کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پیشمه‌رگه‌یه‌كی یه‌كیتی له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی پارتیدا جوێن به‌سه‌ركرده‌كانی حزبه‌كه‌ی پێ ده‌ده‌ن

Wednesday, 14/12/2016, 0:21


دوێنی شه‌و 12/ 12 / 2016  هیزیكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی نه‌قیب ستارسابیر عه‌له‌كه‌ له‌شاری هه‌ولێر و كۆمه‌لگای داره‌توو ده‌جنه‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌كی یه‌كیتی و كۆسره‌ت ره‌سول به‌ناوی سه‌ركه‌وت شاناز مه‌نتك و ده‌یرفینن  و به‌ره‌و چوله‌وانی ده‌یبه‌ن  و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆری ده‌ده‌ن و پێی ده‌لین ئازادت ناكه‌ین و ئه‌شكه‌نجه‌دانت له‌سه‌ر هه‌لناگرین تاجوێن به‌كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی و سه‌ركرده‌كانی یه‌كیتی نه‌ده‌ی .  دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی یه‌كیتی جوێنیان پێده‌دا ، وێنه‌ی ده‌گرن و پێی پێده‌كه‌نن و پێی راده‌گه‌یه‌نن كه‌ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و روداوه‌ هه‌ر لێدوانیك بۆمیدیاكان بدات فلیمه‌كه‌ی بلاوده‌كه‌نه‌وه‌ ، كه‌له‌م باره‌وه‌ ئه‌مرو میدیاكان هه‌ولیان دابوو جاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ل بكه‌ن به‌لام ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كیتی سه‌عدی پیره‌  رێگای له‌و گه‌نجه‌ پیشمه‌رگه‌ی یه‌كیتی گرتبوو كه‌نابیت لێدوان بدات.
شایه‌نی باسه‌ ، ئه‌و پشیلكاریه‌ مه‌ترسیه‌ی مافی مروڤی هیزه‌كانی پارتی به‌رامبه‌ر ئه‌و پیشمه‌رگه‌یه‌ی یه‌كیتی  له‌كاتیكدایه‌ كه‌پارتیه‌كان ٤ روژه‌ كه‌مپینیكیان دژ به‌په‌رله‌مانتاری گوران له‌په‌رله‌مانی عێراق (سروه‌ عبدولواحید) ده‌ست پێكردوه‌ كه‌سوكایه‌تی به‌پیشمه‌رگه‌ كردوه‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە