مەسعود بارزانیی و زۆربەی ئەندامانی بنەماڵەکەی ناسنامە و پەساپۆرتی تورکییان هەیە
Tuesday, 27/12/2016, 22:44
سەرچاوەیەک لە نێو مەکتەبی سیاسیی پارتیی لە هەولێر لەسەر بنەماڵەی بارزانیی نهێنییەکی ئاشکرا کرد، وتی وەکو دەزانن خوالێخۆش بوو، حەمایلی دایکی مەسعود بارزانی، ناسنامەی تورکیی پێدرابوو، هەروەها زۆر کات بە پەساپۆرتی تورکی هاتوچۆی دەکرد، نەک تەنیا ئەمە بەڵکو مەسعود بارزانی و کوڕ و زۆربەی کەسوکارەکەی ئەمڕۆ هەموویان ناسنامەی تورکییان هەیە و وەکو هاوڵاتییەکی تورکیش لە ناو تورکیادا هەڵسوکەوت دەکەن، ئەمەش لایەنێکی دیکەی نهێنی پەیوەندیی بنەماڵەی بارزانییە، کە لە باشوور و عێراقدا پاریزگاری لە بەرژەوەندییە سیاسیی و عەسەکەرییەکانی تورکیا دەکەن و وەکو سیخوڕ و پیاوی میت هەڵسوکەوت دەکەن، زۆربەی پارەکانی خۆشیان ئەمڕۆ وەکو هاوڵاتییەکی تورک لە بانک و پرۆژە بازرگانییەکاندا داناوە و بەڕێوەی دەبەن، بۆیە دەتوانین بڵێین ئەمڕۆ چەند هاوڵاتییەکی تورک حاکمی باشووری کوردستانن، هیچ کوردێک لە باشووردا دەسەڵاتی لە زوونی زەرددا نییە، بەڵکو تورکیا هاوڵاتییەکی تورک و نوێنەری خۆی لە باشوور داناوە، ئەمەش ئەو قسەیەی عەگید کەلاری پشتڕاست دەکاتەوە کە هەفتەی رابردوو بەتەنزەوە وەڵامی نێچیرڤان بارزانی دایەوە و وتی: "بەداخەوە جلوبەرگی کوردیان لەبەردایە و بەزمانی کوردی قسە دەکەن، کەچی بیروبۆچوونیان تورکیە".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست