کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەوڵاتى خیانەتکاران یاسا کیلۆى بەچەندە؟

Thursday, 15/12/2016, 1:06


کوڕە قومارچیی و ئەستێرە لە شانەکەی مەسعود بارزانی (مەنسور) ئەویش کەوتە بازاڕەو، بۆ ئەوەش چاو و دڵ رۆشنى لە سەرجەم کۆیلە و مەسینەبەدەستەکانى پارتى ئەکەم، کە تا رۆژى قیامەت بێ ئاغا و سەرزل نابن.
یەکەم دەرکەوتن و یەکەم لێدوانى ئەو بەچکە خۆفرۆشە، ئەیوت( لەم وڵاتەدا یاسا سەروەرە، ئەبێت ئەو پەرلەمانتارە (مەبەستى سروە عبدولواحید)ە.بچێتە بەردەم یاسا دادگایى بکرێت).کەئەوەم بیست نەم ئەزانى بە عەقڵى بۆش وخاڵى ئەو نەگریسە پێ بکەنم،یان بۆحاڵى ئەو کۆیلە و نەفامانە بگریم کە سەربارى ئەوەى کەهەتیوەکانى بارزانىومەسعود خوڵقێنەرى ئەو بارو رەوشە ناهەموارەن.کەچى لەپاڵیدا خۆیان گیڤ دەکەنەوە بەسەرە دەوەستن تا وێنەى لەگەڵدا بگرن.من وەها شیمانەم دەکرد کە خەڵکى ئەو هەولێرەى دەڵێن هۆلاکۆى بەزاندوە، مەنسورى کورى مەسعودیش ببەزێن و تۆڵەى هەموو خیانەت و ناپاکى و قەیران و برسیکردن سوکایەتى یەى کە چەندین ساڵە لەسەر دەستى باوکى و بنەماڵە تاڵاو دەچێژن،بکەنەوە .چیدى کۆیلەى و ژێردەستى قبوڵ نەکەن.
مەنسورئاغاى کۆیلەکان و کوڕى گەورە خائین و وڵات فرۆش لەرووى دێت باسى یاسا و دادگا بکات.سەیرەکەى ئەوەیە ئەو هەموو کەناڵ ومیدیا و ئۆپۆزسیۆنە هەیە، کەچى کەسێک نییە وەڵامى بداتەوە، بیهێنێتەوە هۆش و پَى ی بڵێت هۆ کوڕى گەورە جاش و ناپاک . کام یاسا و کام دەستور کام وڵات؟ئادەى پێم بڵێ لە دیوەخانەکەى باوکت یاسا و مافى مرۆف کیلۆى بەچەندە؟دەستور و دیموکراسى لەکام تەوالێتا هەڵواسراوە؟
جەنابى مەنسور ئەى پێم ناڵێت ئەو کاتەى کڵاو سورى باوکت خیانەتى دەکرد.یاسا لەکوێ بوو؟ ئەو کاتەى مەسعود خۆى ئەخزاندە باوەشى ئەردۆگانەوە و پەیمانى ناپاکى لەگەڵ دەبەست یاسا لەکوێ بن پێ خرابوو؟ ئەى ئەو دەمەى کەپیاوەکانى بنەماڵە لەسەر فەرمانى مەسعود شەنگالیان دابەدەستەوە وفرۆشتیان، یاسا لەکوێ حەیرانى دەوت؟ ئەى باشە ئەو رۆژەى باوکە گرگنەکەت دەستى چووە بژێوى و برسیکردنى پیرێژن و کەم ئەندام و بێوەژن و شەهیدان، ئەو یاسایە لەکوێ کاوێژى ئەکرد؟ ئەى ئەو رۆژانەى کە چەتەکانى زێرەڤانى و پیاوکوژەکانى پاراستن دەستیان چووە خوێنى خوێندکارى زانکۆ و مامۆستاى ئاینى و پارێزەر و بگرە بەرپرسان و خزمەتکارەکانى بنەماڵە یاسا لەکوێ لەپێ کرابوو؟
ئەى پێم ناڵیت باوکى نەخوێنەوارت، کە ساڵانێکە وادەى بەسەرچووە، بەکام یاساى قۆِر لەسەر کورسى ماوەتەوە؟ ئەى بەکام یاسا ودەستور باوکە گەندەڵەکەت بەناو حکومەتى پەک خست؟ پەرلەمانى سووک ریسوا کرد؟ئەزانى ئەوەى کەباست کرد لاى من وەک ئەوە وایە کە سۆزانى و لەشفرۆشەکان بێن باسى ئاکار و رەوشتى جوان و پاگیزەى یمان بۆبکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە