کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا کۆسرەت شیاوى خەڵاتە یان سزا؟

Saturday, 17/12/2016, 2:29


لەوانەیە کاتى خۆى کۆسرەت رەسوڵ شتێکى بۆ حیزبەکەى کردبێت و بۆماوەیەک  ناوى دەرکردبێت،بەڵام پاش راپەڕین و ئاوەژوو کردنەوەى خەبات و کوردایەتى، بۆبازرگانى و  مژینى خوێنى خەڵک، کۆسرەت و زۆرێک لەبەرپرسە گەندەڵەکانى دیکە کەوتنە بەر نەفرەتى میللەت و، جگە لە گەندەڵى وماشینەوەى پارەو سەرمایە هیچى دیکەیان بۆنەمایەوە. ئەویش هاوشێوەى پێڕەکەى، میللەت و خەڵکى کرد بە بەردەباز و پیایاندا سەرکەوت، لەسەر حسابى ئێمەو مانان بووە خاوەنى چەندین پۆست و پلەو، دەیان  وسەدان پڕۆژەى گەورە و گران.
  لەوەتەى ئاشناى سیاسەت و کوردایەتى بووم، لەوەتەى ناوى کۆسرەتم بیستووە، دوور و نزیک نەدیتومە نەبینیومە، ئەو پیاوە باسى ئاشتى و مافى مرۆڤى کردبێت، بەڵکو لەسەر دەستى خۆى و پیاوەکانى  چەندین تاوان و کۆمەڵکوژى ئەنجام دراوە، شەڕى ناوخۆ وکوشتار و زوڵم ناهەقى ناو هەولێر و دێگەڵە و کڵاو قاسم و کەپکى حەمەد ئاغا، گەواهى ئەوەن کە کۆسرەت و دارو دەستەکەى چ مەینەتى و نەهامەتییەکیان بەسەر کورد دا هێناوە.چۆن سەرەتاى شەڕى ناخۆ خۆى بادەدا کە پاڵەوانى گۆڕەپانەکەیە ووچەند گوند و ماڵى نەیارانى حیزبەکەى لەسەر دەستى ئەو سوتان و خاپوورکران.
کەچى پێم سەیرە کاتێک دەبینم و دەبیستم کە ئەو پیاوە،ئەو تاوانبار و زاڵمە لە ئیتاڵیا خەڵاتى ئاشتى وەردەگرێت.هەرچەنێک ئەهێنم و ئەبەم ناتوانم قەناعەت بەخۆم بکەم و،ئەو خەیاڵە بکەم بەواقیع.لەبەر ئەوەى کۆسرەت و ئاشتى ،کۆسرەت  ومافى مرۆف شتێکى نەکردە و مەحاڵن. پێم سەیرە یەک ملیۆن گومانم لا دروست بووە، بۆچى ولەبەر چى لەنێو هەزاران کەسایەتى ناودارو ئاشتى پارێزى ئەم سەرزەمینە،خودى کۆسرەت دەست نیشان دەکرێت؟! لەکاتێکدا چەندین کەسایەتى و ناودارى ئەم سەرزەمینە هەیە کە لەپێناوى سەقامگیرى و ئاشتیدا هەزاران چالاکى وکارى جۆراو جۆرى ئەنجام داوە.لەولاشەوە کۆسرەتەکەى خۆمان نەک فڕى بەسەر ئاشتى یەوە نى یە، تا ئێستاش خۆى و پیاوەکانى بەزەبرى چەک و تۆقاندن هەڕەشە لەخەڵک دەکەن و، خەڵکى سەرەنگوم دەکەن.ئەبێت ئەو حیکمەت و نهێنیە چى بێت کەواى لە ولاتێکى خاوەن شارستانى و مێژوو کەلتور و کەلەپورى دەوڵەمەند و زلهێزى وەک ئیتاڵیا کردووە کە لەتەواوى دونیادا تەنها چاوى کۆسرەت ببینێت؟
بەبۆچوونى من ئەم خەڵاتەى کۆسرەت هاوشێوەى خەڵاتەکەى مەسعود بارزانى یە، کەچەند ساڵێک لەمەوبەر، لەهەمان وڵاتدا پێى درا، ئەویش وەک مەسعودبارزانى بەپارەیەکى خەیاڵى ئەو خەڵاتەى کڕیوە،کە هەمووانیش دەزانن ئیتاڵیا وڵاتى مافیا و چەتەکانە، ئەوان ئەتوانن ئاراستە و ئایندە و رێڕەوى سیاسەت و دەسەڵات بگۆڕن، دڵنیاشم ئەوخەڵاتەش لەرێگەى باند و مافیاکانەوەبۆىکڕدراوە و پێى  بەخشراوە، ئەگەر نا کۆسرەتێک کەجگە لە کورد کەسى دیکە نایناسێت، کۆسرەتێک کە لەشەڕو کوشتار وتفەنگ و فیشەک زیاتر ئاشناى هیچى دیکە نى یە. تۆبڵێت کورد هێندە پێشکەوتوبێت کە چووبێتە ریزى وڵاتانەوە خەڵک لەهەمبەر ئاشتەوایى رێزى لێ بنێت؟!تۆ بڵێیت لەسەر ئەم زەمینە لەکۆسرەت ناودارتر و ئاشتى خوازتر نەبێت؟!
بەڕاستى کارێکى شەرم ئامێزە، کە وڵات نغرۆى چەندان قەیران و کێشەیە، میللەت برسى یەو گیرفان بەتاڵە،خەڵک بۆ دینارێک ئەچێت بۆئاسمان،کەسو کارى شەهیدان، پێنج دانە مانگە فلسیان وەرنەگرتوە،کەچى لەولاشەوە کۆسرەت پارەى خەیاڵى دەداتە مافیاو چەتەکانى وڵاتى ئیتاڵیا، تا ئەو خەڵاتە وەربگرێت، کۆسرەت بۆخۆى چەنێک خێر و بایەخى بۆ کورد و دۆزەکەى هەیە و هەبووە، ئەوخەڵاتەش هەر ئەوەندە بۆ کورد بەسوود وگرنگە، کە بەدڵنیایەوە جگە لەخۆ دەرخستن وناوبانگ پەیاکردن ، لەدژى تەکەتولەکان هیچى دیکە  لەپشت ئەو خەڵاتەوە نى یە.کاروابروات چەند ساڵێکى دیکە خولە سەنگاوى و شێخ جافر ووەستا حەسەن و زۆرێک لەپیاو کوژەکانى یەکێتى  ئەو خەڵاتەیان بەنسیب ئەبێت.
لەراستیدا ئەبێت کۆسرەت و دارو دەستەکەى، نەک خەڵات بکرێن، پێویستە لەسەر تاوانەکانى خۆى وحیزبەکەى، لەسەر کوشتنى خەڵکى بێتاوان، لەسەر ناهەقى و گەندەڵى و دزى و داگیرکردن و زەوتکردنى موڵک وماڵى خەڵکى دادگایى بکرێت.دڵنیام رۆژێک دێت لەسەر بچووکترین تاوان و وردترین ناهەقى  سزابدرێن، رووى راستەقینە و ساختەکارى ئەو خەڵاتەش بۆ تەواوى میللەت دەربکەوێت و ءئاشکرا ببێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە