لەم قەیرانی بێموچەییەدا هێرۆی برایم ئەحمەد پارەیەکی زۆر بۆ کوردئیدۆل تەرخان دەکات
Sunday, 08/01/2017, 19:00
یەکێک لەو کێشە و قەیرانە ترسناکانەی ئەمڕۆ بەرەو رووی هاوڵاتیان بۆتەوە لە باشوری کوردستان، نەدانی موچەی فەرمانبەر و مامۆستایانە لەلایەن دەسەڵاتی پارتەکانی هەرێمەوە، کە ئەمەش سیاسەتی تورکیا و داگیرکەرانە، بە مەبەست دەیانەوێت کۆمەڵگای کوردی هەڵتەکێنن و لە ناوی بەرن، دەسەڵاتی کوردیش پیادەی دەکات.
لە بری ئەوەی ژیانی هاوڵاتییان لە رێگای دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوتەوە، ژیانێکی ئاسودە و ئارام بۆ دانیشتوانی باشوور فەراهەم بکەن، بەڵام رێککەوتنە نهێنییەکانی ئەم دەسەڵاتە خائینە تەنیا بەرژەوەندیی خۆیان و داگیرکەرانی تێدایە، باری سەرشانی خەڵکەکەیان زیاتر قورستر کردووە، چونکە ئەو نەوتەی لە کوردستان دەردەهێنرێت، ئابوری دەوڵەتە داگیرکەر و دراوسێکانی پێ بوژاندۆتەوە، بەرپرس و دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی دەوڵەمەند کردووە، ئەوەی بەلای دەسەڵاتی کوردییەوە گرنگ بێت، تەنیا پاراستن و مانەوەی خۆیانە ئەمیش لە رێگای چەکدار و پاسەوان و پۆلیسەکانەوە، بۆیە تەنیا موچە بەوان دەدەن تا خۆیان لە دەست تووڕەیی و ناڕازی خەڵک بپاریزن، فەرمانبەر و مامۆستایانیشیان بێ موچە کردووە، بەلایەناەوە گرنگ نییە ئەو خەڵکە چی لێبەسەر دێت. هەر بۆیە دەسەڵات کارەسات بە دوای کارەسات بەسەر ئەو خەڵکەیدا دەهێنێت، رۆژانە بەرەو رووی قەیران و کارسەکاتێکی ناخۆشتریان دەکەنەوە.
دەسەڵاتی کوردی و بەرپرسەکان هۆکار و پاساوی جۆراوجۆر بۆ نەدانی موچەش دەهێننەوە، هەندێک لەو بەرپرسانە هێندە روو قایمن وا پیشان دەدەن کە خۆشیان وەکو ئەو خەڵکە ژیان دەبەنە سەر و هیچیان نییە، نمونەی حاکم قادر و مەحمود سەنگاویی، کە دەڵێن ئێمەهیچمان نییە وەرن بەدواداچوون بکەن، ئێمە وەکو هەموو فەرمانبەرێکی حکومی و حیزبی موچەیەکی کەم وەردەگرین. لێرەدا ئەم بابەتە تایبەت نییە بە درێژەدان بەم باسە، ئەوەی گرنگە و باسمان کرد، پەیوەندیی بەم هەواڵەوە هەیە، کە نەدانی موچەیە، کە راستەوخۆ کاری کردۆتە سەر ژیانی هاوڵاتیان، جگە لە کاردانەوەی بۆ سەر ئاستی خوێندن و تەندروستی و بەڕیوەبردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتیی و کاروباری دامودەزگاکان، هەمووی لە شوێنی خۆیدا قەتیس ماون، کاری رۆژانەی هاوڵاتیان هەمووی وەستاون. ئەو بەرپرسانە جگە لە خۆیان و چەکدار و پاسەوانەکانی خۆیان مووچەیان لە فەرمانبەر و مامۆستایان بڕیوە، یان بڕێکی زۆر کەم مەمرە و مەژی پێیان دەدەن، لەم لاشەوە بۆ خۆیان وەکو شا و فیرعەونەکان ژیان بەسەر دەبەن، سەفەر و رابواردن و خواردنی خۆیان بە زیادەوە دەکەن، تەنانەت زۆربەی بنەماڵە دەسەڵاتدارەکان بە فڕۆکەی تایبەت رۆژانە و هەفتانە خواردنیان لە دەرەوە بۆ دێت، ئەو خواردنە ناکڕن و نخۆن کە هاوڵاتیان لە بازاڕ دەیکڕن، جگە لەو پارەیەی رابواردنی خۆیان سەرفی دەکەن، وەک نمونەیەکی بچووک نێچیرەڤان پارەیەکی زۆر دەدات بە هونەرمەندێکی پۆرنۆی ئەمەریکی کە بۆ یادی لە دایکبوونی ژنەکەی سەردانی هەرێم بکات، زۆربەی بەرپرسەکان لە سەری ساڵدا کوردستانیان جێ هێشت، بە خۆیان و ماڵ و مندالەکانیانەوە بۆ ئەوروپا و ئەمەریکا و ئاسیای رۆژهەڵات، بۆ رابوارد ملیان شکاند، هەڵبەت خۆشیان هەست بەوە دەکەن کە چ زوڵم و خیانەتێک بەرامبەر بەو میللەتە دەکەن، بۆیە زۆربەی کاتەکان ئەوەی دەیکەن و سەرفی دەکەن و سەفەری پێدەکەن دەیشارندەوە، ئێمە لەم راپۆرتە هەواڵەدا دەست دەخەینە سەر نهێنییەک کە هێرۆی برایم ئەحمەد بۆ رابوردن و زەوقی خۆی (کورد ئایدل) بەڕێوە دەبات و پارەیەکی زۆری خەیاڵی بۆ تەرخان کردووە، ئەمیش لە رێگای فاروقی مەلا مستەفاوە پینە و پەڕۆی تێچوونەکەی ئەو بەرنامەیە دەکات.
بهرنامهی كورد ئایدل
بەرنامەی کورد ئایدڵ لە بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی(Idols)یی بەریتانییەوە سەرچاوەی گرتووە. لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا ئەمڕۆ ئەم بەرنامەیە پەخش دەکرێت، ئەمانەی لای خۆشمان وا پرۆپاگەندە و ریکلامی بۆ دەکەن، دەڵێن:
(کورد ئیدۆل، بۆ دۆزینهوهی ستێرهی مۆسیقای پۆپ دهست به ماجهرایهکی گهوره دهکات و دهرفهتێکی بێوێنه بۆ دهستپێکردنی کارێکی مۆسیقایی پێشکێش دهکات. لهم ماجهرایهدا ژورییهک که له کهسه بهناوبانگهکانی مۆسیقای کوردی پێک هاتووه لهگهل کورد ئیدۆل، توانای پالێوراوهکان ههلدهسهنگێنن و به دهنگی ئێوه یهکهمین کورد ئیدۆل که دوارۆژی مۆسیقای پۆپولهر دهستنیشان بکات ههلدهبژێردرێت).
------------------------------
هەواڵەکە:
کەسێکی نێو دەزگای دژە تیرۆر، هەروەها سەرچاوەیەکی دیکە لە نێو یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کە ئهو بهرنامهیه كۆمپانیایهكی توركی بهرێوهی دهبات كه زۆرگران بههایه، هەر ههمان كۆمپانیایه، کە عهرهب ئایدل بهرێوهدهبات، تێچوونی كورد ئایدهل كه ٤ هونهرمهند بهشداری تیادهكهن، تا ئیستا زیاتر له ملیارێک و نیو دیناری تێچووە، بهرنامهكه له مانگی یهكی ئهمسالهوه كاری لهسهر دهكرێ و لە ١٥ وڵات پیشان دەدرێت، بۆیه هێرۆ ههستیی کردووە، راگهیاندنی ئهو بهرنامهیه، ئەگەر بە ناوی کوردساتەوە بکات، رەنگە لەم کاتی قەیرانی بێموچەییەدا سەرئێشەیان بۆ دروست بکات، بۆ ئەوان باش نەبێت، خەڵکەکە زیاتر لێیان توڕە ببن. لەبەر ئەمە وای پێشنیار کردووە، ئەگهر كهسیكی دهوڵهمهند بکەن بە خاوەنی ئەو پرۆژەیە و وا پیشان بدەن کە تێچوون ئەو نمایشە ئەو کەسە، یان کۆبپانیایە کردوویەتی، ئیتر گلەیی و گازەندەی خەڵکی و بێمووچەکان بەرەو روویان نابێتەوە.
سەرچاوەکە دەڵێت ئەوەتا لهم كاتهدا كه خهڵك موچهی نییه، ٤٥٠ كادیری راگهیاندنی یهكێتی سكاڵا و نامهی نارهزایهتیان لهسهر حیزبهكهیان لای زۆر ناوهندی جیهانی تومار كردوه، كه یهكێتی موچهی چهند مانگی لێخواردون، بۆیه هێرۆ داوای له فاروقی مهلا مستهفا كردوه بە فەرمی وا پیشان بدات، کە بهسپۆنسهری ئاسیاسیل، ئەمە دەکرێت، سهرهتا فاروق بەمە قایل نهبووه، لێ دوایی لە ژێر فشاری هێرۆ ناچار رهزامهندی دهربڕیوه، مەبەستیش لەمە تەنیا ئەوەیە تا نهڵێن پارهكه هی مالی تالهبانی و هیرویه. سەرچاوەکە دەڵێت ههرچهنده بهشی زۆری پارهی ئاسیا سێلیش ههر هی ماڵی تالهبانییه و فاروقی مهلا مستهفا تهنها له رێگای ئەم کۆمپایایەوە پارهی رهشهیان بۆیان سپی دهكاتهوه.
-----------------------------------
ئاگادارییەک بۆ هونەرمەند (کانی):
بەڕێزتان وەکو هونەرمەندێکی لێهاتوو و دەنگخۆش، کە تا ئیستا دەسەڵاتی خائین و موچەبری کوردی زەفەریان پێ نەبردوویت، جگە لە گەیاندنی ئەو بەهرەیەی هەتانە، بەو دەنگە خۆشەتان خۆتان راگرتووە وخۆتان نەفرۆشتووە، لێرەوە داواتان لێدەکەین، کە لە نێو ئەو گەمەیە بێنە دەرێ، چونکە دەسەڵاتی کوردی نە نرخی هونەر دەزانێ، نە دڵسۆزی بەهای جوانیی و هونەریی و زانستیی و رەوشتە. بەلایەوە گرنگ نییە هونەری کوردی بەرەو چ ئاڕاستەیەک دەڕوات، ئەمەی دەشی کەن، تەنیا بۆ میزاجی شەخسی و کەیف و رابواردنی و زەوقی خۆیانە، ئەوان بە تەنگ چارەنووسی میللەتێکەوە نیین، هونەر نرخێکی نییە، نە دەیزانن، نە لێشی تێدەگەن، بەڵکو وەکو دوژمانی کورد کار دەکەن و هەرچی جوانی و رەسەنایەتی بێت لە هونەر و گۆرانی کوردییدا نەیانهێشتووە.
داواتان لێدەکەین کە وەک پشتگیرییەک بۆ ئەو مامۆستا و موچەخۆرە بێپارانەی کە ئەم دەسەلاتە پارەیان پێنادات، ئێوەش هەڵویست بنوێنن و بۆ بەرنامەیەکی ئاوا کە بە ملیاردەها تەرخان دەکات، کەسایەتی خۆیتان لەکاوی مەکەن، داواکارین واز بهێنن و دەست لەو بەرنامەیە بکێشنەوە، ئەمەش بۆ هەموو ئەو هونەرمەند و کەسە رووناکبیرانەیە، کە بیانەوێت لاپەرەیەکی جوان ژیان و مێژووی هونەریی و ئەدەبی خۆیان بنووسنەوە و هەڵوێست لە پارتیی ویەکێتیی وەربگرن.
ستافی کوردستانپۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست