نوسینەوەی چاوپێکەوتنی مرۆڤ لەگەڵ ڕەپتیلیەن دانیشتنی دووەم.
Saturday, 07/01/2017, 22:22
بەرواری چاوپێکەوتن ٢٧-٤-٢٠٠٠
تێبینی Ole. K : چاوپێكەوتنەکە دەستپێ دەکات بە چەند پرسیارو بۆچونێک کە لە خوێنەرانەوە پێم گەیشتوە، ئەوانەی پرسیارو تێبینیان بۆ نوسیم کەسانی متمانە پێ کراوی خۆمن.
تێبینیەکان زیاتر لە چورادە لاپەڕە دەبێت، ئەوانەی تێبینی و پرسیاریان نوسیوە خەڵکانی دینی توندڕەو تا دەگاتە ئەو کەسانەی کە حەز بە پەیوەندی مرۆڤ ڕەپتیلیەن دەکەن. کۆمەڵێک تێبینی نوسراوە کە گوایا ئەمانە کارەکەری جەهەنمن یان جۆرە بونەوەرێکی خراپن.
من نامەوێت لەسەر ناوەڕۆکی تێبینیەکان بڕۆم لەبەر ئەوەی نامەوێت وێنەی توندڕەوەکان بگەێنم یان شێوازی بیرکردنەوەی توندڕەوەکان.
پرسیار: ئەگەر تۆ ئەم تێبینیە توندڕەوە دینیانە ببینیت و بخوێنیتەوە لێرە، بیر لە چی دەکەیتەوە و هەستت چۆنە؟ ئایا پەیوەندی جۆری ئێوە بە ئێمەوە بەم شێوە نێکەتیفە دروست بوە؟
وەڵام: ئایا بۆ تۆ جێگای سەرسوڕمانە کە من هیچ توڕە نیم لەوانە؟ من چاوەڕێی ئەو وەڵامانەم دەکرد. پڕۆگرام کردنی ئێوە بەرامبەر بە بونەوەری تر زۆر بە قوڵی چێندراوە لە ناو ئێوەدا بە تایبەت جۆری ڕەپتیلەیەن، ئەمەش لەناو یەک بەیەکتاندا پرۆگرام کراوە.
ئەم بیرکردنەوەیەی ئێوە چێندراوە لە جۆری سێیەمەوە کاتێک جۆری سێیەم دروست کرا بەم شێوەیە پڕۆگرام کرابوون، ئەم زانیاریانەش نەوە بە نەوە گوازراوەتەوە تا دەگاتە ئێوە کە جۆری حەوتەمن. جۆری ئێمە نزیکە لە جۆری ئەو ڕەپتیلیەنانەی کە لەگەڵ ئیلیۆمەکان جەنگان ئەم نزیکیەش بۆتە هۆی ئەوەی ئیلیۆمەکان دژ بە ئێمە بن، ئەوان خۆیان بە خوداوەندو تیشک دەزانی ئەمەش دژی ئەوە بوو کە خۆیان بەرگەی ئەوەیان نەدەگرت کە لەبەر خۆردا بمێننەوە و حەزیان بە تیشکی خۆر نەبوو. ئەگەر وا هەست بکەیت کە من ئەم شێوازی بیر کردنەوەیەم پێ ناخۆشە ئەوا دەبێت توشی نائومێدیت بکەم.
ئەو مەبەستە ڕەشە لە ڕاستیدا تاوانی تۆ نیە، تۆش وەک هەموو ئەوانی تر دەبێت گوێ ڕایەڵی باو باپیرانت بیت. ئەوەیان جێگای نائومێدیە کە زۆرێک لە ئێوە خەریک نین فێر ببن ، فێربوون لە ئاسی تاکدایە، ئەگەر مێشکتان بکەنەوە خەریکی فێربوون بن ئەوا دەتوانن ئەم قۆناغە تێپەڕێنن.
وەک وتم، ئێمە لە پەیوەندیدا بووین لەگەڵ ئەو هۆزانەی کە کراوەبوون لە ماوەی چەند سەدەی ئەم دواییەدا. ئەم هۆزانە توانیان زاڵ ببن بەسەر ئەو پڕۆگرامەدا کە دروستکەر پڕۆگرامی کردبوو. ئەوان توانیان کە ئێمە ببینن بێ هیچ کێشەیەک یان ڕق یان قبوڵ نەکردن.
وا دیارە زۆرێک لە مرۆڤی مۆدێرن ناتوانێت بیر لە خۆشی بکاتەوە، بەڵام کوێرانە دوای دین و پڕۆگرامکەرەکەی دەکەوێت، ئەمەش کارو پلانی ئیلۆیۆمەکان بوو بە مەبەست ئەم کارەیان ئەنجام داوە.
بۆیە ڕای ئەو کەسانە لای من زیاتر پێکەنیناویە تا ئەوەی من توڕە بکات، ئەمەش وای کرد ئەو شکانەی کە هەمبوو لەسەرتان، زیاتر وەک پشتڕاستکەرەوەی شکەکانم دەیبینم لەسەر شێوازی بیرکردنەوەتان.
پرسیار: کەواتە تۆ ئەو خراپە یان جنۆکەیە نیت کە پێشتر باسی لێوە کرابوو؟
وەڵام: چۆن وەڵامی ئەم پرسیارە بدەمەوە؟ ئێوەی مرۆڤ تا ئێستاش بیر دەکەنەوە لەسەر بنەمای شتێکی نا تەواو و ناڕاست کە بۆتان ماوەتەوە لە باوباپیرانتانەوە. بە کورتی و هیچ بونەوەرێک نیە بەس خراپ بێت. لە مرۆڤدا و لە بونەوەری هەسارەکانی تریشدا چاک و خراپ هەیە لەسەر بنەمای تاک، لەناو کۆمەڵگای ئێوەشدا ئەوەیە هەیە، بەڵام شتێک نیە بە تەواوەتی خراپ بێت.
ئەم بیرکردنەوانە تەسکن، ئێوە باوەڕدار بوون لە بیدایەتی دروست بونتانەوە، ئەو باوەڕەی کە بە زۆری دروسکەرەکانتانەوە لە ئێوەدا چێنراوە. هەتا ئەو بونەوەرانەی کە زۆر پێشکەوتوون، خەڵکانیان تێدایە وەک ئێوە بیر دەکاتەوە ڕۆح دەبێت هێندە ئازاد بێت کە خۆی توانای بیر کردنەوەی هەبێت و جیاوازی نێوان چاک وخراپ بزانێت. ئەمە بیرکردنەوەی مرۆڤیشە لە زۆر حاڵەتدا.
ئەویش پەیوەستە بەوەی لەسەر چی بنەمایەکی ڕێز سەیری شتەکان دەکەیت، ئێوەی مرۆڤ لە حاڵەتێکدا نین کە بتوانن حوکم بدەن کە ئایا کرداری بونەوەری زۆر لە خۆتان زیرەک تر باشە یان خراپە، لەبەر ئەوەی ئەوەی ئێوە لە نزماییەوە دەڕواننە سەرەوەی خۆتان، لە شوێنێکەوە ئێوە سەیر دەکەن کە پەرەسەندن وەستاوە.
ئەو وشە سادانەی ئێوەی بەکاری دێنن وەک باش و خراپ بۆتە شتێکی باو لە باو باپیرانتانەوە بۆتان ماوەتەوە، لە زمانی ئێمەدا چەندەها وشەمان هەیە لەسەر هەڵسوکەوتی تاکێک کە چۆن ڕەفتار دەکات ، هەڵبەتە ئەوەش پەیوەستە بە نەریتمانەوە.
هەتا ئەو بونەوەرانەشی کە شەڕەنگێزن بەرامبەرتان " مەبەستم بونەوەرە شەڕەنگێزەکانە" هەتا ئەگەر ئەوان بە جۆرێکی نێکەتیفیش کار بکەن دژ بە جۆری ئێوە.. هێشتا وشەی خراپ شیاو نیە بۆیان.
ئەوان ئەو کارانە دەکەن بۆ مەبەستێکی تایبەت بە خۆیان وە ئەوان هیچ کات خۆیان نابینین وەک بونەوەری خراپ، دەبێت شێوازی بیرکردنەوەتان بگۆڕن وەک راستە و تەرکیز بخنە سەر شێوازی بیرکردنەوەی ئەوان، ئەوکات هەڵسوکەوتیشت وەک ئەوان دەبێت. جیاوازی نێوان جۆرێک بۆ جۆرێکی تر بەوە دەگۆڕێت ئایا ئەوان چۆن مامەڵە لەگەڵ یەکر دەکەن و شێوازی بیرکردنەوەیان چۆنە؟ هەموو جۆرێک لە بونەوەر ویستەکانی خۆی دەخاتە پێش هەموو شتێکەوە.
ئەوەی کە تۆ دەتەوێت باش و خراپ دەستنیشان بکەیت و بیکەت بە چەند پۆلێک، بۆ ئەو بونەوەرانەی کە توانای درژەپێدانی ژیانیان هەیە، هەتا جۆری خۆشتان، هەتا بۆ ئەو بونەوەرانەشی کە زۆر نێکەتیفن بە گوێرەی کارەکانیان. هەتا جۆری ئێمە با جۆری خۆمان لەوە بێ بەش نەکەم، چەند شتێک ڕووی داوە لە مێژودا کە من خۆم زۆر خۆشحاڵ نیم بەوە، وە حەزیش ناکەم بچەم ناو وردەکاری ئەو شتانەوە. هیچ ڕوداێک لەمانە ڕووی نەداوە لە ٢٠٠ ساڵی ڕابردودا بە کاتی ئێوە، واتە هەموو ڕوداوەکانی نێوان ئێمە و ئێوە مێژوی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٢٠٠ ساڵ.
تکایە ئەوە یاداشت بکە، هیچ بونەوەرێک خراپ نیە و هیچ بونەوەرێک باش نیە، لەبەر ئەوەی کۆی بونەوەرەکان پێک هاتەی تاکن.
پرسیار: لە زۆربەی پرسیارەکان کە بۆمان هاتوە پرسیاریان کردوە لەسەر ئەو فیزیا پێشکەوتوەی کە تۆ جاری پێشوو باست کرد. زۆر کەس دەڵێت قسەکانت هیچ مانایەکی نیە، بۆ نمونە چۆنێکی فڕینی کەشتی ئاسمانی ، چۆنێتی ئەو کارانەی کە ئەنجامی دەدەن؟
وەڵام: دەتەوێت ئەوە ڕوون بکەمەوە بۆ خەڵکی؟ ئەوە کارێکی ئاسان نابێت، چەند خولەکێک کاتم بدەرێ تا بیری لێ بکەمەوە. من دەبێت وشەی زۆر سادە بەکار بهێنم تا بتوانم شتە بناغەییەکانی زانستی باڵات بۆ ڕوون بکەمەوە.
با ئەمە تاقی بکەینەوە، تۆ دەبێت ڕوون و ئاشکرا بیت دەربارەی چەند ڕاستی بناغەیی. یەکەم شت کە تۆ دەبێت جیای بکەیتەوە ئەوەیە ئەم دونیا مادیە جودا بکەیتەوە لەبەر ئەوەی لە چەند توێخێک پێکهاتوە، با بڵێن بۆ ئاسانکردنی باسەکە، با بڵێین پێک هاتوە لە مادە و چەند کاریگەریەک.
هەندێک حاڵەتی فیزیاوی گرێ دراوە بە دۆماینی مادەکەوە، بۆ نمونە وەک کۆنکرێت، وە جۆری زۆر هەیە کە پەیوەستە بەبۆشای و کاریگەریەکانی بە دونیای مادەوە. تێگەیشتنی تۆ لەسەر فیزیا سەرچاوەی گرتوە لە مادەی زۆر سادەوە.
وە دابەش دەبێت بە سەر سێ شتی بنچینەیی مادە. چوارەمیش کە زۆر گرنگە و بونی هەیە، ئەویش ئەوەیە کە تۆ گرنگی دەدەیت بە کەم یان زۆر خۆت هەڵدەبژێریت، ئەوە تاکە دانەیە کە لە بۆشایی و کاریگەری بۆشایی یان دونیای پلازما.
بۆ تۆ تیۆری گۆڕان یان بەرزکردنەوەی فەرکوێنسی مادە یان جێگیرکردنی بەم مەرجە ئەگەری چوراەم زۆر باو نیە، یان بونی هەبووە لەسەر ئاستی سەرەتایی.
ئەوە بخەرە لاوە، با بڵێین ٥ ئاستی مادە بونی هەیە، بەس ئەگەر باسی پۆست پلازمات بۆ بکەم زیادەڕۆی دەکەم و بۆی هەیە زیاتر توشی سەر لێشێوانت بکەم. لەگەڵ ئەوەشدا پێوسیت نیە بۆ تێگەیشتن لە سەرەتایی تێۆری، بەس ئەو لە پەیوەندیدایە لەگەڵ چەند سەرهەڵدانێک کە تۆ ئەم شتانە دەخەیتە قاڵبی پارانۆرماڵەوە.
ئێستا دەگەڕێمەوە سەر ئەساسیاتی پلازما... ئێستا مەبەستم لە پلازما " غازی گەرمە" ئەمەش ئێستا ئاسان کراوە لە لایەن خەڵکی ئێوەوە، مەبەستم لە ئاستێکی بەرزتر لە مادە. کە مادە دەگاتە ئاستی پلازما ئەمە حاڵەتێکی تایبەتە لە مادە ئەمەش وا دەکات بکەوێتە ناوەندی دونیای راستی و وە بۆشایی و کاریگەریەکان. ئەوکات تەواوی وەزن بونی نامێنێت واتە وزەیەکی تەواوت دەداتێ دەتوانیت بەکاری بهێنیت بۆ پاڵ نان بە تەنێکەوە یان خشاندنی تەنێک.
حاڵەتی چواری مادە زۆر گرنگە بۆ چەند هەنگاوێک کە دەوانیت بەکاری بهێنیت بۆ نمونە:
چۆن ئەمەت بۆ باس بکەم..... دروست کردنی دژە گراڤەتی...ئەمەش وشەیەکە مرۆڤ بەکاری دێنێت هەرچەندە ئەم وشەیە گونجاو نیە، بەس مادەم تۆ ئاوا تێدەگەیت ناچار ئەو وشانە بەکار دەهێنم.
لە ڕاستیدا لە دونیای فیزیادا ، هیچ شتێک نیە بە ناوی هێزی دوو جەمسەر، بەڵام جیاوزای هەیە لە نێوان بینین و هەڵسوکەت هێزێکی کۆکراوەی زۆردا لە ئاستی جیا جیادا. لەگەڵ هێزی ڕاکێشان یان دژە هێزی ڕاکێشان یان گواستنەوەی هێزی ڕاکێشان ئەوەیش بە هەنگاوە، بۆی هەیە بتوانێت تەنێک بە ئاسمانەوە ڕاگرێت، ئەم شێوازی بەکارهێنانە بەشیک لە لایەن ئێمەوە بەکار دێت و بەشێکیش لە لایەن بونەوەری هەسارەکانی ترەوە بۆ ئەوەی کەشتیە ئاسمانیەکانیان بجوڵێنن.
کۆتایی بەشی نۆیەم
ئەم بەشە زۆر درێژە بۆ بەشی ئایندە تەواوی دەکەم.
بەشەکانی پێشوو:
فەرموو ئەمەش لینکی کەشتیەکی ئاسمانی ڕەپتیلەیەن یان لەسەرە سەیری بکە:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست