ژانی ئەوین
Wednesday, 04/01/2017, 1:03
رۆژوشەوشەڕمە دەگەڵ دڵ شێتوشەیدای کردووم
هەر دەڵێی منداڵی چووکە وا گڕووی پێ گرتووم
وادەزانێ من ئەوینم سووک وهاسان هاتە ڕێ
خەرمەنی ژینم بە باچووزووفڕی وەک مردووم
دەچمە هەر شارێک و گوندێک من پەراوازە دەبم
باسی یارە کۆ بە کۆ خۆ هەست وهۆشی بردووم
بێ قەرارم زوو وەرە توانای ژیانم چوولە دەست
مۆمی سەرگڕکانی دەردم ژانە جەستەی شۆردووم.
١ /١ /٢٠١٧
هەندەران.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست