دەسەڵاتی کوردی هەموو باشوری پڕکردووە لە عەرەب و لە سەلەفی، داواش دەکات پەکەکە شەنگال چۆڵ بکات
Thursday, 29/12/2016, 15:41
پارتیی دەیەوێت پەکەکە لە باشور نەمێنێت، یەکێتیی و گۆڕان و پارتەکانی دیکەش هەر هەمان خواستیان هەیە، بۆیە بێدەنگن و هیچ ناڵێن. دەسەڵاتی کوردیی کە لەم حیزبانە پێکهاتووە، دەیانەوێت لەجێی پەکەکە مەلاشوانەکان لە شەنگال و ناوچەکانی تر نیشتەجێ بکەن کە بە پێشمەرگە دەڵێ سەگمەرگە.
------------------------------------
ئەم دەسەڵاتە مزگەوتەکانیان پڕکردووە لە سەلەفی و داعش و جیهادی ، تا سبەی شەڕێکی خوێناوی ڕووبدات ، کە ئەمە باجێکی گەورەی دەوێت و بنەماڵە هیچەکانیش کە قەوما جێدەهێڵن بۆ گەلێکی ماندوو بێخودان وەک ئاشبەتاڵەکەی مەلا مستەفای ترسنۆک .
ئەم دەسەڵاتە کە ملی شکاند ، هیچمان بۆ جێناهێڵن جگە لەشەرمەزاری و ڕیسوابوون ، لەباشوردا ئێمە لەسەر بۆمبێکی کات بۆدانراو دانیشتووین . هەموو هێزەکان بە هەموو ڕەنگە دزێوەکانیانەوە کۆکن لەسەر ئەوەی کە لە پارتی کرێکاران بدەن ، چونکە لەمێژە تاڵەبانی و بارزانی پڕوپاگەندەی ئەوەدەکەن کە قەندیل و پەکەکە بەڵان بۆ باشور و دەیانەویست وەک حیزبی دیمکرات و کۆمەڵە بیان هێنە هۆردوگاوە و هەموو ئەوانەی کە تۆزێک خەونی جوڵەیان هەیە دەیانەوێت کەرامەتیان پارێزراوبێت بیان کوژن و وەک دیاریەک بە داگیرکەری ئێران و تورکیای بەنەوە، چۆن حیزبی دیمکرات و کۆمەڵەیان ڕاودەکرد و شەهیدیان دەکردن .
پەکەکە ئەو لوقمە ئاسانە نییە بۆ دەسەڵاتی باشور ، خۆ درێخیشیان نەکرد لەشەرکردن لەگەڵیان و لەسەریان ،لێ هەر نەیان توانی وەک پێویست ئازاریان پێبگەیەنن . لە لێقەومانیشدا مەسعودمان دی چۆن چوە لای گەریلاکانی مەخمور وەک جرجێکی زراو تۆقیو لە تەک شێرەکاندا دانیشتبوو ، چونکە چەکدارە جاشەکانی مەخموریان چۆڵکرد بۆ داعشەکان و ڕایان کرد بەپلانی تورکیا تاکو داعش و تورک لەوێ لەمەخمور کۆمەڵ کوژی بکەن ، بەڵام شێرە گەریلاکان بەریان بەو پلانە گرت .
لەهەر بەرەیەکی شەر گەریلاو شەرڤان بونی هەبووبێت داعش تێک شکاوە و ڕسوابەر ، دواجار لە دزەکردنی داعشەکان بوو بۆ کەرکوک کە لەڕێگەی جاشەکوردەکانەوە بەپلانی تورک دزەیان پێکرا بۆ شاری کەرکوک ، کەگەریلا هات شەڕ بوە مایەی سەرکەوتن و گەڕانەوەی کەرامەت بۆ ئەو شارە.
گەر گەریلاکان شەنگالیان چۆڵکرد، داخۆ چگەرەنتیەک هەیە کە مەسعودو ئەولادەکانی سەربازگەیەکی تری تورک یان داعش لەو ناوچەیە چاکناکەن ؟ داخۆ لەم کاتەدا دەبێت هەڵوێستی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە دەبێت چۆن بێت؟ داخۆ جارێکی تر خۆیان تەسلیمی پارتی دەکەنەوە ، یان نا ؟
لەکاتێکدا ئەردۆگان دەمێکە هاوارێتی کە لەشەنگال قەندیلێکی تر خەریکی دروستبونە و حوکمەتی ئاکەپە دەڵێ کە بەهار هات هەم قەندیل دەگرین هەم شەنگال . گرتنی قەندیل و شەنگال بەدەستی تورکان وەک ، دروستبوونی دەوڵەتە بەهارێکەی مەسعودە کە وەک گوێدرێژ هەر بەهاری لێدێت لەناو قەرسیلدا دەزەڕێنێت .
بۆچی نێچیر لەم کاتەدا لەناو ئەو هەموو بەدئەخلاقیەی خوڵقاندویانە دێت داوا دەکات کە پەکەکە شەنگال چۆڵکات و پەکەکە هۆکاری شکستی ئەم بەدفەساڵانەیە کە چنگیان لە بینەقاقای گەلێک ناوە ؟ پێشتریش نێچیر ووتی: ئێمە بۆ خاتری تورکیا ٣٦٠٠ جاشمان لەشەڕی پەکەکەدا بەکوشت داوە .
هێما ، ئەرک، ئابڕوو لە کارە ئەرکەکانی گەریلاو پەکەکەیە ، هەموو شوێنکەوتوانی پەکەکە بڕوایان وایە لەهەر جێگەیەک گەلی کورد پێویستی بەپاراستن بوو ، ئەوان لەوێ بن . بەڵام دەسەڵاتی کوردی لەباشور پێچەوانەکەی پەیڕەودەکات .
نێچیری هەرزە دێت دوای گەشتەکەی لەتورکیا پەیامی ئاکپارتیو سوپا دڕندەکەی تورک و ئەردۆگانی فاشی دەڵێتەوە ، لەکاتێکدا هەموو پارتەکانی تر بێدەنگ دەبن لەئاستی قسەی ئەم هەرزە پوچەدا کە بوە بەبەڵا بەسەر گەلەکەمانەوە.
یەکێتی و گۆڕان خۆیان وادەردەخەن کە دۆستی نزیکی پەکەکەن و هاو خەم و هاو کردارن ، بەڵام بەبەرچاوی زەقیانەوە بەکورو ڕۆژئاڤا کراوەتە دۆزەخ و بنەماڵەی مەلامستەفای لەخیانەت هەڵکێشراو پەیامی شەڕی پەکەکەی داوە ، ئەوان هیچ ناڵێن، لێرەوەیە دەبێت هەموومان هەڵوێستمان هەبێت جودای نەکەین لە وەی کە پارتی و یەکێتیو حیزبەکانی تر هەمان بیرکردنەوەیان هەیە بەرامبەر پەرتی کرێکاران .
ئەرکی گەل ئەوە بێت گەر ئەم فاسیدانە شەڕی پەکەکەیان کرد ئێمەش بڕیار بدەین عەرەب نابێت لەهەرێم بمێنێت ، ئێمە میوانی ساختەو دوژمنی داهاتومان ناوێت . باوەک ڕۆژئاڤا بکەین ئەو خێزانەی دەیەوێت لە هەرێم بمێنێتەوە دەبێت کەسێکیان لەبەرەکانی شەڕدا بونی هەبێت .
شەڕێک بەڕێوەیە با نەیەڵین ڕووبات ، ئێمە لەگەرمەی مێژوودا ژیەن دەکەین بادەستمان هەبێت و ڕۆڵمان هەبێت لەتۆمارکردنی شەڕلەگەڵ پارتی کرێکاران پلانی تورکە فاشێکانە ، ئەوەی بەشداربێت وەک جەندرمەی تورک دەبێت مامەڵەی لەگەڵ بکرێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست