به‌شی چواره‌می دروشمی خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری 2016 و 2017
Saturday, 07/01/2017, 12:21
1ـ كێ بوو بایكۆتی شكان / گۆڕانخوازی بێ‌ویژدان
2ـ وا سه‌ری ساڵی نوێیه / موچه‌كانمان له كوێیه؟
3ـ به سیستمی سویدی / هه‌رچی مافه با بردی
4 ـ نیو وه‌زیری په‌روه‌رده / ده‌ست له كورسیه‌كه‌ت به‌رده
5ـ له‌به‌ر كورسی به‌ڕیوه‌به‌ر / با خوێندكار بكات زه‌ره‌ر
6ـ نه مه‌سعود نه عه‌بادی / نان ، شكۆ ، ئازادی
7ـ به‌سه‌رما و سۆڵه‌و بێ نه‌وت/ روبعه موچه و پاشكه‌وت / به‌م جۆره بایكۆت ناشكێ / بڕۆن و ملتان شكێ
8ـ چیتان ئه‌وێ خوێندكاران / به‌رهه‌می ره‌نجی ساڵمان
9ـ سوپاس بۆ ماندووبوونتان / حیزبه‌كانتان تێ په‌ڕان
10ـ ئه‌ی حكومه‌تی سته‌مكار/ ناشكێ بایكۆت به فشار
11ـ گۆڕان درۆزن ده‌رچوو / له‌گه‌ڵ مافی خه‌ڵك نه‌بوو
12ـ بۆ سه‌رشه‌قام دێینه‌وه / بایكۆت نوێ ئه‌كه‌ینه‌وه
13ـ حكومه‌تی سامان ونه‌وت / موچه‌كه‌مان بۆ دوا كه‌وت؟
14ـ ئه‌وه‌ی دژی دزییه / مامۆستای ناڕازییه
15ـ ئه‌ی حكومه‌تی بن دیوار/ نامانترسێنێ فشار
16ـ خوایه هه‌ڵكه‌ی بای شه‌ماڵێ / حكومه‌تی هه‌رێم راماڵێ
17ـ ئه‌م حكومه‌ته فه‌رهوده / بۆ میلله‌ته‌كه‌ی بێ سوده
18ـ ئه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان / ئێوه بایكۆتتان شكان
19ـ حكومه‌ته‌كه ساوایه / بێ ته‌زووی كاره‌بایه
20ـ گۆڕان بۆیه دۆڕاوه / ده‌می چه‌وركراوه
21ـ به ئاربیجی و بیكه‌یسی / داتان ئه‌گرین له كورسی
22ـ ئه‌ی پارتی نادیموكرات / واز بێنه له ده‌سه‌ڵات
23ـ په‌رله‌مانتاری گۆڕان / كوانێ به‌ڵێنه‌كانتان
24ـ قه‌ڵه‌م ببێ به ئاڕبیجی / موچه ئه‌درێ به گشتی
25ـ ئه‌ی حكومه‌تی كلاوچی / روبعه موچه به‌ین به‌چی؟
26ـ نه یەكێتی نه پارتی / حكومه‌تی مه‌ركه‌زی
27ـ كێ بوو بایكۆتی شكان / پارتیه‌كانی ناو گۆڕان
28ـ قورعانتان خوێند راستگۆ بن / نه‌ك بۆ گه‌نده‌ڵ دڵسۆزبن
29ـ حكومه‌تی بنه‌ماڵه / وا گیرفانمان به‌تاڵه
30ـ هه‌تا هه‌تا هه‌تایه / هێزی گه‌ل له بن نایه
31ـ هه‌تا هه‌تا هه‌تایه / عه‌بادی وه‌ك چرایه (دیاره به توانجه‌وه دژی یه‌كێتی و پارتی ئه‌مه ده‌وترا)
32ـ ناڕازین و ناڕازین / سه‌ركه‌وتووین و سه‌ربه‌رزین
33ـ بۆ نایبڕی بن دیوار / ئه‌ی حكومه‌تی شه‌رمه‌زار
34ـ پاشه‌كه‌وت لابردن / مه‌رجی بایكۆت شكاندن
35ـ میلله‌ت بێ نه‌وت و غازه / حكومه‌ت وه‌ك به‌رازه
36ـ خوێندكاریش له شه‌قامه / بێ نرخه بڕوانامه
37ـ بایكۆت بایكۆت بایكۆته / حكومه‌تمان په‌تریپۆته
38ـ كه‌ناڵی راگه‌یاندن / به‌سه چه‌واشه كردن
39ـ به‌سه‌یاره سوتاندن / سه‌لماندتان كه نامه‌ردن
40ـ دوو هه‌زار و حه‌ڤده‌یه / موچه‌مان به موژده‌یه
41ـ ئه‌ی حكومه‌تی قه‌رزدار / بیبڕه موچه‌ی بن دیوار
42ـ نه‌وته‌كه‌مان دزراوه / بۆ 24 و رووداوه
43ـ چیتان ئه‌وێ مامۆستا / دادگای ئاشتی ئێستا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست