یەڵدرم لە نێوان هەولێر و بەغدا
Wednesday, 11/01/2017, 11:00
یەڵدرم چی لە عیراق دەوێت و لە کوردیش چ ؟ ئەوەی یەڵدرم دەیەوێت خاڵی ئەساسی کۆتاپێهێنانی ئەزمونی کوردە لە باشور و خۆرئاواو و باکور ، سرکردنی تەواوی چالاکیەکانی کوردە لەتەواوی جیهان ، سەردانی ئەم جارەی سەرۆک وەزیری تورک بۆ عیراق ، دوا وێسگەی سەردانیەتی لەو هەڵمەتەی دژی گەلی کورد دەستی پێکردوە ، هەنگاوەکانیەتی بۆ گەلە کۆمەکی نێودەوڵەتی دژی دۆزی کورد و هەرس پێهێنانی .
تورکیا بەدرێژای مێژوی حوکمی عسمانی لە هەرس پێهێنانی میرنشینە کوردیەکان و دەوڵەتی فاشیەتی تورک بەدرێژای نۆ دەیەی رابردوو ، مێژویەکی پراو پریان هەیە لە لێک هەوەشاندن و لێدان لە خەباتی رەوای گەلەکەمان ، هەر لەم چوار چیوەیە ئێستا لەهەوڵی بەردەوام دایە و هەموو کەناڵەکانی خۆی خستۆتە کار ، بۆ ئەوەی دونیا بکاتە دژی گەلی کورد ، سەرەرای ئەوەی تەنەزولی گەورەی بۆ ئەوهێزانەکرد ، کە پشگیری کوردیان کرد لەشەری دژی داعش .
شەری داعش سەرای ئەوەی نەهامەتیەکی گەورە بۆ گەلانی عیراق و سوریا ، بەڵام خاڵیکی وەرچەرخانی مێژوو بوو ، بۆ ئەوهێزانەی لەشەری دژە داعشدان ، دەیانەوێت گەلانی ناوچەکە بپاریزن لەم هێزە تیرۆرستە ، ئەوەی بەئاشکرا دیار بوو بونی قارەمانێتی پێشمەرگەو شەرڤانان بوو . لە هەردوو بەرەی عیراق و سوریا ، لەسوریاش بەتایبەتی لە چاو گەلانی تر توانی سەرکەوتنی گەورە تۆمار بکات ، ئەوەی جێگای سەرنج بوو ، ئەوە بوو تورکیا بەبەرچاوی دونیا پشگیری گەورەی تیرۆرستانی داعشی دەکرد ، بەڵام دونیا بەرژەوەندی لە سوریا هەرزوو بەشێک لەگەڵ تورکیا دژی کورد وەرگەران . بەتیبەتیش دەوڵەتی روس ، کەپێشتر پشگیری هێزە قارەمانەکەی خۆرئاوای کوردستانی کرد ، بەڵام لە ئێستادا لە رێرەوی سیاسەتی خۆی لایداو ، کەوتە خانەی دژایەتی لەگەڵکورد هاوشانی تورک .
دوای سەرکەوتنی تورکیا بە راکێشانی روسیا بەلای خۆیداو پشکردنە کورد ، کاتێک شەرڤانان توانیان لوتی داعش بەباشی بشکێنن ، دواتر کەوتە یاری لەگەڵ وڵاتان کە لەچەندنین کۆنگرەی جیهانی شەری دژە داعش لەسەر داوای تورک کورد پشگوێ خراوە ، لەم جەولەی تورکیا سەرەرای ئەوەی سەرەتا لەگەڵ هەموو ئەودەوڵەتانە لەگەڵ کورد ، هاوسۆز بونە ، کەوتۆتە هەرەشە و دواجاریش تورکیا بۆ ئەوەی کورد هەنگاوەکانی گەورەتر نەبن و سەر کەوتونەبێت ، بەلمۆزێکی شۆرەوە کەوتە بەچۆکداهاتن بۆ ئەم وڵاتانە تەنەزوولی گەورەو قەبە ، بەتایبەتیش روسیا و لەسەروی هەموشیانەوە عیراق ،
دوائەوەی تورکیا سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا لە سازیشی بەرامبەر بە روسیا لە سوریا گرتیە بەر ، ئێستا دەیەوێت بەرە لەژیر پێی عیراقیش راکێشێت ، ئامانجی تورکیاش تێکدانی ئەوناوەندانەیە کە بەدەست کوردەوەن ، هەموو شەری تورکیا لەم دۆخەدا ، بریتی یە لە کۆتای پێهێنانی کورد ، سەردانی ٧ی کانونی دووەم یەڵدرم بۆ عیراق لەساڵی ٢٠١٧دا، دروست کردنی کێشەیەکی گەورەیە لەنێوان کورد خۆی و سەرقاڵکردنیان بەشەری ناوخۆو بەهێز کردنی داعشە .
ئەوەی تورکیا لە هەولیری دەوێت شەرێکی خوێناوی گەورەیە لەگەڵ پەکەکە ، بۆ ئەوەی پەکەکە لەهەرێم دەربکرێت و کاریگەریەکانی لەسەر خۆرئاوای کوردستان و باکور نەمێنیت ، شەری یەکەمی تورکیا شەنگالە ، چونکە دەرچونی پەکەکە لەم دۆخەدا لەشەنگال ، دەرفەتی گەورە بۆ داعش دەرەخسێنیت بۆ ئەوەی جارێکیتر پەلەماری شەنگال بدات و داگیری بکاتەوە ، هەروەها دەیەوێت دوای دەرکردنی پەکەکە لەشنگال ، شەرێکیتر وەک کێلەشین لە قەندیل هەڵگیرسێنیت ، دوای دەرچونی پەکەکەش ، تورکیا دەرفەتی گەورەی بۆ دەرخسێت ، کە حکومەتی هەرێم بخرێتەوە ژێر دەستی بەغداد ، هەنگاوەکانی تورکیا بەم ئاراستەیەیە ،
ئەوەی لەعیراقیشی دەوێت ، ئەوەیە کە هاوکاریبیت بۆ جەنگێکی ناوخۆی هاوشیوەی ساڵی ١٩٩٢ لەگەڵ پەکەکە ، ئەم جەنگە خوێناویە کە بریار دراوە لەسەر خوێنی رۆلەکانی کورد بەرێوەبچێت بە فرمانی داگیرکەران ، رۆژ لەدوای رۆژ نیشانەکانی دەردەکەون و خەریکە ماڵی کوردی ویران دەکرێت ، دەبیتە قۆچی قوربانی خەونی پاشای تازەی تورک ، ئەمە بەهاوکاری لینگە دەستارێکی کوردیە .
بەڵام بەداخەوە گەلی کورد لەهەرێمی کوردستان بە ئاراستەی تورکیای دووژمن تەریب دەروات لەویران کردنی کوردستان و هەڵتەکاندنی ژیرخانی ئابوری و تێکدانی ژیانی خەڵک و پەکخستنی پەرلەمان و خۆسەپاندن بەسەر کورسی دەسەلات و تاڵان کردنی نەوتی هەرێم و جێگیرکردنی سوپای تورکیا و رادەست کردنی نەوتی هەرێم بە تورکیا و دژایەتی کردنی هیزێکی کوردی ، کە پەکەکەیە ، ئەم لاوازیەی سەرانی کورد ، وایکردوە ،تورکیا بیر لەوەبکاتەوە باشورو خۆر ئاوا بکاتە ئەوجەهەنەمەی کە بریاری لەسەر دابوو ، لەرێگای داعشەوە بەسەر کورد بێنی ، دەیەوێت ئەمرۆ لەرێگای چەتەکانی کوردایەتی و کلکایەتی داگیرکەر ، هەرێم ویران بکات لەریگای شەری خوێناوی ناوەخۆ، لەکاتێکدا لە ماوی چەند ساڵی رابردوو لەرێگای برسیکردنەوە هەنگاوەکانی ناوە ، پایەکانی ژیانی توشی مۆرانەکردوە
دواجار ئەوەی ماوەتەوە قسەی لەسەر بکەین ، پشگیری ئەمریکایە بۆ کورد ، لەکاتێکدا سەرۆکایەتی جەنگی دژە داعش دەکات ، لە ئێستادا پشگیری لە شەرڤانەقارەمانەکانی خۆرئاوا دەکات و تا ئێستا پشتی تێنەکردوون ، بەڵام ئایا ئەمریکا و ئەوروپا پشت لە کورد دەکەن بۆ تورکیا یان کورد ئەوهیزە نوێیە دەبێت کە ئەمریکا پشتی پێدەبەستیت؟ هەموو یاریەکە کوردە ، تورکیا دوای بێدەنگی جیهان لە ئاست گرتنی تەواوی سەرکردەکانی کورد لە باکور و ویران کردنی شارەکانی و تەخت کردنی لەگەڵ زەوی هەموو خەڵک بێ هەست بوو لەئاستی و چونە ناو خاکی سوریا و بیدەنگی جیهان بەرامبەری تورکیا توشی هاری کردوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست