حەشدی شەعبی خەریکە دێ !
Monday, 19/12/2016, 21:53
بەرایی:
حکومەتی عێڕاق خەریکە لیوایەکی حەشدی شەعبی لە گەنجە کوردەکانی کەرکوک ودیالە دروست دەکا! ( سەرچاوە: دەنگی ئامریکا ١٨ /١٢ /٢٠١٦). نەتەوەیەک کە خوداغەززەبی لێ بگرێ تووشی بە تووشێ بنە ماڵەی بارزانی وتاڵەبانی دەکا.لەوەتی وەبیرم دێ ئەو جووتە ئۆخلۆکڕاتە قازانجیان بۆ دوژمن زیاتر بووە تا نەتەوەی کورد.تائێڕە چەند بابەتم لە سەر رووپەڕی کوردستانپۆست بڵاو بۆتەوە کە تێیدا باسم لە سەر مەترسیەکانی حەشدی شەعبی کردوە بۆ دوارۆژی باشووری کوردستان ئەو مەترسییە رۆژئاواو باکوریش دەگرێتەوە. بینیمان کە وڵاتێکی وەک سووریە بە دەستی بنەماڵەی ئەسەدو هاوکاری کۆماری ئیسلامی وروسیە وئامریکا چی بە سەر هاتووە. بۆ دوارۆژی باشووریش ئەگەر هەروا وڵات بەڕێوە بەرن سەت جار خراترمان لە سووریە بە سەر دێنن.
جەوهەری کەلام
گوودەخۆتان وماددەی ١٤٠تان ( ع،، پەشێو).
یەک نەتەوەم بۆ وەدۆزە کە بەرپرسی چارە سەری کێشەیەکی مەزنی وەکو کوردی بە دەستەوە بێ ونەخوێنەدەواربێ؟ مەلامستەفای بارزانی لە سەر کێشەی شاری کەرکوک خوێنی هەزاران مرۆڤی بێتاوانی کوردی کردە قوربانی ماچێکی شای گۆڕ بە گۆڕی ئیڕان و سەددامی توون بە توون.! ئەو کات هیچ کەس دەنگی لێنەهات. ساڵی ١٩٧٥ش کەس فززەی نەکرد! دوای مردنی خۆی کاتێکیش تەرمەکەی گەڕآیەوە باشووری وڵات هەزاران کەس شین وڕۆڕۆیان دووپاتکردەوە!یەک نەتەوەم بۆ وەدۆزە کە بەرپرسی کێشەکەی کەسێکی وەک جەلال کوردکوژی تاڵەبانی بێ وبڵێ من زانکۆم خوێندوە ویاسا دەزانم ، بەڵام دەست بۆ ئاسمان درێژکا ولە بەر خودا بپاڕێمەوە کە ٢یا ٣ حەڵەبچەی دیکەش بە بۆمبی کیمیایی وێران بکرێ تا ناوی حیزبکەی وخۆی زیاتر لە دونیا دەنگ بداتەوە!
کەرکوک
چاولێ بکەن تا چەکدارانی بەغدا لە رزگار کردنی مووسڵ نزیکتر دەبنەوە، ژێر بە ژێریش خەریکی داڕشتنی پیلانی نوێن بۆ قەڵاچۆکردنی ئەو دەسەڵاتە گەندەڵ ووێرانکردنی خاکی کوردان. بۆیە بەرێککەوت نییە کە سەرەتا لە گەنجانی کەرکوک و دیالە دەست پێدەکەن کە هانیان بدەن ببنە چەکداری / حەشدی شەعبی /. بە پێی سەرچاوەی دەنگی ئامریکا تا ئێستێ زۆر گەنجی کورد ناونووسیان لەو هیزە دا کردوە. گەنجی هەناسە سارد ، گەنجی بێکار ، گەنجی پەروەردەنەکراو، گەنجی خێر نەدیتوو لەو دەسەڵاتە ، گەنجی بێ داهاتوو. کاتیك دەبینێ هەم چەکی وێدەدەن وهەمیش مووچەی مانگانە ، ئیدی ئەوەی کە لە لای گرینگ نییە، نیشتمان وئاڵاو سروودی نەتەوەیی و دەوڵەتی کوردی کە نەخوێندەوارێکی وەک مەسعود بارزانی بانگەشەی بۆ دەکا. دەڵێن: ئەگەر زۆر هات قەباڵە بەتاڵە . ئەوە هەمان رۆژە کە کورد تووشی بووە. گەنجی کورد چەکی دەدرێتێ وهەمیش دەیکەنە شیعە وپاشآن دەکورد وسوننەی عێڕاقی بەر دەدەن!تاقە وڵاتێکم بۆ ناو بەرە کە راستەوخۆهێزێکی چەکداری ئەو وڵاتە لە وڵاتێکی دەکە چەکی سووک ونیوە قورس وەربگرێ! کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێڕاقی راستەوخۆپەیویندیان دەگەڵ کۆماری ئیسلامی هەیە و چەکیان لێوەردەگرن! هەروەها بە پێی یاسای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق ( رۆژی ١٨ /١٢/٢٠١٦ ) دەنگی لە سەردراوە حەشدی شەعبی بۆی هەیە لە تەواوی پارێزگاکانی عێڕاق / بە کوردستانیشەوە / حوزوری هەبێ وبڵاو بێتەوە! دەبڕۆن مادەی ١٤٠تان لێ پیرۆز نەبێ!
سەردێوە زمەی حەشدی شەعبی
ئەو ئەژدیهایەی کە ناوی خۆی ناوە حەشدی شەعبی کلک ودەستی لە بەغداو لە باشوورە وسەروددانیشی ئەوە لە لای دەسەڵاتدارانی تارانە. ئیدئۆلۆژیاشی هی سەردەمی قزڵباشەکان وسەردەمی شیعەی سەفەوەیە. ئەوە سەردەمی سەددام نییە. شەرێکی ئایینی زۆر مەزنمان پێدەفرۆشن.لەوەش بترازێ لە ماوەی ئەو ٢٥ ساڵەدا ئەگەرلایەنی دەسەڵات بە باوک بشووبێنین لایەنەکەی دیکەش ناوی بۆتە / شەڕ /، شەڕی کۆمەڵگاو شەڕێ دەسەڵات چون دەسەڵات لە باشوور لە کۆمەڵگاو خەڵک دابڕآوە، دامودەزگاو سیستمی بەڕوەبردن کاتێک لە ئامێزی کۆمەڵگادا مەزن دەبێ کە خەڵک بۆ ژیوی نانی رۆژانەیان دەنگ هەڵنەبڕن..ئەو ئەزموونە تاڵەی کە رۆژهەڵاتی کوردستانی داگیر کردوە وناوی / بەسیج / بوو، ئیمڕۆلە عێڕآق ناوی کراوەتە حەشدی شەعبی کە بۆ داهاتوومان ئەگەر هەروابڕوا وەک جاوی جوو هەڵمـان دەپێچن! کەرکوکتان کردە ماددەی / ١٤٠ / ، ئەو ماددەیەش بوو بە تراویلکەی مێژوو کە قەت ناگا. بۆیە من وەک / پەشێو/ ناڵێم گوو بە خۆتان وماددەی ١٤٠تان. دەڵێم : گوو بەخۆتان وبە شەڕەفتان، گووبە خۆتان وبە ویژدانتان، گوو بە خۆتان وبە سیاسەتتان.
جەعفەرکەریمی
سندوقی کوردستانپۆست
١٩/١٢/٢٠١٦
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست