(نوێکراوەتەوە) ئایا قوباد تالەبانی دەستی لە مەلا بەختیار کردۆتەوە؟
Wednesday, 04/01/2017, 12:25
١) ئەو بابەتە کوردستانپۆست نەینووسیوە، بەڵکو نووسەرەکەی کاک رزگار ساڵحە کە پێشمەرگەی کۆنە و لە خۆیەوە وەکو چیرۆک دروستی نەکردووە. هەندێک لەو بەڕێزانەی لە فەیسبوک کۆمێنتی ناشرینیان نووسیوە، ئەمەش ئاستی وشیاریی و بەو شێوەیە گۆش کراون.
٢) ئەو نووسینە پێشتر کاک رزگار لە پەیجەکەی خۆیدا بڵاوی کردۆتەوە و سەرچاوەی باوەڕپێکراوی خۆی هەیە. (
کلیک)
٣) سەرچاوەی ئەو زانیاریانە بە ئێمەی گووتووە، بۆیە بڕوامان پێی کرد و لە کوردستانپۆست بڵاومان کردەوە.
٤) زۆر لەوانە ناوشیارانە ئەم کۆمێنتارانەیان نووسیوە، پێیان وایە بەرپرس و حیزب و سەرۆک و سەرکردە و منداڵ و مەزنەکانیان، وەکو مرۆڤ رەفتار ناکەن، پێیان وایە ئەمانە لە ئەستێرەیەکی دیکەوە هاتوون، نە توڕە دەبن، نە جنێو دەدەن، نە سووکایەتییش بە یەکتر دەکەن، هەروەها ئەو کارانەش ناکەن، کە وەکو من و تۆ رۆژانە دەیکەین، تەنانەت کابرایەکی پارتیی ساڵانی زوو وتوبووی مەلا مستەفای بارزانی .. بە قوربانی بم، مەلا مستەفا پاک و پیرۆزە ... قەت ناچێتە ئاودەست و پێویستی پێی نییە! ئیتر چۆن مەشروب دەخواتەوە؟! ئەم عەقڵە ئەمڕۆ لە نێو کۆمێنتارەکانی ناو فەیسبوکدا دەخوێنرێتەوە، کەسانێک هەن ئاوا لە ژیان و لە سەرکردە و بەرپرسەکان دەڕوانن، کە ئاستی تێگەیشتنیان ئاوا بێت، ئیتر چییان لێدەکەیت، ئەگەر سەرکردە و بەرپرسەکان بە پێغەمبەر و خوداش سەیر بکەن!
٥) لە باشووری کوردستان کە بە پلانی داگیرکەران ئیستا بەشێکی جیاکراوەتەوە و ناوی هەرێمی لێنراوە، ئەو بەشەش بە دەست پارتیی و یەکێتییەوەیە، ئەو دوو حیزبەش بە دەست بنەماڵەی بارزانی و بلەی ئەحە رەش و تالەبانیی گیری خواردووە، ئیستا نەپارتیی و نەیەکێتی، تەنانەت حیزبەکانی دیکەش وەکو حیزبی سیاسیی بوونیان نییە، سەرکردە و بەرپرسەکان رۆڵی سیاسەت نابینن، بەڵکو وەکو دوکانی بازرگانی و مافیا بەڕێوەی دەبەن، میللەتی کوردیان گەیاندنۆتە ئەم ئاستە نزمەی کە ئەمڕۆ دەیبینین.
٦) بەرپرسەکان، بە مەلا بەختیاریشەوە کەسانی سوکن، بۆ مانەوەی خۆیان تا ئەو رۆژەی دەمردن بە هەموو سوکایەتییەک رازیین لە کەسانی سەرووتر لە خۆیان، نایانەوێت کەسی دیکە جێگایان بگرێتەوە و لە ئیستاوە منداڵەکانی خۆشیان بۆ دوای خۆیان ئامادەکردووە.
٧) ئەم بەرپرسانە ژیانی تایبەتی خۆیان هەیە، تەنانەت ئێمە زانیارییمان لە لایە، کە لە ناو خۆشیاندا دەست بۆ ناموسی یەکتر دەبەن و ئاساییە و چاوی خۆیان لێدەنوقێنن، واتە شەرەف و ناموس و ویژدان لای ئەوان بوونی نییە و نەماوە، فەرمو بڕۆن لە حیمایە و حەرەس و پێشمەرگەکانی نزیک بەرپرسەکان بپرسن بزانن لە ناو ماڵەکانیاندا چ کارەساتێکە! ئەو بەدڕەوشتیییەی ئەم بەرپرسانەی کورد دەیکەن، رەنگی داوەتەوە بۆ ناو کۆمەڵگای کوردییش، لە باشووری وڵات چەند دەروازەی لەشفرۆشی هەیە، خەڵکی لای ئاسایی بۆتەوە، کە دراوسێکەی لەشفرۆش بێت! (تکایە یاداشتەکانی فەرەح ژنی شای ئێران بخوێننەوە، تا ئەو لێکچوونە لە نێوان دەسەڵاتی کوردی و سەردەمی شادا ببینەوە).
نهێنی دابڕان و ناوهێنانی جەلال تالەبانی بە مام جەلال!
٨) ئەم کەلتوریی تێکشکاندنەی بەرپرسەکان لەگەڵ یەکتر، مەلا مستەفا، دوایی جەلال تالەبانی پەیڕەویی کرد و تێکەڵیان کرد بە هەڵسوکەوت و سیاسەتی خۆیان، تا کەسەکانی نزیک خۆیانی پێ بشکێنن و دواجار وەکو کۆیلە کەوییان بکەن، چەندین جار جەلال تالەبانی بە گۆچان لە خەڵکی داوە، ئەمەش نهێنی ئەوەیە کە ناوبانگی بە مام جەلال دەرکرد. مام لە گۆچان هەڵگرتنەوە نا، مام لە گەورەیی تەمەن و پیریی و زیرەکیی و بلیمەتییشەوە نا، بەڵکو لە گۆچان وەشاندن و ترساندنەوە بەسەریدا دابڕا و جێگای خۆی گرت، دەیان نمونە هەن کە تالەبانی کردوویەتی، دوایی ئاشتی دەکردنەوە و دەمانچەی پێدەدان، یان هێرۆ تفی کردە نێوچەوانی مەلا بەختیار، پێڵاوەکەی گرتە د. بەرهەم، ئیستاش لە هەمان قوتابخانەدا کوڕەکەی جەلال تالەبانی بەم شێوەیە پەروەردە دەکرێت، تا پێگەی بەهێز ببێت.
(دەڵێن گوایە جەلال تالەبانی مامێکی هەبووە بە ناوی جەلال، کە مردوە، حسامەدینی باوکی ئەم کوڕەی بەناوی جەلالی برایەوە ناو لێناوە، دوایی ناوبانگی بە مام جەلال دەرکردووە).
٩) بنەماڵەی تالەبانی و بەرپرسەکانی یەکێتیی لەناو خۆیاندا نێوانیان باش نییە، جنێو و کاری ناشرین بەرامبەر بە یەکتر دەڵێن و دەکەن، لە پاشملەش خراپتر دژی یەکتر قسە و جنێو دەڵێن. بۆیە شەڕە بۆکس کارێکی زۆر ئاساییە، بیکەن و بیبستینەوە. هەندێک جار زمانی بازاڕی و بەدڕەوشتی لە لێکدوانە سیاسییەکانیشیاندا رەنگ دەداتەوە، بڕوانە لێدوانی شێخ جەعفەر، کە دەڵێت (
كۆسرهت رهسوڵ چهند جارێك شەڕواڵی یهكێتی ههڵكێشاوهتهوه)، کەسی سیاسیی و بەرپرسی حیزبی نابێت لێدوانی وا بدات و زمانی بازاڕی بەکار بهێنێت، بەڵام ئەمانەی کورد ئەوەش دەکەن، چونکە مێژوویان داوێپیسیی بووە و رەفتاری ئیستاشیان پڕە لە شەرواڵ داکەنین و هەڵکێشانەوە، مەبەست لە شەرواڵ هەڵکێشانەوە، نەک وەک رەفتاری حیزبی، بەڵکو کەسەکانیش دەگرێتەوە، شەرواڵ هەڵکێشانەوە ئەگەر بۆ پیاوبێت ئەوا باسی داوێنپیسی و هۆمۆی بەرپرسەکان دەکات، ئەگەر بۆ ژنیش بێت هەر هەمان مانای هەیە، لێ لە دەربڕینی کوردەوارییدا، ژنی بەرپرسەکان و تەنانەت ژنی تالەبانی و خوشکەکانیشی دەگرێتەوە، ئەو قسەیەی شێخ جەعفەر ببەستنەوە بۆ ئەو کاتەی هانی داوە ئەم قسەیەی تێدا کردووە و بۆ ئەو دەسەڵاتەی ناو یەکێتیی کە هێرۆی برایم ئەحمەد و شانازی خوشکی هەیانە! ئاخۆ چ هیمایەک بێت لەو کاتەدا شێخ جەعفەر ئاماژەی پێداوە!؟ ئەوە لە خۆی بپرسن و کەس لە بری ئەو وەڵام نەداتەوە.
١٠) یەکێک لە چالاکیی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەم دوو حیزبە: (دژە تیرۆر، ئاسایش، پاراستن و زانیاری) ئەوەیە، کە زانیاریی تۆمارکراو و ڤیدیۆی سێکسی لەسەر بەرپرسەکان و نەیارەکانیان کۆدەدەکەنەوە، یەکتری پێدەخەنە نێو تەڵەوە، دوایی بۆ تەسلیمبوون فشاریان دەخەنە سەر، زۆربەی ئەو بەرپرسانەی یەکێتیی کە ئەمڕۆ بۆ پارتیی شلبوون، ڤیدیۆی سێکسییان لە سەریان تۆمارکراوە.
١١) هەندێک کەس نووسییویانە، کە ئەم هەواڵ و زانیاریانە راست نییە، ئەوەش گوایە ئەو دوو کەسەی ناویان هاتووە (بارزانی قالەی خەلوز و عەبدولی حەمە تال) کە اتی خۆی لە شاخ میزیان بە مەلا بەختیاردا کردوە، لە کاتێکدا ئەو دوو کەسە بۆ خۆیان ماون، ئەگەر راست نییە، دەبێت خۆیان بێنە دەنگ، نەک منداڵێکی لە دایکبوونی دوای راپەڕین کە ئاگاداری مێژوو نییە و مێشکی شۆردراوەتەوە، لە خۆیەوە ئەم رووداوە بە درۆ دەخاتەوە.
١٢) ئەوەی رووی داوە و کاک رزگار ساڵح نووسیوێتی، بەبێ بەڵگە نابێت بە درۆ بخرێتەوە، دەبێت ئەوانەی ناویان هاتووە (قوباد تالەبانی و مەلا بەختیارە، هەروەها لاهور تالەبانی و بارزانی قالەی خەلوز و عەبدولی حەمە تال) ئەوان خۆیان قسە بکەن، بڵێن وا نییە، هیچ خوێنەرێک بە بێ بەڵگە بۆی نییە بڵێت ئەمە راست نییە، دەبێت پرسیار لەو کەسانە بکات و داوای روونکردنەوەیان لێبکرێت، ئەوانەی ئەمە دەڵێن، خۆیان بەشێکن لە کۆڵەکەی راگری ئەو دەسەڵاتە و لە نائاگاییاندا خۆیان کردۆتە بەشێکی لە تاوان و خراپەکارییەکانی ئەم بەرپرسانە، کە کۆمەڵگای کوردیی و سیستەمی حوکمڕانی پێ بەڕێوە دەبەن.
لە کۆتاییدا بە پێویستمانزانی ئەم روونکردنەوەیە بنووسین، بشڵێین، ئەوەی بەرپرسەکان لەگەڵ یەکتریدا دەیکەن، دیاردەیەکی قێزەوەندی شەڕی دەسەلات و پۆست و پارەیە، هەرچییەک روودەدات و دەیبیستینەوە هەمووی راستن، بەڵکو کەمتریشە، چونکە رەوشتی دەسەڵات و سەرکردە و بەرپرسەکان وامان پێدەڵێن، ئەو رەوشتەی کە نیانە و بەو پێوەرەش شەرەفی نیشتیمان و خەڵکەکەیان لەگەڵ ئەوەی خۆیاندا فرۆشتووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست