کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


(جەیرێ)خان دایکا مەزن

Thursday, 15/12/2016, 1:37


ئێوارەبو لە شەقامەکەى(شانزلیزیه)ی فرنسا بەدەم گورانى (تو خەون بوى هەمى گاڤاى)ى مام تحسین تەهاوە پیاسەم دەکرد، لە پرێکدا ژنێکى شۆخ و شەنگ بە دەستوری خەلیجییەوە لەگەل دوو کچە شۆخى تردا بەلاما گوزەریانکرد و کەمێک نەرمتربونەوە لە رۆشتن دواى بینینى من و گویبیستبونى گۆرانیەکە. 
ئەوژنەیان کە لە پێشیانەوەبو گوتى کورە جوان تۆ کوردى؟ منیش سور هەلگرام و بە شەرمێکەوە گوتم بەلئ فەرنسى و کوردیم تیکەلکرد گوتم (ژوما پێل ئیسمایل) ناوم ئیسماعیلە، ئەویش بەپیکەنینەوە گوتى(سۆرۆى)؟! لەبەر رەگەزەکەى هیچ بێ رێزیم نەنواند تەنها گوتم بە لێ کوردم-هەولێریم.
گوتى وەرە پیاسەیەک لەگەل من بکە بەلام هیچ نیەتێکى خراپت نەبێ چونکە چوار حیمایە لەدواوە چاودێری منن! منیش توزێک ترسم لێنیشت گوتم دەکرێ خۆت بناسێنی؟! گوتى پێت دەلێم.
بەدەم پیاسە و هەلمژینی هەوا خۆشەکەى فەرنسا بەهێواشى قسەى بۆ دەکردم وە دوو کچە شۆخەکەش لە دوامانەوە بون لەگەل چوار سەگە پاسەوانەکەی، پێیگوتم من(جەیرێ) بارزانیم کچى شێخ(محمد خالد)م تو من نەناسى؟! منیش گوتم نەب خودێ تو ناس ناکەم دادە، ئینجا گوتى هاوژینەکەى(مسعود)بارزانیم! وەستانمو سەیرێکم کرد گوتى بۆ وا شۆک بوى و داماى؟
گوتم چ نیە دایکا مەزن بەس تۆ بۆ لێرەى پێم بلێ؟!
گوتی خودێ چ بێژم پیچەک(کەمەک) سەرێت من دەهێشا بۆیە ئەز هاتمە(تورکیا)یێ چارەسەرا خۆ بکەم، پشتى هنگێ(دواتر) حەزمکرد گەشتێک بۆ فەرەنسا بکەمو جەوێکی خۆش وەربگرم زوریش حەزم بە بۆنێ فەرنسیە دەیانکرم پاشان دەگەرێمەوە کوردستان.
جەیرێ گوتى تۆزەک باسى خۆتم بۆ بکە چ دەکەى لێرە کەنگى هاتى؟ تۆش لە زەنگینەکانى هەولێر دەچى زۆر جوانى وادیارە بۆ گەشتکردن هاتوى؟
ئاهێکم لە ناخەوە هەلکێشا قول قول قول! گوتم جەیرەخان برادەرى(سەردەشت)ى تیرۆرکراوم، زاوا فانتازیاکەتان fantastical! دایکا مەزن ئەز بە هەزار دەردەسەری و نارەحەتی و ترس و لەرز و مردن دیتن بەچاوانی خۆم وهەزار دوعا گەیشتومەتە ئێرە.
بە هەناسە ساردى و خەفەتەوە گوتم جەیرەخان دایکم لەبەر پشت ئێشان و ئێشانا گورچیلکا کەتیەو توانای رۆشتنیشی نەماوە ئێمەش لەبەر بێ پارەیى و خراپی وەزعمان نەمانتوانیوە چارەسەریشى بکەین لە کوردستان، کەچی ئێوەش بۆ جەوێک و سەرئێشانتان دێنە ئەوروپا؟! خەریک بو تکلیفێک بەسەر زارما بێ کەچی نەمتوانی و گوتم نا ئەو تەکلیفە لە(لۆکە) بکەم شەریفانەترە نەوەک لە جەیرێ! 
جەیرێ گوتى خەم مەخۆ کورە جوان هەمومان هەردەمرین. پاشان بەدەم پیاسە رۆمانسیەکەمانەوە لە شەقامەکەى(شانزلیزیه)ی فرنسا درێژەمان بە قسەکانمانداو گوتم دایکا مەزن لەوانەیە دیپۆرتی ژێردەستى مسعودە ناموبارەکەتم بکەنەوە، ئەم خوێن مژەی مێردت هیچ سالێک نیە خوێنى رۆژنامەنوسێک حەلال نەکات بۆسەگەکانى ژێر دەستى لە دەزگا بەدناوەکەى پاراستنەکەتان!
زور بەناسکى بە دەنگێکى نەرم پێمى گوت دەبەس کورە قۆزى سۆرانى ئەوەندە باسى پیرەمێرێ من مەکە، چت داوە لە سیاسەت بۆخۆمان پیاسە دەکەین وقسەى خۆش دەکەین خۆ ئیرە کوردستان نیە ئێرە فەرنسایە فەرەنسا جێ ى(رۆمیۆوجولێتىیە)
واى زانى گێلم هیچ نازانم چونکە هەژارم! گوتم دیارە خوێندەواریت هەیە و شوکر نەخوێندەوارنی وەک کابرا! کاک(شکسپیر)یش دەناسی؟ خوێندوتەتەوە رۆمانەکەی رۆمیۆوجولێت؟ 
گوتى چى رومان چیە؟! 
گوتم لەوانەیە جەیرێ خان عەربیەکەى باشتر بێ لە کوردی بەهۆی باپیرە گەورەیان کاکە سدام. 
گوتم مەبەستم (روایە)یە دادە؟ 
گوتى نزانم تۆ باسى چی دەکەى؟!! 
گوتم رۆمانەکەی رومیۆجولێت باس دەکەم دادە جەیرێ خان ئێستا باستکردن!  
گوتى من نازانم باسی چی دەکەی، گوێبگرە با پێتبلێم رۆمیۆوجولێت کێنە، دوو دەولەمەندى گەورەی فەرەنسان و بازرگانن وە مەعمەلى گەورەی دار بەروییان هەیە لە فەرەنسا!!!!! 
لە پرمەى پێکەنینم داو قاقا پێکەنیم گوتم هەى دادەی داماوم دابەزە دابەزە فەنتەلۆسە! 
گوتى لۆ پێدەکەنى کورۆ؟
گوتم دایکا مەزن رۆمیۆوجولێت عاشق و مەعشوق بون وەک خۆشەویستیە فانتازیاکەی سەردەشت بۆ کچەکەت بەلام ئەوەی ئەوان خەیال نەبوو! وە خەلکی فەرەنسا نەبون خەلکی ئیتالیا بون وە بازرگان نەبون دووهەژاربون، معملی دار بەروویان نەبوو بەلکو سەرقالی چنین و رستنى لۆکە و خوریبون لە شاری(کەرەج)ی کۆماری ئیسلامی ئێران!!!!هههه.
تەواو سەری لێشوا بو داماوە هەرگیز تامردن نازانێ رۆمیۆ و جولێت کێبونە! کەمێک داما ئینجا گوتى کورۆ والله مسعودى پیرەمێرێ من دگەل نێچرڤانى ئیدریسۆکى زۆر باسى  ئەو رومیۆوجولێتەیان دەکردو دەیان گۆت کە چەند پارەکى زۆریان لە بانقەکانی جیهاندا هەیە، چۆن بتوانین دەعوتى کوردستانیان بکەینو نفتیان پێ بفرۆشین!!
 کە خەریک بو باسی پارە و نفت و سرى قەومی بکات لە پرێکدا دەنگێکمان بیست هاوارى دەکرد (جەیرێ جەیرێ)!! سەیرێکی دواوەمانکرد چیم دیت! دیکتاتۆرە نەخوێندەوارەکەی کوردستان مسعود بارزانى و یەک لەشکر حمایە لەگەل جەنابی سەرۆک(فرانسۆ ئۆلاند)سەرۆکی فەرەنسا، 
هەنگاویاننا بۆلای ئێمە تا نزیک بونەوە، مسعود گوتى ئەوە کێیە لەگەلت جەیرێ؟! 
خانم بە شەرمەوە لەبەردەم ئەزبەنى گوتى ئەز خولامێ تە بم ئەڤە کورەکى سۆرانیە پرسیاری شوێنێکی لێمکرد لە پاریس! مسعود هاواریکرد (سۆرۆى ..........توتتتت) چ دەکا لەگەل تۆ؟!!  
لەپرچاوم کردەوە لەخەونەکەم وەئاگا هاتمو هەلسام لەخەو، سەرتاپا لەشم ئارەقەبوو ئەوەندە ترسام وامزانى چواردەورى مالمان پر لە پاراستنە و راستەو خۆ دەمبەن و دەمکوژن بە تاوانى خەو بینین بە خێزانی ئەزبەنی جەیرێ خان! دەی بەهەرحال شوکر خەون بو راستی نەبو بیرمکردەوە گوتم  گەر راستی بوایە حسابم سفر دەبویەوە! دیپۆرت و شەق لەفەرەنساوە تا هەولێر دواتر تیرۆریان دەکردمو لاشەکەمیان فرێدەدایە سەرجادەکان، ئینجا دوای هاشوهوشێکی زۆری ئیعلامی لە کوردستان بۆ تیرۆرکردنم، هەمو لایەک دوای ماوەیەک لە بیریان دەکردمو بێدەنگ دەبون. ئینجا دەزگا بەدناوەکەی پاراستنیان لە سیناریۆیەکى قشتیلانەدا رایدەگەیاند کە(گوێدرێژێک جووتەیەکی لێداوەو کوشتویەتی هیوادارین کەیسەکەی بە سیاسی نەکرێت) 
بەیانى بۆ مالەوەم باسکرد خەونەکە ئەوانیش گوتیان هەى بەدبەخت زوکە کوردستان جێبهێلە! بێعەقل بۆ خەوى وا دەبینى؟! نازانى ئەنجامەکەى کوشتنە؟! ئێ چیبکەم لە بەدبەختى خۆمە ئەگینا بە بیرکردنەوە لە قەزافى و گرتەی ڤدیۆییەکەی کە دەکەوێتە ژێرپێ ی خەلک خەوتم  کەچى جەیرێ و مسعود هاتنە خەونم.
*تکایە بیخویننەوە و تئ ى بگەن بەر لە وەى خوینم حەلال بکەن جەلادەکان بارزانی!
*هیوادارم کۆتایى بە دەسەلاتى بنەمالەیى و تاک رەوى بهینریت لە کوردستان.

إسماعیل إبراهیم
١٤/١٢/٢٠١٦

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە