تیرۆرکردنی باڵوێزە ڕووسیەکە
Saturday, 24/12/2016, 13:40
ئەوەی لێرەدا ئەمەوێ باسی لێوە بکەم،لایەنە سیاسی و پاڵنەرەکانی نین. بەڵکە،لایەنی کلتووری ئەم جۆرە تیرۆر کردنە و شێوازی تەقەکردنەکە . کاتێ باڵوێز خەریکی خوێندنەوەی ووتارەکەیەتی و ئەو کەسەی دواتر هەڵسا بە دەرهێنانی دەمەنچەکەی و لێدانی بە ٦ فیشەك ئەوا ئەو دیمەنە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
یەکەم: کەسەکە لەپشتی باڵوێزەکەوە وەستاوەو ڕۆڵی پاسەوان ئەگێڕی.
دووەم:لەگەڵ دەرهێنانی دەمانچەکەی یەکسەر کەوتە تەقەکردن و بەبێ ئەوەی پێوستی بەوە بوبێ میل ڕابکێشی.
سێیەم: خراپ و بەهەڵە بەکارهێنانی ووشەی (ئەکبەر)ی عەرەبی کەلەزمانی تورکیدا بە(ئێکبەر) بەکاردێ.
چوارەم:لەخاڵی سێیەمدا بۆمان دەرئەکەوێ کە ئەو پلانە هی میتی تورکیە و بەو کەسە ووتراوە بەو شێوەیە دوای پرۆسەی تیرۆر کردنە بئاخافێ بۆ ئەوەی بیخەنە ملی یەکێ لە هێزە عەرەبیە تووند ڕەوەکان و لە میتی تورکی دوور بخەنەوە. میت بەمەش نەوەستاو دواتر کوشتی.
شێوازی تیرۆر کردنە جارێکی تر ئەو جۆرە کلتوورە ناهەموارەی تورکمان بیر ئەخاتەوە کە ئەمان کاتێ ئەکەونە پشتت ،ئەو کاتە زەفەرت لێدێنن و لەناوت ئەبەن. تورک بەوە ناسراوە کە ئازایەتیان تەنها لەو کاتەدا نیشان ئەدەن کەمرۆڤ لە پشتەوەیان بێ،وەیان ئەوەندە نامەردن تەنها لەپشتەوە ئەتوانن بەرانبەرەکەیان لەناو بەرن. بۆیە با مەسعود بارزانی باش بزانێ کەوا خۆی داوەتە دەست کێ و بە تەمایە کێ یبپارێزێ. مەسعود زۆر بێ ئاگایە لەوەی کلتووری تورك خەنجەر لەپشت ئەدەن و هی ئەوەنین پشتیان پێ ببەستی. بۆیە پێوستە ئێمەی کورد گەلێ بەئاگا بین لەوەی نەیەڵین تورك بکەوێتە پشتمانە وەیان ڕێگە نەدەین بەرژەوەندی خۆمان بخەینە ژێر دەستی تورك.
ئەو کارە جارێکی تر تورکیای شەرمەزارتر کردوو ڕووسیاش بەئاگایە لەو جۆرە تیرۆر کردنەو هەرگیز لەتورك خۆش نابن،ئەورۆ یان سبەی تۆڵەی خۆیان ئەکەنەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست