کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەشێک لە ئه‌رشیفی درۆكانتان ده‌خه‌مه‌ روو

Monday, 02/01/2017, 3:14


1ـ كوردستانمان خستۆته‌ سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهانی، ئیتر هه‌موو هاوڵاتیه‌كی كوردستان پشكی ده‌بێت له‌ داهاتی نه‌وت.
2ـ سه‌ربه‌خۆ فرۆشتنی نه‌وت و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی به‌دوادا دێت.
3ـ هه‌ولێر ده‌كه‌ین به‌ دوبه‌ی.
4ـ ئه‌گه‌ر حكومه‌ت كاره‌بای چاك نه‌كرد حه‌قه‌ ماڵئاوایی بكات. 
5ـ لیژنه‌یه‌ك دروستكراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێ بۆچی پاشه‌كشه‌ كرا له‌ شه‌نگال.
6ـ حسابی بانكی ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ قه‌رزه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
7ـ له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتدا چاو ده‌خشێنینه‌وه‌ به‌ پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
8ـ پێویسته‌ بكوژانی رۆژنامه‌نووسان و  ..... هتد  بدۆزرێنه‌وه‌ و دادگایی بكرێن.
9ـ پێویسته‌ له‌ به‌غدا حیزبایه‌تی بخه‌ینه‌ لاوه‌و كوردایه‌تی بكه‌ین و یه‌ك ریزی نیشتمانی بپارێزین.
10ـ ده‌بێ گه‌نده‌ڵی بنبڕ بكه‌ین.
11ـ ئه‌م كاره‌بایه‌ 24 سه‌عاته‌ هه‌ته‌ له‌ كوێوه‌ هاتووه‌؟ 
12ـ كردار شه‌رته‌.
13ـ سیستمی په‌روه‌رده‌ ده‌كه‌ین به‌ سویدی.
14ـ پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2016ی ئه‌مه‌ریكا ، ریفراندۆم له‌ كوردستان ده‌كه‌ین بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
15ـ كه‌ركوك و ناوچه‌ داگیركراوه‌كانی تر به‌شێكن له‌ كوردستان، دیاره‌ مه‌به‌ستیان نه‌وته‌كه‌یه‌تی.
خوێنه‌ری به‌ڕێز ده‌توانی ئه‌م ئه‌رشیفه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌یت من له‌ ماوه‌ی پێنج بۆ ده‌ ده‌قیقه‌ ئه‌مه‌م نوسیوه‌، تۆ ده‌توانی ئه‌رشیفی درۆ ، دزی، كوشتن .. بخه‌یته‌ روو، ئه‌مڕۆ نه‌وه‌یه‌ك په‌یدا بووه‌ پێی ئه‌وترێ نه‌وه‌ی كۆمنێت، واته‌ شتی كورت كه‌ خێرا بچێته‌ ناو خه‌ڵكه‌وه‌، باس و لێكۆڵینه‌وه‌ی درێژ هی رۆشنبیرو ده‌سته‌ بژێر و كه‌مینه‌كانه‌،  وه‌ بۆ كه‌مینه‌ش ده‌نوسرێ، به‌ڵام ئه‌م جۆره‌ نوسینه‌ بۆ خه‌ڵكی ساده‌و زۆرینه‌ ده‌نوسرێ. تكایه‌ گرنگی پێبده‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە