرگیز خۆى بەکەمتەرخەم و هەڵە نابینێت. لاٍى وایە تورکیا وڵاتێکى سەقامگیرە و ئەوەى دەکرێت لەدژى دەستى دەرەکییە.
ئەم سەردانەى بیناڵى یڵدرم یش درێژکراوەى ئەوسیاسەتەیە ،تا خۆڵ بکاتە چاوى خەڵک وهەوادارانى ،تا وەها گومان نەکەن تورکیا وئاکپارتى لاوازن،ئەوان لەرایى کردنى ئیش و کارى وڵاتدا سەرکەوتوبوون،بەڵام دوژمنان نەیاران چاویان هەڵنایەت و بەوە خۆشحاڵ نین، بۆیە هەمیشە لەدژى پیلان دەگێرن. کە زیاتر پەکەکە پەیەدەن. لەعێراق و سوریاوە هەرەشە نائارامى دەخوڵقێنن.
بەڵام بەڵگە نەویستە ئەوەى تۆزێک لەسیاسەتى تورکیا شارەزا بێ،چاک عەقل وئەزمونى ساویلکەى ئەوانە دەخوێنێتەوە.ئەو خۆڵە ناچێتە چاوى. دڵنیام عەبادیش لەپرسى دەرکردنى پەکەکە لەشەنگال بێچارەیە لەبەر ئەوەى (شەنگال دوور ونزیک نەلەژێر دەستى عەبادیدا یە، نە پارتیش دەوێرێت توخنى بکەوێت) ترس و تۆقینەکەى تورکیا لەبوونى پەکەکە لەشەنگال نى یە،ترسەکەى زیاتر پێشکەوتن سەرکەوتنەکانى پەیەدەیە لەرۆژئاوا، کە بمانەوێت یان نا پەکەکەش خۆشحاڵ و پشتیوانیەتى،هەتا شۆڕشى رۆژئاوا پێش بکەوێت تورکیا زیاتر شکست دێنێت و بیرى سەربەخۆیى و شۆرشى باکور زیاتر تاو دەسەنێت.شینەکەى تورکیا بۆ ئەوەیە. پەیەدەش لاى دونیا ئەوەى سەلماندوە کە تاکە هێزە ئەتوانێت مل بەداعش کەچ بکات و بیبەزێنێت،گەرنا ئەوە چ پەیوەندى بەرەوشى ناوخۆى تورکیا و پەکەکەوە هەیە،لەکاتێکدا گەریلا و شە رڤان لەقوڵایى خاکى تورکیا بونیان هەیە، ئامەد و شیرناخ و لیجە بەشى زۆرى باکوریان لەتورک کردۆتە دۆزەخ،لە دەریاى رەش لەناوچەى ئامانۆس،پایەگا و سەربازگەیان هەیە،گەر تورکیا هێندە بەهێزە سوورە لەسەر راماڵینى پەکەکە بۆ سەرەتا لەماڵى خۆیەوە دەست پێناکات؟
جەوهەرى پرسەکە ئەوەیە تا سوریا لەو بارودۆخەدا بێت هەل و دەرەفەتى ئازادى و دروستبونى کیان سەربەخۆى لەهەر کات زیاتر دەچێتە پێش.وەک باسکرا پەیەدە پێشڕەوى تەواوى هێزەکانە بۆ راماڵینى داعش، کە ئەمەش بۆ رۆژئاوا پەسەندە و بۆتورکیاش نیگەرانى یە.هاوکارى وهاماهەنگى وڵاتانیش بۆ پەیەدە مژدە ونوقلانەیەکى خۆشە کە تورکیاى تاساندوە.کە تورکیا چاک لەئامانج نهێنى شاراوەى بونى پەکەکە لەشەنگال تێدەگات، کە بۆتە هێزێکى یەدەگ بۆ پەیەدە و،هەر دەستدرێژى و قاچ درێکردنێکى تورکیا لە رۆژئاوا سەرهەڵبدات ئەوا یەکەو راست ئەو هێزە ئامادەیە بۆ هەموو گیانبازییەک.بەتایبەت پاش ئەوەى تورکیا بەختى خۆى لەداعش تاقیکردەوە نەیتوانى بەو هێزە هۆڤ و دڕندەیە روبەروى پەیەدە ببێتەوە.
بۆیە ئێستا بیناڵى یڵدرم زۆر بەسەزمانانە بەتەنگە تاوى هاتۆتە بەغدا بۆلاى عەبادى کە چارەسەرى ئەوپرسە بکات وهاوکاریان بێت، تا پەکەکە قایل بکات لەشەنگال بکشێنەوە. پێش خستنى سەردانەکەشى بۆ بەغدا پاشان بۆ لاى مەسعود، دوو مەرامى لەپشتە،یەکەم ئەوە بەگوێى مەسعود دا دەات کە چەنێک ئەلقە لەگوێ و گوێرایەلمان بیت،بەڵام ئێمە هیچ حسابت بۆناکەین، دووەم پەیامێکیشە بۆ مەسعود تاپێى بڵێت ئیدى رکابەرت بۆپەیدا بوو، سەردەمى قسە و هاش و هوش و هەڕەشە بەسەرچوو،ئیدى پێویستمان بەکردارە و ئەبێت لەو شەڕەوە بگڵێت.گەرنا لەگەڵ بەغدا رێک دەکەوین و وەک دوو دەوڵەتى خاوەن سیادە لەرێى پرۆتۆکۆڵ و نێوەندگیریەوە ئەتوانین هەمووشت بکەین.
بەحوکمى چالاکى و ئازایى و بوێر ى پەکەکە ،تورکیا دەزانێت کەتەواوى دونیا هاوسۆزى ئەون و ەک جاران بە تیرۆریست و شەرانگێز نایناسن. بەچاوى هێزێکى ئازادى خواز دەیبینن،تورکیاش بەهۆى سیاسەتە پر ِچەواشە و هەڵەکارییەکانى تادێت لەسەر ئاستى نێو دەوڵەتى تەریک و پەراوێز دەخرێت،بۆیە هیچى بەدەستەوە نەماوە و ناتوانێت هیچ بکات. بۆیە وەک دوا چانس و دوافشار و کارت ئەمجارەش رووى لەمەسعود ناوە، کە بۆ خۆشیان ئەزانن مەسعود و پارتى و چەکدارەکانى تا چەند ئەتوانن رووبەرووى پەکەکە ببنەوە، بەڵام دیسان بۆتورکیا هەرباشە،لەسەرێک ئەمەک و نۆکەرى مەسعود چەند بارە دەبێتەوە،لەسەرێکى دیکەشەوە لەسەر دەستى مەسعود کورد بەکورد بەکوشت دەچێ،لەولاشەوە بەیارمەتى نەیارانى کورد، هەوڵەکانى بۆ لەباربردنى کیانى سەریەخۆیى لەرۆژئاوا و پارچەکانى دیکە لاوازدەکات و مەرگ و نەمانى دەسەڵات وئاکپارتیش بۆ چەند ساڵێک دوا دەخات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە