کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عاشقان لە وڵاتی ئێـمە

Monday, 26/12/2016, 21:05


پێشکەشە بە روحی پاکی فریشتەی سووتماك و هەموو عاشقانی خێر نەدیوو

عاشقان لە وڵاتی ئێـمە کوشتەی خەم و تفەنگن
خۆڵەمێشی ئاگردانی داب و نەریت و  ژەنگن
بەهاری تەمەنیان نامۆی وەرزی گەڵا ڕێزانە
بزەو خەندەیان لە لێودا غەرقی خوێن و گریانە
خەو خۆراکیان ئەستەمە بێ بەشن لە تیشکی خۆر
کوشتەی دڵی بێ ویژدان و  بێ بەشن لە کفن و گۆڕ
خۆشەویستی هێلی سوورە   یاساغە لەم وڵاتە
بەزێنەری ئەو سنوورەش مەرگی دیاری و خەڵاتە
مێژوومان شاهێدی نەمرە بۆ دڵدارو  دلبەران
لە خاچ دان و دەربەدەری و سووتان و بەردەباران
بەکرۆکەی مەم و زین زۆرن نامرن ئەمێنن تاسەر
لەژێر ڕکێفی  شەیتان دان تاوەکو ڕۆژی عەشر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە