کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خیانەتێكی تازە لە زانست و خوێندنی باڵا

Saturday, 17/12/2016, 2:33


سالانە وەزارەتی خوێندنی باڵا لیستێ لەو زانكۆیانە بڵاوئەكاتەوە كە شەهادەكانیان لە كوردستان قبوڵە، ئەوەی دوچاری راچڵەكاندنی كردم ئەو لیستە نوێیەی ئەم وەزارەتەیە بە ئیمزای وەزیرە فاشیلەكەی كە چەند رۆژێكە بڵاوی كردۆتەوە، خیانەتێكی گەورەیە لە زانست و خزمەتێكی زۆری بە پارتیش كردوە... چۆن؟
ماوەی چەند ساڵێكە پارتی كۆمەڵێ كادیری بێ مستەوای خۆی بۆ زانكۆكانی بەشە توركیەكەی قوبرس ئەنێرێ، لە جیهاندا تەنها دەولەتی توركیا ئیعترافی بەو بەشەی قوبرس و زانكۆكانیشی كردووە، كەچی وەزیرەكەی كە یوسف گورانه و بە یوسف زۆڵان بەناوبانگە لەسەر لیستی یەكێتیە و ئێستا بە مەیلی پارتی كار ئەكاتن، كۆمەڵێ لەو زانكۆیانەی بۆ لیستە تازەكە زیاد كردوە تا ئەو كادیرانەی پارتی كە خوێندن لەو زانكۆ توركیانەی قوبرس تەواو ئەكەن، روبەروی كێشەی شەهادەكانیان نەبنەوە!
هەر لەم لیستە نوێیەدا، كۆمەڵێ زانكۆی بێ مستەوای تری توركیایشی لۆ ئیزافە كراوە، بەڵام كۆمەڵێ زانكۆی زۆر باشی لوبنان و میسر كە لەلایەن رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان و یونسكۆشەوە ئیعتراف پێكراون، لەم لیستەیشدا لابراون لەكاتێكدا دەیان خوێنكاری كورد كە لەسەر حسابی خۆیان نەك وەك كادیرەكانی پارتی لەسەر گیرفانی حیزب لەوێ ئەخوێنن، ئەمەیش ئەبێتە هۆی بەفیرۆ چونی ماندوبونەكانیان.
لیرەوە داواكارم لە خوینكارانی بەریزی زانكوكانی كوردستان قبول نەكەن لەو وەزارەتە كە بە فیتی پارتی، كۆمەڵێ كادیری ئەو حیزبە بە شەهادەی زانكۆكانی قوبرسی توركی و هەندێ زانكۆی تری توركیا كە تازە خراونەتە ئەم لیستەوە، ئەوەندە یتر ئاستی زانستی زانكۆكان بهێننە خوارەوە.
خیانەتێكی تری ئەم وەزیرەیش قبوڵ كردنی بریاری بڕینی دەرماڵە لە خوێندكاران و قوتابیان و تەنانەت وەرگرتنی پارەیشە لەبەرامبەر پێدانی بەشی ناوخۆیی. داواكارم لە كوردستانیش وەك خۆپیشاندانی قوتابیان و خوینكارانی فەرەنسا لە ساڵی 1968، لێرەیش مەردانە بكەونە سەر شەقام و جادەكان تا لەوەیش زیاتر ئاستی زانستی زانكۆكان و مامۆستاكانیش بەرەو داڕمان و هەڵوەشان نەچێ.
ئاراز کۆیی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە