کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرچاوەیەک لەسەر بەیاننامەکەی پارتی شۆڕشگێڕانی کوردستان گومانی هەیە

Friday, 06/01/2017, 20:05


رۆژی ٢ / ١ / ٢٠١٧ پارتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بەیاننامەیەکیان بە ناوی (بۆ رای گشتی بڵاوکردەوە) (کلیک) تێیدا باس لە راوەدونانی ئەندامانی پارتەکەیان دەکات، کە بە دەستی دەزگای پاراستن چەند کەسێکیان لێگیراوە، لەوانە شاپور دەوڵەتی، هەروەها بەمەشەوە نەوەستاون خێزانی و ماڵ و منداڵی ئەندامی ئەم پارتەیان لە ناوچی زونی زەرد دەرکردووە و ئەوانیش هەڵهاتوون بۆ ناوچەکانی دیکە. 
بۆ خوێندنەوەی بەیاننامەکەی ئەم حیزبە لە کوردستانپۆست دامانناوە لێرەوە دەتوانن بیخوێننەوە
 دوای ئەمەم سەرچاوەیەک لە نێو پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو نهێنییەی ئاشکرا کرد و پێی رایگەیاندین، کە ئەو کەسانەی ناویان هاتووە فێڵی دەزگای پاراستنی پارتییە، کە لە ڕێگەی حەسەن (سمکۆ) و حسەین یەزدانپەنا دروستیان کردووە، گوایا سمکۆی سکرتێری یەکێتی شۆڕشگێڕان خۆی و حیزبەکەی لە دۆڵی خۆشناوەتی دەرکراون. ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، بەڵام من زانیاری وردم لە لایە کە پاراستن بۆ خۆی ناردوونی بۆ لای یەکێتی، ئەو روونکردنەوەیەش بە ناوی کە دەریان کردووە، بۆ بەلارێدا بردنی خەڵکی و یەکێتییە.
سەرچاوەکەی نێو پارتی دیموکراتی کوردستان، کە پێی خۆش بوو هەر ئاوا بنووسرێت، دەڵێت پێشتر سمکۆ کچێکی بە ناوی "جوانە پاڵانی" ناردبوو بۆ ڕوژئاوای کوردستان، دواتر پاراستن یەخەی سمکۆ دەگرن و پێی دەڵێن ئەوەش "ت.ش" نییە کە خۆمان بۆمان ناردی و تاقیمان کردیتەوە. دواتر سمکۆ هەڵ دێت بۆ سلێمانی و گۆیا پارتی ڕاوی ناوە. ئەم سینارۆیە هەمووی هەڵبەستراوە و لەگەڵ پارتیی و دەزگای پاراستن هۆنیویانەتەوە، چونکە سمکۆ و حسەینی برای بە تەواویی بوونەتە پیاوی بنەماڵەی بارزانی. تەنانەت خۆی و حسەینی برای کەسێکی دیکەیان لە پاراستنی هەولێرلای پاراستن بە گرتن داوە بە ناوی "شاپوور دەوڵەتی" کە کاتی خۆی بەرپرسی پێوەندییەکانی یەکێتی شۆڕشگێڕان بوو، (تێبینی: مەسەلەکە کۆمەڵایەتییە و پێویست ناکات لێرەدا درێژەی پێ بدرێت).
سەرچاوەکە دەڵێت مەبەستی پاراستن لەم کارە موخابەراتییە ئەوەیە کە دەیەوێت لە ڕێگەی حەسەن و حوسەینەوە لە سلێمانی ئاژاوە دروست بکات، بۆ نمونە چەند جار سمکۆ بە گوشاری پاراستن داوای هاوکاری لە لاهوری شێخ جەنگی کردووە، ئەوانیش تەنیا بڕە پارەیەکیان پێداوە، دواتر سمکۆ فێرکراوە ئەگەر زانیاری یەکێتی فریوی نەخوارد، بچێت بۆ قەندیل و لەوێش بڵێ من پێشمەرگەم ناردووە بۆ ڕۆژئاوا بۆیە پارتی دژی منە و دەریکردووم، لەوێش پەژاک و کۆدار هەڵخەڵەتێنێت. ئێستا "ئامینەی کوێخا مینە" کە دایکی سمکۆ و حسەینە گڕاوەتەوە لای حسەین.
ئەم دوو برایە لە ڕاستیدا هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ پارتییدا نییە تەنیا، بەڵکو بە فیتی پارتی جاروبار شەڕ دەکەن و گۆیا دوو حیزبی دژ بە یەکن.! سەرچاوەکە دەڵێت پاراستن فایل و ئەرشیفی تایبەتی بۆ ئەم دوو کەسە کردۆتەوە، وەک نمونە ئەم دوو کەسە کوڕی عومەر سووری نەوبەهارن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە