وەڵامێکی کورت بۆ برادەرێک بە ناوی جەعفەری کەریمی
Wednesday, 28/12/2016, 18:24
زۆر بەلامەوە سەیر بوو کاتێ وەک عادەتی ڕۆژانەی خۆم سەردانی کوردستانپۆستم کرد نوسینێکی برادەرێکم بینی بە ناوی (جعفر کەریمی) بە ناوی (
خەریکن کڵاوی شەرعیمان لە سەر دەنێن)، کە بە شێوازێکی ناشایستە باس لە پێاوێکی کوردستانی ئەکات بە ناوی دکتور عەلی قەرەداغی و وا ئەیخاتە بەردەم خوێنەران کە گوایە نایناسێ ، وەک ئەوەی هەر کەس ئەم پیاوە نەخوێنەوارە نەیناسێ ئیتر ئەبێ بخرێتە دەریاکانەوە بۆ ئەوەی ماسیەکان بیخۆن ، جا لێرەدا وەک بەر پرسیاریەکی مێژویی وەڵامێکی کورت بۆ ئەم برادەرەو ئەوانەشی وەک ئەم بیر ئەکەنەوە ئەنوسم
1-دکتور عەلی خۆی چەند جار ڕای گەیاندوە کە ئەم و وەک کەسایەتیەکی زانستی بۆ هیچ کارێکی سیاسی لە کوردستاندا خۆی ناپاڵێوێ و هەرچیشی پێ بکرێت لە خزمەت پێشکەشی ئەکات .
2- ئەم پیاوە لە ساڵی 1988 وە بە بەردەوام تا ئێستاشی لەگەڵ بێت خزمەت بە بێ باوکان و بێوەژنان و هەژار و ئاوەدان کردنەوەی کوردستان ئەکات لە ژێر ناونیشانی رابیتەی ئیسلامی کوردی لە هەرسێ شارەکەی کوردستاندا و بەم دواییەش خزمەتی زۆری پێشکەش بە کەرکوک کردوە .
3- ئەم پیاوە کوڕی خێزانێکی ئەم کوردستانەیە لە ساڵی 1995 پلەی پڕۆفیسۆری وەرگرتوە ، خوێنەوارەکان لەم ناونیشانە تێ ئەگەن .
4- هەتا ئەم ساتە وەختە لە 10 دەزگای جیهانی و ئیسلامیدا وەک سەرۆک یان جێگر یان ئەندام کار ئەکات و بەردەوامە .
5- هەتا ساڵی 2011 سێ خەڵاتی جیهانی وەرگرتوە ، دوای ئەم مێژوە ئاگام لێ نیە چی وەرگرتوە.
6- لە 11 لیژنەی زانستی جیهانی کار دەکات و خزمەت بە مروڤایەتی ئەکات .
7- زیاتر (32) کتێبی لە مەجالی یاسا و بانکەکان و وەبەرهێنان و دارایی و زانستی شەرعی نوسیوە و هەندێکیان بونەتە پروگرامی زانکۆکان .
8- (پێشکەش کردنی 101) لێکۆڵینەوە لە سەر گرفتەکانی جیهان و عالەمی ئیسلامی و مروڤایەتی.
کاکە من ئامۆژگاریت ئەکەم ئەوە زمانی خۆت تاڵە بۆیە هەنگوین بەدەمت تاڵە ، گەوهەری میللەتەکەت بە سوک سەیر مەکە ئەگەر رێز بۆ میللەتەکەت دا ئەنێ ی ، ئەبێ رێز بۆ زانا و داناکانیشی دابێی هەرچەند لە رووی ئایدولوجیەوە لەگەڵیدا یەک نەگرنەوە
سەرچاوە :
(ویکیبیدیا ) الموسوعة الحرة
سەرنجی کوردستانپۆست:
ئەم نووسینە کە لەسەر کاک جەعفەر کەریمی نووسرابو، رەزامەندیی خۆیمان وەرگرت، تا بڵاوی بکەینەوە، بەو بۆنەیەوە سەرنجی ئەو نووسەرە بەڕێزە (ئەرکان رەشید)یش رادەکێشین، کەوا ئەو دوو نووسینەی خوارەوەش بخوێنێتەوە کە پێشتر لەسەر عەلی قەرەداغی نووسراوون:
ئەرکان رشید
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست