لە داواکاریەوە بۆ فشار
Tuesday, 13/12/2016, 2:07
گەر داواکاری خۆپیشاندەران نەگۆڕێ بۆ فشار ئەوا ئامانجی بایکۆت هەرگیز نایەت دی. وە ئامانجەکان تەنها و تەنها لەڕێگای فشارەوە ئەبێ کەئەمەش بێ بوونی سەرکردەیەکی دڵسۆز و خۆنەویست ،مەحاڵە دروست ببێ. فشار لەڕێگای بەرنامەیەکی ڕوون و دیدێکی بەرکەوتوانە(واقیع)بینانە داڕێژرابێ و ئامانج تیایدا بەردەوامی و داکۆکی کردن و پاشان کۆڵنەدان بێ،بەمەرجێ ئاپۆرەی فراوان هەموان بەدیدی ئەو سەرکردەیەوە بن کەهەڵگری ئەو بەرنامەیەیە.
لە مێژوودا هەرگیز هیچ بزووتنەوەیەك،ڕاپەڕینێك و شۆڕشێك بێ بوونی سەرکردەیەکی ڕادیکاڵ نەهاتۆتە بەرهەم. ئەم سەرکردە کاریزمایە گەلێ پێوستە بۆ ئەوەی فشارەکان لەسەر دەسەڵات بسەپێنێ و مەرجی ئازایەتی و بوێری و لەخۆبووردەیی تیایدا ،خاڵی سەرەکیە.ئەشێ لەم سەردەمەی ئەوڕۆ سەرکردە تەنها کەسێك نەبێ و هاوسەرۆکی هەبێ،لێ ناکرێ جڵەوی ناڕازایی و تووڕەبوون ڕێك نەخرێ و شێوازی دەربڕینی فشارەکان نەخرێتە توێی بەرنامەیەکی سادە و ڕوونەوە. هەر کات ئەم جۆرە (شوان)ە دروست بوو،وەیان متمانەی ئاپۆڕەی پێدرا،ئەوا فشار دروست کردن و دواتر داواکاریەکان زیاتر و زووتر جێبەجێ ئەکرێن.دەنا سووڕانەوە لە ئاست و دروشم و قەتیس بوون لەهەمان شوێن و جووینەوەی هەمان شت،هیچ لە داواکاریەکان ناگۆڕێن بۆ فشار و هیچ ناتوانن هەنگاو بەرەو پێشەوە بەرن.
فشارەکان ئەگەر چی داواکردنی مووچە بن و پەیوەندی بە بارو دۆخی ئابووریەوە هەیە،بەڵام پێوستە فشارەکان بچنە قاڵبی فشاری سیاسی و ئەو خەڵکە ناڕەزاییە زوومی فشارەکانیان لە دەسەڵاتی ناوچەی سەوز نزیك بکەنەوە و بەو پێیەی حکومەت حکومەتێکی حزبیە و زۆربەی زۆری مووچەخۆران لەڕێگای حزبەوە دامەزراون،ئەوا چونە بەردەم مەکتەبی سیاسی یەکیتی و مەڵبەندی یەک باشترین شوێنە و پێوستە تاکە وەڵام لەیەکێتی بێ و لەم کاتەدا بەرەی بەرەنگاری فراوان نەکرێ ،لەبەرئەوەی ئاسانترە بۆ ئاپۆڕە یەك بەرە هەڵببژێرن و فشاری توندی بخەنە سەر. دەنا بەو شێوەیەی ئێستا و کردنەوەی بەرەیەك زیاتر و دوورخستنەوەی زوومی ئاپۆڕە بۆ ناوچەی هەولێر و سەر پارتی و خۆدزینەوە لە شەریکە دزەکەی کە(یەکێتی)ە. خۆهەڵخەڵەتاندنەوەو تێنەگەیشتنە لە داواکانی خۆیان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست