به‌شی دووه‌می دروشمی خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی 2016
Saturday, 24/12/2016, 7:53
ئاماده‌كردنی / مه‌ریوان سه‌لاح حیلمی
خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌م دروشمانه‌ی خواره‌وه، دروشمی مامۆستایانی خۆپیشانده‌ری شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ریه‌تی له‌مانگی 9 بۆ 12 ی 2016 ، بۆیه حه‌زم كرد بڵاوی بكه‌مه‌وه چونكه ده‌شێت دێڕی تیا بێت كه ببێته سه‌رچاوه بۆ لێكۆڵینه‌وه.
--------------------------------------
1ـ كاكی سۆشیال دیموكرات / كوانێ داهاتی وڵات؟
2ـ پاره‌ی داماو و كڵۆڵ / درا به‌ماجیدی مۆڵ ( ماجیدی مۆڵ بازاڕێكی گه‌وره‌یه خه‌ڵك ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات كه هی هه‌ندێ به‌رپرسی پارتی و یه‌كێتیه.
3ـ دزو مافیا‌و جه‌رده / خوێندنیان برد به‌و ده‌رده
4ـ ئه‌ی زانكۆی سلێمانی / هاتین بۆ پشتیوانی
5ـ پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان / هه‌رسێ به جارێ دۆڕان
6ـ كوێخا له‌سه‌ر كورسیه / میلله‌ت هه‌مووی برسیه
7ـ مامۆستایان سه‌روه‌رن / رێبه‌ری جه‌ماوه‌رن
8ـ چیتان ئه‌وێ ئه‌ی میلله‌ت / موچه‌و كاره‌باو نه‌وت
9ـ تری تری ترلیله / حكومه‌ت شه‌قی قابیله
10ـ به‌رده‌وامین له كۆشش / بایكۆت ئه‌كه‌ین به شۆڕش
11ـ له‌سایه‌ی ئه‌م حكومه‌ته / هه‌موو رۆژێ بایكۆته
12ـ چ مامۆستا و چ خوێندكار / قبوڵ ناكات سته‌مكار
13ـ چاره‌نووسی خوێندكاران / له‌ئه‌ستۆی گه‌نده‌ڵكاران
14ـ بژی گه‌ل هێزی گه‌ل / حكومڕانێتی بۆ گه‌ل
15ـ ڤێلاو خانووی جوان ئه‌كڕن / پاره‌ی مامۆستا ئه‌بڕن
16ـ به‌ته‌نكه‌رو به بۆری / حه‌یاتانی داشۆری
17ـ ئێوه سه‌ربه‌رزن وه‌ك داری خله / خۆڕاگریتان مه‌دالیای مله
18ـ چاره‌كه موچه‌و چاره‌كه خوێندن / كۆمه‌ڵگا ئه‌با به‌ره‌و رووی مردن
19ـ نازدار هێشتا مناڵی / له بایكۆت نابی حاڵی
20ـ ناز ناز نازداره / بایكۆت ناشكێ له‌م شاره
21ـ ئه‌ی حكومه‌تی شه‌لاتی / به پاره‌ی نه‌وت قه‌پاتی
22ـ شاژنی تاڵه‌بانی / كوا داهاتی سلێمانی ؟
23ـ داوه‌شێن و داڕزێن / مامۆستای بایكۆت شكێن
24ـ ئێمه قوتابی قازین / له سێداره ناترسین
25ـ ناز ناز نازداره / نازدار كۆیله‌ی ئه‌م شاره
26ـ پێنج حیزبه‌كه‌ی په‌رله‌مان / هه‌موو میلله‌تیان فه‌وتان
27ـ نازه نه‌هات بۆ لامان / ئێمه بردمان بۆ قه‌بران
28ـ له شیره‌كه به‌م لاوه / نازه تڕ‌ۆ كراوه
29ـ حكومه‌تی بێ متمانه / شایسته‌ی زبڵدانه
30ـ ئه‌ی په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵات/ واز بێنه له ده‌سه‌ڵات
31ـ خاكمان تیایه‌تی بیره نه‌وتی زۆر / كه‌چی داهاتی ده‌یبات مشه‌خۆر
32ـ به‌فر نم نم ده‌بارێ / مافی مامۆستا كوانێ؟
33ـ به‌ڕیوه‌به‌ری كلكه ته‌ور / به‌چی ده‌مت كرا چه‌ور
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست