کش مەلیک و وڵاتی قەدەر کش کش
Saturday, 17/12/2016, 2:41
منداڵەکان لە چاوە ڕێی ژماردنی سێوەکانی دارا بوون ،کە چی بۆنی مەرگی سێوی قەیران و بآ نیشتمانی وایکرد سێوەکانی منداڵی هەر نەژمێردرێن!!!
ئێستا (دارا)کان و (زەینە ب)ە گیرفان بە تاڵە کان لە کۆڵانە دیوار قوڕ و جۆگە سیاناویە شەختە بەستووەکانی ئێرە نە (مام زۆراب) دەببینن نە (مێوژ)ە ئەسڵیەکەی جاران!!
ئێستا جانتا دڕاوەکانی پشتی مناڵانی ئێرە بۆنی کتێبە قورسە بە لاستیک بە ستراوەکانی دوێنیی سادەیی ئە م میللەتەی لێدێت،ئێستا ساحەی مەدرەسە بآ مودەریس و دیراسەت لە ووڵاتی نا مەدرووسی بآ مەسئوولیەت بآ ئاڵا بەدیدەکرێت وبآ (ئەی ڕەقیب)!!!ئێستا وەک جاران سەف نابین لە بە رەبەیانی زووی هە موو پێنج شەمێک ،تەحیە ناکەین بۆ ئاڵای نیشتمانێکی بێ ئاڵاو سەرۆک،ئێستا نینۆکە چڵکنەکانمان بە سەرلەپێکی بێ دەستەسڕ بەدیدەکرێت لە گیرفانی بەتاڵی مناڵیمان و بە ددانی قەلق بوونمان بۆ سبەینێکی نادیار نایقرچێنین وەکوجاران!ئای کە مناڵیمان خۆش بوو گەورەم!
کەڕیزدەبووین بە پێڵاوە لاستیک ووشک نەبووە شۆراوەکەی دوێنێ شەو پاژنەی پێمان وەک لە تەعزیبی زیندانیەکانی ئەمنەکە دەیناڵان ،ئێمەش کپ کپ لە ناخماندا زۆر بە کزی دەمانووت:(نایخەینە سە رخۆمان تاجی شاهی قەد بە ئەمری دوژمنانمان نامانە وێت فەرمان ڕەهی) ۔۔۔(هۆکاکی پێشمەرگە شۆڕشگێری قارەمان۔۔۔)(عەسکەری ناکەین بەرگەکەی پیسە دەبینە پێشمەرگە وەک مامە ڕیشە ۔۔۔)ئەوانە خەونی سەففە دوورو درێژە کەی ساحەی قوتابخانەکەمان بوو کە مامۆستا ر ِەفیق حزبیەکەی دوێنێ و مدیرعامەکەی ئەمڕۆی نیشتمانی جاشان دەیگووت:
(ڕیزبن)لە ڕیزبوونماندا هەناسەشمان ڕادەوەستا!ئێستاش ڕێزبوون تەنها ڕێزبوونی تەنکەری نەووت و شەهیدبوونی ڕیزەکانی پێشمەرگەیە ئوستازگیان!
(ووریابن): ووریابوونی دوێنێ پاراستنی نهێنی پێشمەرگەبوو ، ووریابوونی ئەمڕۆش خەوتنی ووریاکانی شارە بە قوڕەی سکی برسی !
(پشووبەن): پشووەکانی دوێنێ پشووی دەنگی شۆفڵ وتراکتۆرو کزی قیڕەی ئاهی ئەنفال بوو ،پشووەکانی تەمەنی میللەت تا هەتاییە ئەمڕۆ لە بێ یاسایی و نامەردی حکوومەتدا !
بووین بە بزن لەچاووی دەسەڵاتداران ئوستازگیان:(ئەوە کێیە تەپە تەپ دەکات خاشاک و کەوچکم پڕلەخۆڵ دەکات!!!ئەوە منم من منۆکی دوو چاوانم هەیە بزبزۆکێ!!!)منم مامۆستاکەت کوڕم کە دوێنێ فێری حەرفی ئەبجەدیەتی سیاسەتم کردی ئەمڕۆش لەسایەی عورفی بنەماڵەتدا نامناسیتەوە و هەناسەشم لێدەگریت تا هاوارە خەفەکراوەکانم نەگات بە خوا!!!
بەخوا ئەگات بەخوا بەخوا ۔۔۔ئێستا هۆڵە بێ ڕەحلە ساردو سڕە بێ مامۆستاکانی گەڕەک کپ ماوون وەک جاران نین!
(هەستن): مامۆستای بەڕێز ، دوێنێ لە کۆڵانەکانیش مامۆستایەک ببینرابوایە ئارەقەی شەرم هەزار کووچەو کۆڵانی تری پێدەبڕین ئەمڕۆش بێ ڕیزی تەنها بە مامۆستا دەکرێت لە سایەی مامۆستایانی سیاسەت!!!
(دانیشن):مامۆستای بێ جلک و بێ عانە و پۆشاک ونە وت دانیشە لە ماڵەکەت تا ڕەشەبای ئەمنیەت کڵاوە دڕاوەکەت نەبات بۆ دوور دانیشە دانیش!!!دانیشن لەم مەملەکەتی غەبائو نیشتمانی قەدەرە دانیشن تا دەیوسەکانی بازاڕی سیاسەت هەبن کورسی بۆ شەریفەکان نابێت ڕۆلە !تا سۆزانیەکانی بۆڕسەی نەوت و دۆلار هەبن قەیران خێمەکەی بارناکات ڕۆلە! تا قانونی نفاق حکوم بکات حاکمەکان هەر پێکی مەستیان بە دەستەوە دەبێت نەک چەکووشی عەدالەت ڕۆلە!کش مەلیک نیشتمانی درۆ کش مەلیک کش۔۔۔۔
رزگار جەعفەر گەڵاڵی
رووسیا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست