کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ناڕەزایەتى خەڵک لەنێوان تێکشکان وهەستانەوەدا!

Tuesday, 20/12/2016, 3:42


هەمیشە ناڕەزایەتییەکان لەئەنجامى هەبوونى ووشیارى خەڵکەبۆداواکارى وچەسپاندنى ماف وئازادییەکانە,ئەمەش هۆکارى هەبوونى دەسەڵاتێکى چەوسێنەرونابەرابەرە,کەلەهەنگاوەکانیدا ڕەچاوى بەرژەوەندى ومافەکانى خەڵک وەکوپێویست ناکات,بەردەوام بەجێبەجێکردنى یاساوبڕیارە دژەئینسانییەکانى نابەرابەرى وبێکارى وهەژارى وسەرکوت وئیستبدادزیاددەکات,خەڵکى ئازاوچاونەترسوووشیاربەردەوام بۆ نەمانى سەرکوت وچەوسانەوەوبێکارى ودزیى وگەندەڵى و بێمافێیەکان تێدەکۆشێت,خۆپیشاندان وناڕەزایەتى لەدژى نەبوونى ماف ونەچەسپاندنى یەکسانى وعەدالەت دێتەکایەوە,بەڵام بەدواداچوون ودڵسۆزى چارەسەر بۆکێشەوگرفت وداواکارى وخواستى خەڵک لەکۆمەڵگایەکەوە بۆکۆمەڵگایەک گۆڕانى بەسەردادێت.

لەمێژوویى مرڤایەتیدا بەردەوام بەم شێوەهاتووە کاتێک خەڵک ناڕازی بوون لەسیستەم ویاساکان بەباشى خۆیان ڕێکخراو ویەگکرتووکردووەبەردەوام یەکێتى وهاوخەباتى وتێکۆشانیان گەشەپێداوەزۆرباش سەرکەوتوبن لەگەیشتن بەئامانج وداواکارى ومافەکانیان.ڕێکخراوبون ویەکگرتوویى جەماوەرى زۆرباش کاریگەرى خۆی هەبووە بۆئاسانتربەدەستهێنانى ئامانجەکان,بەپێچەوانەوەناڕێکخراویی وپەرشوبڵاویى لەناڕەزایەتى وخۆپیشاندانەکاندا دەبێتەهۆى ئاسانتربۆتێکشکانى هیواوئامانجەکان وداواکارییەئینسانییەکان,لەبەرئەوەى دەسەڵاتداران بەردەوام کاردەکەن بۆتێکشکانى ئامانج وداواکارى  ناڕەزایەتى وخۆپیشاندانەکان بەجۆرێک کەلەبەرژەوەندى دەسەڵات وسیستەمى سەرکوتکەرونادادپەروەردابێت.

تازەترین نمونەش خۆپیشاندانەکانى ١٧ى شوباتى ڕابردووى باشوورى کوردستانە,کەبەهۆى ناڕێکخراوەیى وناڕێکخستنى خەڵکى ناڕازى وخۆپیشاندانەکانەوەبووکەئامانجەکانى خۆپیشاندانى ١٧ى شوبات شکستى هێنا,ئەویش بەهۆى ئەوەى کەحیزبەکانى دەسەڵات دەیان ویست خۆپیشاندانەکان وئامانجەکان وداواکارییەکانى خەڵک تێکبشکێنن کەلەبەرژەوەندى خۆیاندابێت وخەڵک کۆتایى بەناڕەزایەتى وخۆپیشاندانەکان بهێنێت لەهەمان کاتدا حیزبەکانى بزوتنەوەى گۆڕان وئیسلامییەکانیش بەجۆرێکى تردەیان ویست کۆتایى بەخۆپیشاندانەکانى خەڵکى ناڕازى لەنادادپەروەرى نایەکسانى وگەندەڵى ودزى بهێنن.ئەوەى بەلایدانەچوون بەرژەوەندى وخواست وئامانجەکانى خەڵکى ناڕازى وخۆپیشاندەربوو کەهەرواش کۆتایى هات,ئەگەرچى خەڵکى ناڕازى وخۆپیشاندەرباجى جۆراوجۆریاندا لەچەشنى قوربانى دان وبرینداربون وزیندانى کردن وئەشکەنجەدانى ڕابەران وهەڵسوڕاوانى خۆپیشاندەر بەڵام بێ دەستکەوت وبەدەستهێنانى ئامانج وداواکارییەکان کۆتایى هات خۆپیشاندان وناڕەزایەتییەکان.

ئەوەى زەرەرى کردوبێ سوودبوو تەنها خەڵکى ناڕازى بووبەڵام ئەوانەى سوودیان وەرگرت حیزبەکانى بزوتنەوەى گۆڕان و(ئیسلامییەکان)یەکگرتو وکۆمەڵ بوو بەوەى بەهۆى خۆپیشاندانەکانەوەى ژمارەیەک ئەندام پەرلەمانیان زیادبووبۆپەرلەمان بەناوى نوێنەرایەتى خەڵک و ووتاردانى بریقەداروبێ کردار,هەروەها حیزبەکانى دەسەڵاتیش سوودیان وەرگرت بەوەى خەڵکى ناڕازى لەگەندەڵى ودزى ونادادپەروەرتووشى بێ ئومێدى وبێ هیواى کرد بۆ گۆڕانکارى باشتر .بۆیەباشترین چارەسەر بۆئایندەیەکى گەش بۆخەڵکى ناڕازى خۆڕێکخراوکردنیانە بەجۆرێک کەبەردەوام گەشەبەیەکێتى وهاوخەباتى جەماوەرى بدات لەدژى گەندەڵى ودزى ونایەکسانى وسەرکوت وئیستبداد هەنگاونان بەدامەزراندنى سیستەمێکى سیکۆلاروئازادومەدەنى.

لەکۆمەڵگایەکى وەک باشوورى کوردستان وعێراق بەهۆى زاڵبوونى سیاسەتى کۆنەپەرستانەى ناسیۆنالیستى وئایینى لەناوحکومەت ودەسەڵاتى هەردوولادا بەردەوام ماف وئازادییەکانى مرۆڤەکان  لەپاشەکشەیەکى بەرچاودایە,هەمیشە حیزبەکانى ناوپەرلەمان وحکومەت  بەهۆى ململانێکانیانەوە خەڵکییان گیرۆدەیى گەشەى شەڕوئاوارەیى وبێکارى وچەوسانەوەوسەرکوت وبێ مافى زیاترکردووە.ئەم حیزبانە لەعێراق وباشوورى کوردستان بەردەوام  بەسامان وپارەى گشتى خەڵک گەشەیان بەهێزى چەکداروچەقوکێشى جۆراوجۆرداوە,هەربۆیەش زۆر جارململانێ سیاسییەکانیان بەرەوململانێى چەکدارى دەکێشێ.خەڵک گیرۆدەى شەڕوئاواریى وبێکاری وقەیران وکێشەى جۆراوجۆردەکەن.

لەقۆناغى ئێستادا خەڵک لەعێراق دەستى داوەتەخۆپیشاندان وناڕەزایەتى دەربڕین بۆداواکردنى نەمانى گەندەڵى ودزى ونەمانى بێکارى ونابەرابەرى ونەمانى سەرکوت وئیستبداد,بۆچەسپاندنى ئازادى ومافەکانیان.دەسەڵاتى عێراق هەرجارەوبەبیانوێکەوە خەڵک فرێودەدات وبەڵێنى بریقەدارى جۆراوجۆریان پێدەدات بەومەبەستەى کەگوایەلەئایندەدا حکومەت چارەسەرى تەواوى کێشەوقەیرانەکان دەکات وبەجێبەجێ کردنى بەرنامەکانى لەبوارى  چاکسازى لەسەرجەم بوارەکانى سیاسى وئیدارى وکارگێڕى وئابوورى,بەڵام سەرجەم بەڵێن وبڕیارەکانى حکومەت ودەسەڵاتداران هەروەک بڵقى سەرئاوى لێدێت ,هێچ گۆرانکارێکى باشترناکرێت.ساڵانە خۆپیشاندانى بەهەزاران خەڵک لەبەغداد وچەندشارى تردووبارە وچەندبارەدەبێتەوەبەڵام بەهۆى نەبوونى یەکگرتوانەى خەڵک وناڕێکخراوەیى خەڵکە کەخۆپیشاندانى خەڵکى عێراق کاریگەرى ئەوتۆیان نابێت.

لەکۆمەڵگایى باشوورى کوردستان ئیدارەدان وبەڕێوەبردنى دەسەڵات زۆرخەراپترە وەک لەعێراق,
بەدرێژایى ئەودەسەڵاتە کەلەلایەن حیزبەناسیۆنالیستى وئایینى یەکانەوەبەڕێوەدەچێت.
کەئەوانیش پێکهاتوون لەپارتى دیموکراتى کوردستان/عێراق ویەکێتى نیشتمانى کوردستان وبزوتنەوەى گۆڕان ویەکگرتوویى ئیسلامى  وکۆمەڵى ئیسلامى وبزوبزوتنەوەى ئیسلامى هەروەهاچەندین حیزبى ترى سێبەرى پارتى ویەکێتى کەلەلایەن بەشەکانى پارستنى پارتى وزانیارى یەکێتى یەوە بەپارەى گەندەڵى ودزراوى گشتى خەڵکى کوردستان کادروبارەگاکانیان پێ بەرێوەدەبەن.


ئەودەسەڵاتەى باشوورى کوردستان ڕۆژبەڕۆژلەپێشکەوتندایە لەگەشەدان بەسەرکوتوئیستبدات وچەوسانەوەوئازاردان وبێ مافى وناعەدالەتى وهەژارى ونەدارى وبێکارى وتیرۆرو ڕەشەکوژى ڕؤژنامەنووسان وسیاسى وچالاکوانانى مەدەنى,بەڵام لەپاشکەشەى زیاتردایەلەچەسپاندنى ماف وئازادییەکان,قۆناغ بەقۆناغ کێشەوگرفت وقەیرانەکان زیاتردەکات,خەڵکى باشوورى کوردستان زیاتربێ ئومێد وبێ هیواتردەبێت لەگۆڕانکارى باشتر بۆدەست ڕاگەیشتنى خەڵک بەماف وداواکارى وخواستە ئینسانییەکانیان لەلایەن ئەودەسەڵات وحیزبانەوەبەگشتى.

خەڵکى باشوورکوردستان زۆر ئازایانەوچاونەترسانەهاتۆتەمەیدان بەخۆپیشاندان ودەربرینى ناڕەزایەتى لەدژى گەندەڵى ودزى وچەوسانەوەوبێکارى وهەژارى ونەبوونى موچەونەبونى ماف وئازادى....هیتد

دەسەڵات لەجێگاى ئەوەى زۆربەڕێزەوەبەدەم خواست وداواکارییەکانى مامۆستایان وخەڵکى ناڕازى وخۆپیشاندەرەکانى باشوورى کوردستانەوەبچێت,کەسەرجەم داواکارییەکان زۆرسادەوڕەوایە,بەلام بەپێچەوانەوە بەدەم داواکارى وخواستەکانى خەڵکى ناڕەزاى وخۆپیشاندەرەوەچوو کەبەشێکى زۆرلەخەڵک چاوەڕێى ئەوجۆرەهەڵوێستەنائینسانییەى نەدەکرد,کەئێستا بەئاشکرا بەرپرسانى دەسەڵاتى باشوور بەخەڵک ڕادەگەیەنن چ لەجۆرى سەرکوت وئیستبداد وچ لەشێوازى سزادانى مامۆستایانى ڕێکخەرى خۆپیشاندان ومامۆستایانى بەشدارلەخۆپیشاندان وبایکۆتەکان!!بەڵام بۆخەڵکى ئازادیخوازو یەکسانیخوازوکۆمۆنیستەکان ئەمەڕوون بوو کەهیچ خۆشباوەڕێک ناکرێت بەودەسەڵات وحیزبانە هەبێت بەڵکوبوونى هەرخۆشباوەرێک وئومێدێک لەچەشنى چارەسەرى کێشەوگرفتەکانى خەڵک بەم جۆرەسیستەم ودەسەڵاتە تەنهاکات بەفیرۆدان وزیاتربوونى قەیران وکێشەهەمەجۆرەکانە هیچى تربۆخەڵکى باشوورى کوردستان بەرهەم ناهێنێت.

ئەگەرباس لەئازادى بکرێت لەسەردەستى ئەم هێزوحیزبانەئەوا بەدرێژایى دەسەڵاتیان ئازادى ودیموکراسی یان پێشێلکردووە,لەدوایى لەساڵى ١٩٩١ کەڕاپەڕین ئەنجامدرا یەکێتى وپارتى و بەرەى کوردستانى لەسلێمانى وهەولێر وچەندشارى تر کەئەوکات خاوەن دەسەڵات بوون نەیان توانى بەرگەى هەبوونى هێزێکى جیاوازلەخۆیان بگرن کەئەویش بزوتنەوەى شووراکان ویەکێتى بێکاران  بوو کە لەچەندگەرەک ناوچەیەک بارەگا ونووسینگەى خۆیان هەبوو,بەڵام بەزەبرى چەک سەرکوتکران بارەگاونووسینەگەکانیان داخران.

لەسلێمانى لەلایەن یەکێتى لەساڵى ٢٠٠٠هێرش کرایە سەرحیزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى عێراق پێنچ لەتێکۆشەران وهەڵسوڕاوانى ئەوحیزبەى کردەقوربانى ,بەبیانوى ئەوەى داواى ئازادى ویەکسانى نێوان ژنان وپێیاوان دەکات,داواى جیابوونەى کوردستان لەحکومەتى عێراق دەکات بەدەنگدانى ڕیفراندۆمى خەڵک بەجۆرى ئازادانە,ئایاخەڵکى باشوورى کوردستان دەیانەوێت لەگەڵ عێراق بن یان سەربەخۆبن لەڕووى ئیدارەدانەوە لەچوارچێوەى دەسەڵاتێکى مەدەنى وسیکۆلار,کەئەوکات بەسەرپەرشتى نۆشیروان مستەفاجێگرى گشتى یەکێتى بوو هێرش کرایە سەرکۆمۆنیستەکان.

لەهەولێرودهۆکیش لەلایەن پارتى چەندین جارهێرش کراوەتەسەرحیزبەکانى جیاوازلەخۆیى لەوانەحزبى کۆمۆنیست وبزوتنەوەى گۆڕان وئیسلامییەکان,کەبەچەندین بارەگاکانیان سووتاوەو هەڵسوڕاویان زیندانى کراوەو ئەشکەنجەدراو یاخود تیرۆرکراوەون.

ئەگەرقسەلەدەنگدان ومافى زۆرینەدەکرێت یان خەڵکى فرێودەدەن بەبانگەشەى دروستکردنى دەوڵەتى سەربەخۆلەباشووردەکرێت!!ئەى بۆچى لەکاتى دەنگدانى دەستوورى عێراقى دا,خەڵکى باشوورزۆرینەى دەنگى بەجیابوونەوەى لەعێراقدابەڵام تەنها پارتى ویەکێتى ولایەنگرانیان دەنگیان بەدەستوورى عێراقدا؟بۆچى هیچ حیسابێکیان بۆدەنگ وڕاى خەڵک نەکرد؟وەک ئێستا چۆن حیساب بۆدەنگ وسەداى خەڵکى ناڕازى ومامۆستایان وفەرمانبەران وخۆپیشاندەرى باشوورناکەن!چۆن دەکرێت خەڵک بێ دەنگبێت لەئاست ئازاردان وئەشکەنجەدانى مامۆستایانى ناڕازى وخۆپیشاندەر.!

خەڵکى ووشیاروبەئاگا  زۆر باش دەزانێ کە دەسەڵات بێباکە، نەک هەر چارەسەری کێشەکان ناکات بەڵکو دەیەوێ هەر وا بەردەوام بێت تا خەڵک لە ڕووی سیاسی و ئابووری دەگاتە لووتکەی بێچارەیی وکۆیلەیەتى وهەژارى  خۆشیان وەک دەسەڵات بەردەوامبن لە فرۆشتنی نەوت و دزی وگەندەڵى و تاڵانکاری، بۆیە ئەوەی گرنگە جەماوەر بە شێوەیەکی تۆکمەتر بەشداری خۆپیشاندانەکان بکەن و تا کۆتایی بەو سیستەمە چەپەڵە دەهێندرێت کە لەئاستی جیهان وێنەی نیە لە بەدڕەوشتی. سیستەمێک بەلایەوە گرنگ نیە مناڵی خەڵک هەمووی واز لە خوێندن بێنن، بەلایەوە گرنگ نیە مامۆستایان و کەمئەندامان و پێشمەرگە دێرینەکان و زیندانیانی سیاسی و بنەماڵەی شەهیدان و سەرجەم چین و توێژەکان برسی بکرێن و نان نەبێ بیخۆن!! خەڵکى باشوورزیاتر هەژار و نەزان و نەدار و  کرێچی و بێچارە بێ.
دەستەوچینى لایەنگرى لەدەسەڵات وسیستەمى بنەماڵەیى وخێڵایەتیش لەسەرجەم کۆمەڵگاى  باشوورى کوردستان  کەتایبەت بەچینى سەرمایەداروزاڵمى دەسەڵاتدارە لەکۆمەڵگاى باشوورى کوردستان کە هەرچى داهاتى نەوت وغازوگومرگەکان وبوارى بازرگانى وبەرهەمهێنانى جگەرەودەرمان وکەرتەکانى گەشتوگوزاروبەکرێدان وفرۆشتن هەیە هى خۆیانە,هەرچى ئوتێل وبیناوئەپارتمانى بەرزوراقى شارەکانە لەگەڵ باغى سەرجادەوقەراغ شارودەریاچەوشوێنەگرینگ وبەنرخەکانى کۆمەڵگاى باشوورى کوردستان هەیە ,هەرچى کۆمپانیاى ڕێگە پێدراوەهەیەهى خۆیانەیان شەریکەبەشن ,   بۆتە هى  بەرپرسان بەپارەوداهاتى دزراوى گشتى خەڵکى باشوورى کوردستان.
ناکرێت خەڵکى باشوورى کوردستان چیتر ئومێد بەوسەڵات وحیزبانەخۆش بکات کەبەدرێژایى تەمەنیان لەدەسەڵاتداجگە لەماڵوێرانى وسەرکوت وتیرۆر وچەوسانەوەوئازاروهیچى ترییان  بۆبەرهەم نەهێناون ونەکردووەبەردەوام دژایەتى ماف وئازادییەکانى خەڵکى یان کردووە وخەڵکى یان فرێوداوە بۆئەوەى درێژەبەدەسەڵاتیان بدەن.

وەک بەراوردنا بەڵام وەک ڕاستێک لەپێناوى سوودگەیاندن بەخەڵکى خۆپیشاندەروناڕازى لەسیستەمى نابەرابەروچەوسانەوەوسەرکوت وئیستبداد لەباشوورى کوردستان,دەبیندرێت لەکۆمەڵگاپێشکەوتووەکانى چەشنى ئەوروپا خۆپیشاندان وناڕەزایەتییەکان بۆهەرجۆرەداواکارێک بێت گرینگى وکاریگەرى زۆرباشى هەیە,ئەمەش بەهۆى چەند هۆکارێکەوەیە کەگرینگترینیان  لەوانە هەبوونى دیموکراسى وئازادى بەرزبوونەوەى ووشیارى خەلک بەجۆرێک کە خۆیان بەباشى ئامادەدەکەن بۆهەرپێشهاتێک کاتێک بەرپرسان ودەسەڵاتداران وەلامى نەرێ یان بدەنەوە,ئەگەرچى وەلامدانەوەى داواکارى خەڵک دەکەوێتەسەر چەندایەتى خەلک لەپیشتیوانى وناڕەزایەتى وخۆپیشاندانەکان.

نموونەلەساڵى ٢٠١٦دەنگدانى خەڵکى بەریتانیا بۆچوونەدەرەوەى لەیەکێتى ئەوروپا ئەم داواکارییە نەسەرۆکى ولات وحکومەت پێیان خۆش وبەدڵى ئەوەن نەبوو,بەڵام داواکارى زۆرینەى خەلک بوو دەسەڵات وحکومەتى ناچارکرد بەدەم خواستەکانى خەڵکەوەبچن.سەرۆک وبەرپرس ودەسەڵاتدارانى دەوڵەتى بەریتانیا بەزوویى هەنگاوەکانى چوونەدەرى بەریتانیایان دەستپێکرد.

 لەساڵى ٢٠١٦لەناڕەزایەتى وخۆپیشاندانى کرێکارانى فەرەنسا لەیاساى کار لەفەڕەنسا کەبەجۆرێک بوو لەبەرژەوەندى کرێکارانى فەڕەنسى نەبوو ئەویاسایەى کەدەوڵەت دەرى کردبوو پاش خۆپیشاندانى هەزارانى کەس لەکرێکاران وخەڵکى فەرەنسا  حکومەتى ناچارکردبۆ پاشگەزبوونەوەى دەوڵەتى فەڕەنسا لەویاسایە ودانانى یاسایەک کەڕەچاوەى بەرژەوەندییەکانى کرێکارانى فەرەنساباشتربکات.هەرچەندە لەفەڕەنساوبەریتانیاش سیستەمى سەرمایەدارى زاڵەوباڵادەستەو نابەرابەرى وبێ مافى وجودى هەیە,بەلام یەکێک لەهۆکارەکان بۆسەرکەوتنى خەڵک ووشیارى خەڵک بوو بۆخۆڕیکخراوکردن خۆڕێکخستن بۆ بەدەستهێنانى ماف وداواکارییە ئینسانییەکان بوو  کەهەنگاوەکانى خەڵکى ناڕازى وخۆپیشاندەرى باشتر وپڕکاریگەرترکرد.
له ولاتیکدا حکومه ت نه توانێت موچه و داواکاری و خواسته مه ده نی و شاره ستانییه سه رده مه ییه کان دا بین بکات چون ده کریت داهاتویکی باشتر و به خته وه ر بو خه ڵکه که ی به دی بهێنێت؟!! چون به و حکمه ت و ده سه لا ته و حیزبانه ده گوتریت شاره ستانی و مه ده نی ؟!! به لکو هه ر جوریکبن له م شێوه ده سه لات و حوکم داریی یه بێشک لیوان لیوه له ده سه لات و حکومداری جه نگه ل و کۆنه په ره ستی و دیکتاتوری ...پیویسته خه لک چی تر بی ده نگ نه بن له خوڵقاندنی نه هامه تی و کیشه و گرفتی زیاتر که ده سه لات و حکومه ت و حیزبەکان بەسەر خه ڵکی ده هێنن .
خەڵکى ناڕازى لەسیستەمى ناعەدالەت وسەرکوت ودیکتاتۆروبنەماڵەیى لەکۆمەڵگاى باشوورى کوردستان پێویستدەکات خۆیان باشترڕێکخراوبکەن وبەهێزى بەهێزترى جەماوەرى بەردەوام لەمەیداندابن بۆپشتیوانى وهاوکاریکردنى یەکترى لەبەرزکردنەوەى ماف وداواکارییەئینسانییەکان لەبەرئەوەى تەنهاچارەسەریەکبوون وڕێکخراوبوونە بۆبەدیهێنانى سەرجەم ماف وداواکارییەکان.بۆئەوەى بەهاوکارى هەموولایەک کاربکرێت بۆدامەزراندنى سیستەم ودەسەڵاتێکى سیکۆلارومەدەنى وئازادوبەرابەر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە