کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕاپۆرتی STRATFOR : پێگەی کورد چۆن دەبێ لە ساڵی ٢٠١٧دا؟

Saturday, 31/12/2016, 2:49


راپۆرتی ٢٩/١٢/٢٠١٦ی STRATFOR، کە بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکراوەتەوە لە ژێر ناونیشانی "پێگەی کورد چۆن دەبێ لە ساڵی ٢٠١٧دا؟"

ناوچەی ژێر دەسەڵاتی پارتی سیاسیی و گروپە چەکدارکانی کورد فرەوان بووە، هۆکاری ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ بوونی شەڕی دژ بە گروپی تیرۆریستی داعش، سەرقاڵ بوونی بەغداد و دیمەشەق بە شەڕی مەدەنی نێو وڵاتەکەیان. هەنوکە نایەکگرتووی کۆمەڵگایی هەر دوو وڵات پێویستی بە تەقەلای زۆر هەیە بۆ یەکگرتنەوە. سەرقاڵ بوونی زلهێزەکان بە شەڕی دژ بە داعش لە ساڵی ٢٠١٧دا، تورکیا هەولدەدا دەسەڵاتی لە باکووری عیراق و سوریادا فرەوان بکات بۆ رێگری کردن لە زیاتر پێشکەوتی کورد. لە سوریا رووسیا رێگر دەبێت تورکیا لە باشوور دەسەڵاتی فرەوان بکات، جگە لە ناوچەی البابە و باکوری ئەلیپۆ. لە ئەلبابە تورکیا هەوڵدەدا بەرەو شارۆچکەی مەنجەب بچێت بۆ لاواز کردنی ئەو ناوچانەی کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی کورد دایە. تورکیا هەوڵدەدا لە شاری رەقە ڕۆڵ زیاتر ببێنێت لە شەڕی دژ بە رێکخراوی توندڕەوی داعش. بەم هەنگاوانەی تورکیا خوازیارە دژ بە داعش شەڕ بکات، لە لایەکی تر دژ بە فرەوان بوونی دەسەڵاتی کوردیی سوریا بوەستێت. 
بێ گومان رێگری هەیە دژ بەو ستراتیژیەی تورکیا، بە تایبەتی رووسیا و کوردی سوریا رووبەرووی دەوەستن. ئەنقەرە پێویست دەکات رێککەوتنەکانی لەگەڵ رووسیادا پتەو تر بکات بۆ خۆپاراستن لە روودانی شەڕ و پێکدادانی سەربازیی لەگەڵ هێزی سەربازیی رووسیا، لەلایەکی تر لەو پەیوەندییە سوودمەند دەبێت ئەگەر واشنتۆن هەر بەردەوام بێت لە یارمەتیدانی کورد. 
تورکیا لە عیراق هەوڵدەدا دەسەڵاتی هەبێت بەسەر باکوور، تێبینی دەکرێت تورکیا سنووری دەسەڵاتی تا ئەو سنوورە گەرەک بێت کە کاتی خۆی سنووری ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بووە، کە بریتین لە شەنگاڵ، موسڵ، هەولێر و کەرکوک. تورکیا لەگەڵ ئێران توشی ناکۆکی دەبێت لە گەڵ پاشماوەی هێزی کۆماری ئیسلامیی کە لە شاری موسڵدا ماون و بەشداربوون لە جەنگ دژ بە داعش. گەڕانەوەی تورکیا بۆ ئەو ناوچانە مەترسی لەسەر ئێران دروست دەکات لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا و عیراق. تاران خاوەن رێگەی جۆراوجۆرە بۆ هاتنە وەڵام. حکومەتی ئێران هەوڵدەدا هانی شیعە بدات لە بەغداد بۆ بەرەنگاری بوونەوەی تورکیا کە وڵاتەکەیانی داگیر کردوە. هەروها بە پشتیوانی گروپە شیعە چەکدارەکان کۆسپ بخەنە بەردەمی هەرێم و سوود وەرگرتن لە ناتەبایی لە نێوان کوردیی عیراق. سعودیە و وڵاتانی کەنداو کە دەسەڵات، پێگەی جەماوریی و کاردانەوەیان نییە لە عیراق، پشتدەبەستن بە تورکیا بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی سونە. کۆنتڕۆڵکردنی شاری موسڵ لە لایەن تورکیا دەبێتە هۆکاری زیاتر دابەش بوونی کوردەکانی عیراق، ئەو کات تورکیا پشتیوانی لە پارتی دیموکراتی کوردستانی عیراق دەکات ئێرانیش پشتیوانی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات کە هاوپەیمانی ئێرانە. کەرکوک ئەو شارەی پڕە لە نەوت دەبێتە جێگەی مشتومڕ. پارتی دیموکراتی کوردستان هەوڵدەدا پارێزگاری لە دەستەکەوتەکانی بکات کە بەغداد بە پشتیوانی ئێران هەوڵی لێسەندنەوەی دەدات. بەمجۆرە کۆسپ و تەگەرە دروست دەبێت لە هاوکاری نێوان بەغداد و هەرێم لە بە هێزکردنی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی دەرامەت. 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە