کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌ل نێچیره‌ و ئێوه‌ ڕاوچین

Monday, 02/01/2017, 2:58


چه‌ندان ساڵه‌ ماوه‌ ماوه‌،سه‌دان كۆبونه‌وه‌، ده‌یان لیژنه‌ ،بگره‌ سه‌دان بڕیار زیاتر ئه م هه‌واڵ و بابه‌تانه‌ هه‌مو شه‌وێ ئه‌بنه‌ میوانی شاشه‌ی ماڵه‌كانمان ئه بنه‌ دیمه‌نی سه‌ر تۆڕی چاوه‌كانمان، ئه‌بنه‌ ئاوازی گوێ یه‌كانمان، بونه‌ باسی سه‌ر جه‌م كۆبونه‌وه‌و مه‌جلیس و كۆڕو سیمینارو كوچه‌و كۆڵان و شه‌قام و بازاڕو ته‌نانه‌ت ناو پاسه‌كانیش .
به‌ڵام پرسیارێك دروست ئه‌بێت ئه‌نجام چی بوو؟
كه‌س له‌ ووته‌و قسه‌ی كه‌م نیه‌ به‌ڵام هه‌موومان چاوه‌ڕێن زۆر ده‌مێكه‌، بۆجارێكیش بێت به‌ڵێنێكتان ڕاست ده‌ر بچیت، پرۆژه‌یه‌كتان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل بێت، شیعارو باسی كوردایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تیتان به‌ڕاست بێت، خه‌متان خه‌می چاره‌سه‌ركردنی ئازار و نه‌هامه‌تیه‌كانی ئه‌م گه‌له‌ سته‌م دیده‌یه‌بێت .
به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ واده‌ر نه‌چون به‌ڵكو خوێتان كرده‌ برینی گه‌له‌وه‌وه‌ ،نه‌ك هه‌ر  ئێستای ئه‌م گه‌له‌تان تاریكرد به‌ڵكوی و داهاتوی نه‌وی نوێشتان له‌ناو برد ، ناو و ناو بانگی كورتان وه‌ها شێوان نه‌ك شانازی نه‌كه‌ین به‌ كورد بونمانه‌وه‌ به‌ڵكو بوینه‌ مه‌خسه‌ری سه‌رجه‌م گه‌لانی دنیا.
له‌بری یه‌ك ڕیزی و یه‌ك ده‌نگی، په‌رته‌وازه‌یتان هه‌ڵبژارد ،له‌بری ئاوه‌دانی و خزمه‌ت ماڵوێرانی و نه‌هامه‌تیتان هێنا ،له‌بری ئازادی و داهێنان كۆیلایه‌تی و گه‌رانه‌وه‌تان بۆدوا وه‌ بۆمیلله‌ت هه‌ڵبژارد .
بڕوابكه‌ن ئه‌وه‌ی كه‌ نه‌ده‌بو بكرێ كرتان خاڵێكی جوانتان نیه‌ تاباسیكه‌ین به‌م شێوه‌یه‌ش باسی كوردایه‌تی و پارێزگاری خاك و نیشتمان و خه‌ڵك ئه‌كه‌ن .
له‌گه‌ل داعش بازرگانی به‌خوێنی ڕۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له‌وه‌ ئه‌كه‌ن شه‌رم ناكه‌ن له‌سه‌روه‌ ئه‌وان خوێن و ئازارو ته‌رمی ڕۆله‌كانمان بۆئه‌نێرنه‌وه‌ه‌ به‌لام ئێوه‌ له‌ژێره‌ له‌گه‌لیاندا ده‌ستان تێكه‌ڵكردوه‌ بازرگانیان له‌گه‌لدا ئه‌كه‌ن .
بۆدنیاتان سه‌لماند كه‌ ناكرێ كورد یه‌كگوتار بیت خاوه‌نی هێزێكی تۆكمه‌و خاوه‌ن بڕیاربێت،هه‌ریه‌كه‌تان گۆرانی به‌باڵای ووڵاتێكدا هه‌ڵ ئه‌ده‌ن چاڵ بۆیه‌كتری هه‌ڵ ئه‌كه‌نن، موزایه‌ده‌ به‌ خوێن و خاكی خه‌ڵكه‌وه‌ ئه‌كه‌ن .
ده‌بابه‌س بێت هه‌تاكه‌ی ئه‌وه‌ وائه‌مساڵیش ماڵ ئاوای لێكردین ده‌با ئێوه‌ ماڵئاوای له‌ خود گه‌رای خۆتان بكه‌ن، بێنه‌وه‌ بۆ خولگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتمان ئه‌و گه‌له‌ی كه‌زۆر به‌رپرسیارانه‌ مامه‌له‌تان له‌گه‌ڵ ئه‌كات وازی له‌هه‌موو مافێكی خۆی هیناوه‌ بۆئیوه‌ به‌ڵام ئێوه‌ش هه‌ر ڕۆژه‌ی ناسۆرێكی نوێی به‌ناخا ئه‌كه‌ن .
ده‌وه‌رنه‌وه‌ هۆش خۆتان ئه‌گه‌ر ڕوحم به‌گه‌ل و خاك ناكه‌ن، ڕوحمێك به‌مێژوی كوردو خۆتان بكه‌ن،له‌كوێ دنیا بونی بوه‌ كه‌ كه‌سانێك هه‌بن دژی خاك و خه‌ڵك و ئێستاو داهاتوی خۆیان بن .
هه‌ر ڕۆژه‌ی شه‌یپورێكی شه‌ڕی ناو خۆ بۆئه‌م گه‌له‌ به‌سته‌زمانه‌ جاڕ ئه‌ده‌ن هه‌موی بۆ ئه‌وه‌یه‌ بسزمانیتان به‌ر ده‌وام بێت .
دڵنیابن كه‌بونێكتان هه‌یه‌ هی گه‌له‌ گه‌ر گه‌ل نه‌بێت ئێوه‌ش مایه‌ پوچن .
زۆر گرنگه‌ جه‌ریئانه‌ بڕیاربده‌ن ،پێویستی به‌م هه‌مو كۆبونه‌وه‌یه‌نیه‌ له‌كوێ خراپتان كردوه‌ په‌شیمان بن چاكی بكه‌ن ، به‌داخه‌وه‌ كه‌ ئه‌توانم بڵێم له‌كوێ خراپتان نه‌كردوه‌، ده‌ست بۆهه‌رچی ئه‌به‌یت وێرانه‌یه‌ دواجاری هه‌موی بۆ به‌ر ژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌یه‌. 
سه‌رده‌می چی و سیسته‌می چی گه‌ل نێچیره‌و ئێوه‌ش بونه‌ته‌ ڕاوچی، له‌داختان نازانین بۆكوێ بچین بۆ ئه‌م گه‌له‌ به‌به‌رده‌وامی مایه‌ی نه‌هامه‌تین له‌نه‌خشه‌دان چۆن زنجیره‌یه‌ك قه‌یران دروستكه‌ن نه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ چاره‌ی كه‌ن . 
به‌ڵام داخه‌كه‌م گه‌ل زوو تێ نه‌گه‌ی ئێوه‌ كه‌هاتنه‌وه‌ یه‌كه‌م ئیشتان ئاودیو كردنی ووڵات بو بگره‌ ته‌نانه‌ت شوفڵێكتان نه‌هێشت بۆیه‌ ڕۆژمان به‌م ڕۆژه‌ گه‌یشت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە