کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیسلامى سیاسى و نەبوونى سنورى یاسا بۆ کارکردنیان بەرەو کوێمان دەبات

Friday, 30/12/2016, 23:26


ئیسلامى سیاسى بۆ ئەو پارت و حزب و ڕێکخراوە ئیسلامى یانە بەکار دەهێنرێت کە دەیانەوێت ئاینى ئیسلام بکەنە ئامرازێک بۆ بەدەستهێنانى ئامانجە سیاسى یەکانى خۆیان،وە خودى خۆیان بەدەم ڕاستى ئیسلام دەزانن و خۆیان بە موسڵمانى ڕاستەقینە لەقەڵەم دەدەن،پێم وایە قۆناغى دواى ڕاپەڕین بە سەردەمى گەشەسەندنى ئەو پارت و حزب و ڕێکخراوە ئیسلامى یەکانە لە هەرێمى کوردستان،بەهۆى نەبوونى یاسایەک بۆ ڕێگرى کردن لە بەردەم کارەکانیاندا بە داخەوە لەم هەرێمەى ئێمەى تیا دەژین ئازادى یەکى بەرفراوان و دیموکراسیەتى یەکى ڕاستەقینە هەیە بۆحزبە ئیسلامیەکان،کە گەشتۆتە ڕادەى بێ سنورى جیاواز لە هەموو ووڵاتانى دنیادا،ئەوەى جێگەى سەرنجە حکومەتى هەرێم لە ڕووى یاساییەوە،هیچ ڕێگریەکى کارکردن لەم حزبە سیاسیانە نەکردووە،کارکردنیانى بە دەستوور قەدەغە نەکردووە،لە کاتێکدا لە زۆربەى ووڵاتان حیزبى ئیسلامى  سیاسى،بۆیان نى یە کاربکەن،یان بە تەواوى ڕێگرى لێ دەکرێت و زۆربەى کات ئەو حزبانە بە نهێنى کارى خۆیان دەکەن،چونکە دەستوورو یاساى ئەو ووڵاتانە ڕێگەیان پێ نادات،شێوازى کارکردن و هەڵسوکەوتى سنورداریش ئەوە نى یە وەکو کوردستان بە ئارەزووى خۆیان چیان بوێت بیکەن ئەم هەموو ئازادیە بێ سنورو دیموکراسیەى کوردستان،وا دەکات ڕۆژ لە دواى ڕۆژ ئیسلامى سیاسى نفوزى کەم بێتەوە،ئەمەش بۆ نەگونجاندنى ئەوانە لەگەڵ سەردەم و بەهۆى سیاسەتى دوو فاقیان،بیانوویەکیش نەماوە،بەناوى نەبوونى ئازادى و دیموکراسى لە کوردستان لەماوەى 23ساڵى کارکردنیان،کە سەردەمى زێڕینى ئازادى و دیموکراسى بووە و ئەوان کارى سیاسى خۆیان تێدا کردووە،بۆیە گرنگە لە پەڕلەمانى کوردستان یان وەزارەتى ناوخۆ و دەزگاکانى ئاسایش،بە کارى پارتە سیاسى یە ئیسلامیەکاندا بچێتەوە،چونکە مەلەفى ئیسلامى و سیاسى لە ڕووى بیرى تووند ڕەویەوە فەرامۆش کراوە،حزبە ئیسلامیەکانى کوردستان دەبێت ئازادیەکانیان لە چوارچێوەى یاسایەک ڕێکبخرێت،ئەگەر کارکردنیشیان بەناوى ئیسلامەوە لێ قەدەغە نەکرێت،بە کورتى دەبێت سنورێکى یاساییان بۆ دابنرێت و بەم جۆرەى ئێستا نەمێنێتەوە،ئەگەر نا،ئەوا کار لەکار دەترازێت و دەبێت چاوەڕوانى چەندین گروپ و ڕێکخراوى هاوشێوەى داعش بکەین،چونکە حزبى ئیسلامى سەرچاوەیەکە بۆ بیرى توندڕەوى و دروست بوونى تیرۆر،هیوادارم حکومەتى هەرێمى کوردستان سنورێک بۆ کارکردنیان لە چوارچێوەى یاساو دەستوور دابنێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە