کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوای مردنی مەسعود بارزانی بنەماڵەی بارزانی پەرت و بڵاو دەبن

Tuesday, 10/01/2017, 12:55


دووبابەتی کورت :
ئەو رستەیەی سەروو بەو مانایە نییە کە مەسعود بارزانی خاوەنی کەسایەتیەکی نیشتمانی وخاوەنی پلەیەکی زانستی لە بواری سیاسی یان نیشتمان پەروەریە. ناوەرۆکی ئەو سەردێڕە ئەوە ناگەیەنێ کە ئەو کابرایە بۆ دۆزی رزگاری کورد وەک کەسایەتیەکی کاریزما چاوی لێ دەکردرێ. لە ناو سیستمی عەشیرەگەریدا رێبازی فکری روویان لە تەریقەت وروویان لە ئایینە، بەو هۆیەشە کە کەسانی ساویلکە و لایەنگرەکانی خۆیان بەو رێکارە هەڵدەخڵەتێنن ولە دەوری خۆیان کۆیان دەکەنەوە.رۆڵی سەرەکی مەسعود لەو کاتە ئەستەمەدا راگرتنی باڵانسی بنە ماڵەیە بۆ تاڵانکردنی سەروەتووسامانی ئەو خاکە مل بەکۆتە.ئەوەش یەکێکە لە تایبەت مەندیەکانی سیستمی عەشیرەگەری کە خۆیان لە چەنگی مەرگ رزگار دەکەن وبە / تای / گیان ڕازی دەبن.هۆی مانەوەیان نە بە خاتری دۆزی کوردە نە بە خاتری نیشتمانی کوردە.
ئەگەر ئیدریس بارزانی نە کوژرابایە لەو سەردەمەدا باڵی ئیدریس وکوڕ ەکانی بە تایبەت نێچیروان بارزانی هیچکات رێگایان نەدەدا بە مەسعود و کوڕەکانی کە بەو شێوەیە ببنە پاڵەوانی مەیدانی ئەوەرۆژگارەی کە ناویان ناوە خەبات بۆ چارەسەری کێشەی کورد. لە راستیدا ڕۆڵی سەرەکی لە بە تاڵانبردنی نەفتی کوردستان بە دەست نێچیروان ومەسعودە. لەو سیاسەتە قڕێژەشدا مەسعود بە هیچ شێوەیەک جورئەتی ئەوەی نییە دژایەتی نێچیروانی برازای بکا بە روونی دەردەکوێ کە هەر جارێک کە نێچیروان بارزانی دەچێتە تورکیە زیاتر گرێبەستی ئابوری دەگەڵ تورکەکان واژۆ دەکاو زیاتر حەول دەدا کە دژایەتی خۆیان دەگەڵ پ،ک،ک، پەرەپێ بدا. هێم وبناغەی بنە ماڵەی بارزانی زۆر لەوە لەرزۆکترە کە ئێمە رۆژانە دەیانبینین.
دامودەزگای هەیی لە سەری ڕەش ودامودەزگای ئاسایشی سەر بە مەسرووری کوڕی پێمان دەڵێ کە دوای مردنی مەسعود بارزانی شەڕی ئابوری وتاڵانکردنی وڵات وراگرتنی ئاسایشی بنە ماڵەیی دەکەوێتە دەست نێچیروان ومەسروور بارزانی.ئەوانیش بۆ بەشکردنی میراتی عەشێرەگەری هەروا هاسان لە یەکتر خۆش نابن.ئێستێ باشووری کوردستان لە بارودۆخێکی نادیارو تەماویدا دەژی.لەو بارودۆخەدا سیستمی عەشیرە سالار ڕەحم نە بە کەس نە بە خۆشیان ناکەن. چۆن سەردەمی مەلامستەفا کە دەیانگووت خاوەنی سەت هەزار چەکدارە کە چی بە ماچێکی شای ئێڕان وسەددام لە ئەلجەزایەر تێک قرما، لەو سەردەمەشدا دوای مردنی مەسعود بارزانی ئەو هێزە چەکدارەیان کە لە دوورەوە بریقەی شمشیریان دێ زۆر زوو هەڵدەوەشێ.
سەرۆکایەتی هەریمی کوردستان :
ماوەیک لەوەی پێش دەنگۆی ئەوە هەبوو کە بارزانی پۆستەکەی خۆی رادەستی کەسێکی دیکە دەکا ودەست لە سەرۆکایەتی هەرێم هەڵدەگرێ! بۆیە وەک راگەیاندن ومێدیاکان ناوی چەند کەسێک هاتە سەرزاران.بەڵام زۆری پێنەچوو ئەو گڕووکەفە نیشتەوەو واوێدەچی هیچ کەس حازر نییە لە پۆستێکداکار بکا کە ماوەی نزیک ١٣ ساڵە بە زۆرە ملی لە لایان شادزێک داگیرکراوە. بۆ داهاتووش هەر کەس سینگی بێنێتە پێش وبڵێ من جێگرەوەی بارزانی دەبم. دەبێ ئەو کەسە زۆر ساویلکە بێ ویان هیچ لە سیاسەت نازانێ. لە ماوەی ٢٥ ساڵ لە دەسەڵاتی ئەو گەندەڵانە خاکی باشووری وڵات بۆتە زامستانێکی پڕ لە بێ هیوایی، درۆ، دزی ، ژنکوژی، ئێعتیاد،هەژاری ، نە بوونی داهاتوویەکی سیاسی روون. لەوەها کۆمەڵگایەکدا زۆر سەیرە کەسێک ئەوەندە لە دونیای سیاسەت بێ خەبەر بێ کە تەواوی نەهامەتی ئەو چەند ساڵە وەئەستۆی خۆی بگرێ.پرس جێگرەوەی سەرەۆکی هەرێم نییە، پرسی رووخاندنی دەسەڵاتی ئەو گەندەڵانەیە. دەسەڵات تووشێ شێر پەنجە تێرمیناڵی بووە. نەخۆشی شێرپەنجە بە حەبی ئاسپرین چارە سەر نابێ. حەفدە ساڵ لە هەزارەی سێ تێپەڕیوە، چارە ددانی بە ژان کێشان وفرێدانی ئەو ددانەیە نەک جێگاگرتنەوەی  پۆستێك کە کەسایەتیەکی پۆخڵی وەک مەسعود بەڕێوەی بردوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە