به‌شی پێنجه‌می دروشمی خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی
Tuesday, 10/01/2017, 18:06
1ـ یه‌كگرتوو زۆر ڕاڕایه / قاچی له هه‌ردوو لایه
2ـ یه‌كگرتوو خوا بیگرێ / بۆ ده‌نگی هه‌ڵنابڕێ
3ـ مێژووی پێنج به پێنج تاڵه / په‌رله‌مانتان به‌تاڵه
4ـ ئه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی / خه‌جاڵه‌تی لای خوا بی
5ـ یه‌كگرتووی ئیسلامیه / سزای دووڕوویی چیه؟
6ـ ئه‌ی یه‌كگرتووی خه‌و خۆش / میلله‌تت كرد فه‌رامۆش
7ـ سه‌لاحه‌دین به‌هادین / خۆت بگره وا بۆت هاتین
8ـ یه‌كگرتوو سیقه‌ی نیه / هه‌ڵوێستی دوو فاقیه
9ـ یه‌كگرتوو سیقه‌ی نیه / هه‌ر خۆی پیاوی پارتی یه
10ـ یه‌كگرتوو وا وه‌ستاوه / میلله‌تی ته‌ڵاق داوه
11ـ هه‌تا هه‌تا هه‌تایه / پارتی جاشی توركیایه
12ـ پارتی به 38 كورسی / ئه‌م خه‌ڵكه‌ی كرد به برسی
13ـ نه‌وت و سامان و داهات / موچه‌كه‌مان چی لێ هات؟
14ـ حكومه‌ت باوی نه‌ماوه / وه‌رنه ناو ئاپۆراوه
15ـ پێنج هێز بوونه‌ته به‌ڵا / چوار لێره‌یه‌و یه‌ك له‌ولا
16ـ نه‌كۆیله‌ین و نه به‌عسین / مامۆستای چاو نه‌ترسین
17ـ حكومه‌ت به گزی و فزی / موچه‌كه‌مانی دزی
18ـ پێشه‌نگی ئه‌م میلله‌ته‌ین / ئاڵای سپی هه‌ڵده‌كه‌ین
19ـ ئه‌مڕۆ بێ یاخود سبه‌ی / بۆ مه‌رگتان ده‌ڵێین ئۆخه‌ی
20ـ كێ یه قائیدی ناوه / ئه‌وه‌ی له شه‌قام ماوه
21ـ گه‌ر چۆڕێ نه‌وت لێره بێ / ئه‌م شه‌قامه‌ش ده‌فرۆشرێ
22ـ ئه‌م میلله‌ته زه‌لیله / ئه‌م حكومه‌ته‌ی قابیله
23ـ دارا دوو داری نه‌دی / به‌ڵكو دارا دزی دی
24ـ ئێمه له‌سه‌ر شه‌قامین / بۆ خه‌بات به‌رده‌وامین
25ـ بڕوخێ حكومی فاشی / به خۆی و جه‌یش و جاشی ( دیاره ئه‌م دروشمه له خۆپیشاندانه‌كانی سه‌رده‌می به‌عسدا ده‌مانووته‌وه به تایبه‌تی له ساڵانی هه‌شتاكاندا. )
26ـ حكومه‌تی بنكه قه‌یران / تاڵانت كرد كوردستان
27ـ حكومه‌تی بێ ده‌ستووره / نرخی وه‌ك سه‌لكێ تووره
28ـ یه‌ك دوو رۆژه ده‌وامه / خویندكار وا له شه‌قامه
29ـ حكومه‌تی بنكه فراوان / گیرفانی گه‌لتان ته‌كان
30ـ ئه‌ی حكومه‌تی دیوه‌خان / تاڵانت كرد كوردستان
31ـ حكومه‌تی بنه‌ماڵه / ڕسوایه ره‌زای تاڵه
32ـ هه‌ر ئه‌مه دوا په‌یامه / خه‌باتمان به‌رده‌وامه
33ـ حكومه‌تی دوو ئیداره / میلله‌ت له تۆ بێزاره
34ـ فشار كارمان تێ ناكات / نه‌ك باران گوله‌ش داكات
35ـ خۆتان ناونا چاكسازی/ له ئه‌نجام چاكتان دزی
36ـ موچه‌كانمان دزراوه / بۆ ئه‌وروپا نێراوه
37ـ كه‌س ناتوانێ دژمان بێ / كێ ئازایه پشتمان بێ
38ـ بووكه به بارانێ / موچه‌كه‌مان كوانێ
39ـ ناترسین و ناپرسین / رۆژێك داتان ئه‌پڵۆسین
40ـ هێزی گه‌ل له بن نایه / میلله‌ت وه‌كو پۆڵایه
41ـ نمه‌كی میلله‌ت سوێره / حكومه‌تمان قه‌رز كوێره
42ـ ئێمه مامۆستای گه‌لین / دژی دزو گه‌نده‌ڵین
43ـ هه‌رێم پڕ له قه‌یرانه / داعش بۆته به‌هانه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست