کورته وه‌ڵام/14په‌که‌که‌و شنگاڵ و پارتی
Friday, 30/12/2016, 23:37
شنگاڵ، شاره برینداره‌که‌ی کوردستان! له‌جیاتی ئه‌وه‌ی کسپه‌یه‌کبێ له‌جه‌رگی هه‌مو کوردێکدا، خه‌ریکه ئه‌کرێته زامێکی قوڵتر له‌جه‌سته‌ی کوردستاندا! هانده‌ری ئه‌و زامه‌ش، نه‌ک هه‌ر لای من، لای داروبه‌ردیش رونه که ئه‌نکه‌ره‌و به‌غداو تارانه.
ئێوه ئه‌ی په‌که‌که‌و پارتی: ده‌سم دامێنتان، ده‌س بۆ ئه‌و ئاگره نه‌به‌ن که خۆتان و نه‌ته‌وه‌که‌شمانی پێئه‌سوتێ! له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌شه‌ڕبێن له‌سه‌ر شنگاڵ، شنگاڵ بکه‌نه پشتوێنی یه‌کگرتنتان له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی نه‌ته‌وه سته‌مدیده‌که‌مان.
ئێوه ئه‌ی گه‌ریلاکانی په‌که‌که، رۆژانه له‌ژیر تۆپبارانی ئه‌نکه‌ره‌دان، باکور به‌ئۆپراسیۆنه‌کانی جه‌ندرمه‌ی تورکه‌وه ئه‌ناڵێنێ. ئه‌و موچه‌یه‌ش که له‌به‌غای وه‌رئه‌گرن، دانه‌ی داوو ژاری کوشنده‌یه بۆتان!.
ئێوه‌ش ئه‌ی پارتی دیموکرات، هێشتا له‌مه‌ترسیی دائش و شه‌ڕی چاوه‌ڕوانکراوی هه‌شدی شه‌ئبیدان!. شنگاڵیش نه مڵکی ئێوه‌یه‌و نه هی په‌که‌که‌یه. شنگاڵ وه‌ک شار، شاری برا یه‌زیدییه‌کانمانه. وه‌ک خاوه‌ندارێتی، هی هه‌مو نه‌ته‌وه‌ی کوردمانه. وه‌بیرتانبێته‌وه: به رابه‌ریی بارزانی مسته‌فا، له‌شکری بارزان 1946چونه کۆماری کوردستان له‌مهادو به‌گوڵ و رێهانه پێشوازییان لێکراو پله‌و پایه‌ی شیاویشیان پێدرا. ئه‌ی ئه‌مڕۆ ئێوه بۆچی هه‌مان جۆر پێشوازی له‌پێنج هه‌زار گه‌ریلا ناکه‌ن که رژاونه‌ته باشور‌و به‌رگری له‌شنگاڵ ئه‌که‌ن؟ ئه‌شێ بیانوتان ئه‌وه‌بێ تورکیای دراوسێتان نیگه‌ران ئه‌که‌ن و ئه‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی ده‌رگای برایم خه‌لیل داخرێ و بۆرییه نه‌وته‌کان سڕکرێن! یا ترستان له‌وه‌بێ ئه‌وانه ببنه پاشکۆی ئیراک!؟ به‌ڵێ راسته‌و هه‌مو ئه‌گه‌رێک چاوه‌ڕوانکراوه، به‌ڵام چاره‌سه‌ری ئه‌و ئه‌گه‌رانه به‌شه‌ڕی براکوژی ناکرێ، به‌ڵکو شه‌ڕێکی له‌وجۆره، کێشه‌که ئاڵۆزترئه‌کاو ئاواته‌که‌ی ئه‌نکه‌ره‌و به‌غداو تارانیش دێنێته‌دی!! ئه‌ی چار؟ چار:
1-کشانه‌وه‌ی گه‌ریلاکانه بۆ قه‌ندیل و بۆ باکورو بۆ رۆژئاوا.
2-له‌ئه‌گه‌ری پێداگرتن له‌سه‌ر مانه‌وه‌یان له‌باشور به‌گشتی و له‌شنگاڵ به‌تایبه‌تی، چار: رێکه‌وتنێکی نهێنیه له‌سه‌ر نه‌کردنی شه‌ڕی براکوژێ. بۆ ده‌مکوتکردنی ئه‌نکه‌ره‌و به‌غداش، ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌ڕه هه‌ر ناچاریبێ، ئه‌وا با شه‌ڕه‌که بکرێته شه‌ڕی برادۆستی نه‌ک براکوژی، به‌مجۆره: جارجار ته‌قه به‌سه‌ر یه‌کدابکه‌ن، نه‌ک ته‌قه له‌یه‌کتر. به‌ڕاگه‌یاندنیش وایپیشانده‌ن که ئه‌وه‌نده کوشتار له‌ملاو ئه‌وه‌نده‌ش له‌ولا هه‌یه. له‌هه‌مان کاتا، به‌و هۆیه‌وه، ئه‌شتوانن چه‌ک و یارمه‌تی له‌و دو پایته‌خته دوژمنه بکێشنه‌وه! په‌یوه‌ندیی برایانه‌ی ئه‌و دو لایه‌نه کوردییه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌کدی به نهێنی به‌رده‌وامبێ. ئه‌م شێوازه‌ش، په‌یڕه‌وکرێ بۆ هه‌ر شه‌ڕێکی ناچاری نێوخۆیی. ئاخر سه‌دان ساڵ داگیرکه‌رانی کوردستان، شۆڕشه‌کانی کوردیان به کورد له‌ناوبردوه‌و پێمان پێکه‌نیون! با ئێمه‌ش ساڵانێک به ریشی ئه‌وان پێبکه‌نین. به‌ڵێ ئه‌بێ ئاوا سیاسه‌ت بکه‌ین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست