کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خەریکن کلآوی شەرعیمان لە سەر دەنێن!

Saturday, 24/12/2016, 20:40


کۆمەڵگای وشیار خاوەنی چین وتوێژی وشیارە. نەتەوەی وشیار خاوەنی دەمودەزگای وشیاروئاسایی و نەتەوەییە. وڵاتێک کە دەگەڵ سیستمی یاسایی وبەڕێوەبەرایەتی خاوەن پڕنسیبی یاسایی وسەردەمیانە بوو، ئیزن بە هیچ حیزب وسەرکردە ودزوجەردەی سیاسی وئابوری نادا ژیانی داهاتووی بکاتە پووش ولە بەر چاوی خۆی ئاگری تیبەردا! واوێدەچی نەتەوەکەمان لە باشوور زۆر لەوەی خراتری لێقەوماوە کە لە رۆژەڤدایە. سەرکردەی شاخ وچێاکان لە رابوردو، ئەوڕۆ بوونەتە جەردەیەکی بێموڕاڵی سیاسی و بێ ڕەحم بۆ جەستەی نیشتمان. خەڵك رووتو قاقڕو کڕاڵ بۆ خۆشیان وەک شا دەژین وخۆیان کەرو کەڕ کردوە. ئەو داوێن پیسانە بە خاتری دەسەڵاتی گەندەڵی خۆیان حازرن وڵات ساف لە ساف بسووتێنن.
قەت نەمزانی قازانجی بنە ماڵەی بارزانی وتاڵەبانی لە مێژووی کورد بۆ نەتەوەی کورد چێ بووە. دەریایەک خوێن لە سەر ئاکارو کردەوەی بە رواڵەت سیاسی لە چەنگ وانە ڕژاوە ولە کۆتاییشدا ئەوەیە ژیانی سیاسی وکۆمەڵایەتی وفەرهەنگی وئابوری ئەو بەشە لە زامستانی نەتەوەی کورد! دوای سەددام وئەو ژیانە! ؟ دوای ٢٥ ساڵ زۆرداری وشکەنجەو کوشتن وفڕآندنی ئازادیخوازانی کورد وئەو ژیانە. ئەگەر خەڵك بڵێن : خۆزگەم بە کفندزی هەووەڵ نابێ رەخنەیان لێ بگیرێ.
مەسعودی دزسالار لەسەر داوای ئەردۆغانی کورد کوژ ئەو نەختە پارڵمانەمان شک دەبرد، ئەویشی بە زەبری چەک داخست،  دڕنەدەیەکی وەک ئەردۆغان ئاوا هێدی هێدی دەخوازێ جەستەی برینداری ئەو خاکە بەرەو نەمان برێ. پارڵمانی پێداخست، چوون دەیزانی لەمەو بەدواپرسی فرۆشی نەفت دێتە گۆڕێ. ئەو کارەش نابێ لە کاناڵی پارڵمان و دەنگدان تێپەڕێ.مەلا مستەفای باوکی بە شێوەیەک کوردی قڕکرد، کوڕوکوڕەزاشی بەو جۆرە کورد قڕ دەکەن.
ماوەیەکە دەنگۆی لاچوونی بارزانی ودەست نیشآنکردنی جێگرەوەی لە ئارادایە. رەوشێکی مەترسیدار هاتۆتە ئاراوە. ئیدی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لە دەست بڕێاری خەڵک وتەنانەت حیزبەکانی دیش چٶتە دەرێ. رۆڵی ئێخوانولموسلمین وقەتەرو ئەردۆغان و عەڕەبستان وچەند وڵاتێکی عەڕەبی سووننە ئایین راستەو خۆددەستیان هەیە.جەغزی ئایینی سووننە لە حاند جەغزی ئایینی ئێڕانی وبەغدای شیعە ئایین بۆ دژایەتی بەغداو تاران ، کوردی کردۆتە نێچێرێکی مەزلوم وبێ تاوان. کە تاوانی ئەو ٢٥ ساڵە دەسەڵاتە دەداکە ئەو بێ ویژدانانە لێی بەرپرسن.
ناوی چەن کەسێکم بیست کە خۆیان پاڵاوتووە ببنە جێگری کا،،،، مەسعود. تا رادەیەک چەند کەسێکیان دەناسم. پێویست ناکا شڕۆڤە لە سەر کەسایەتی ورابوردووی ئەوان بکەن. بەڵام لە ناوئەو ناوانەدا کەسایەتیەکی وەک / عەلی قرەداغێ/ کە دەڵێن پڕۆفسۆڕە بۆ من جێگای مەترسییە. دەڵێی ئەو خاکە دەستاڕی مەرگ لە دووی ناردوە! قەرەداغی وسەرۆکی دۆزی نەتەوەیەکی مەزن لە باشوور؟ ئەو خاکە بەرەو کام وێرانە هەنگاو دەنێ؟ لە وەتی لە بیرمە ئیسلامی سیاسی وکومونیزم نانی نەتەوەکەمانی خواردوە بەڵام بە درێژایی مێژوومان  نان دێنی کوردی دڕآندوە! ئەودەسەڵاتە باش دەزانێ دیزەی رقی پیرۆزی خەڵک هاتۆتە جۆش بۆیە لە کڵاوی شەرعی دەگەڕێ تا لە سەرمانی بنێ. ئەو کەسانەی کە پاڵاوتراون بۆ سەرۆکی ببنە سەرۆکی هەرێم، پێش ئەوەی کار بگاتە شوێنی ئەستەم خەڵك دەبێ بڕێاری خۆیان بدەن. وڵات بە بێ سەرۆکایەتیش بەڕێوە دەچێ بائەو سیستمە لە گۆڕ بنرێ. بەڵام بە داخەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سامانی ئەو خەڵكەو دەستە مۆکردنی چەکدارەکانیان لە فێڵی شەرعی دەگەڕێن تا بە یەکجاری بەرەودۆزەخی ژیانی کوێلەتیمان بەرن. بۆیە خەڵکی بێ تاوان بۆتە قوربانی، یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی هەر درووشمێک وەردەگەڕێتە سەر خواست وخوازێکی ڕەواوپڕمانا.یانی درووشم رقی پیرۆزی خەڵكی بێ تاوانە، لە حاڵێکدا خەڵک درووشمی : گوو بە ریشی باکتان بۆ خۆتان وحکومەتتان، دەڵێنەوە کە چی بە فێڵ و تەڵەکە شەرعی دەخوازن / خومەینیەکی / نوێی سوونە یایین بە ناوی عەلی قەرەداغێمان لێ قالب کەن کە یەکێکە لە دۆستانی نزیکی ئەردۆغان ولایەنگرێکی راستەوراستی ئێخوانولموسلمین.هەر چۆنێک بێ رەنگە کەسەکانی دی تا رادەیەک شیاوی سەرۆکایەتی بن. بەڵام بە هیچ شێوەیەک نابێ گەلەکەمان رێگا بدا ئاخووندێکی وەک قەرەداغێ ببێە سەرۆک وسەردەستەی دزان.چون ئەو شەخسە لایقی باڵای خاکی نیشتمانی خاوەن شەهیدی کورد نییە.
جەعفەرکەریمی
٢٤/ ١٢/٢٠١٦
سندوقی کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە