ده‌بوو به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده چی تری گوتبا؟
Tuesday, 13/12/2016, 17:40
(به‌رپرسیارێتی له كوردستاندا بۆ مرۆڤی پاك و راستگۆ هیچی لێ شین نابێت جگه ئارداوی بوونی سه‌رشانی نه‌بێت)
رۆژی 6/12/2016 به‌ڕێز (دڵشاد عومه‌ر) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، له راستیدا ئه‌م بڕیاره زۆر بوێرانه بوو، بۆچی؟ 1ـ چونكه ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كێتی هۆكاری داخستنی قوتابخانه‌كانی پارێزگای (سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌وگه‌رمیان وراپه‌ڕین)یان ئه‌خسته ئه‌ستۆی ئه‌م، به‌وه‌ی كه حیزبه‌كه‌ی مامۆستا دڵشاد هۆكاری جوڵاندانی شه‌قام وبایكۆتن، ئه‌وانه ئێستاش وا ئه‌زانن كوردستان له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كاندایه حیزب چی ووت شه‌قام به گوێی بكات، ئێستا ئه‌و قۆناغه تێپه‌ڕیوه نه‌ك شه‌قام، به‌ڵكو ئه‌ندام په‌رله‌مانیش به‌گوێی حیزب ناكات، بۆیه نه مامۆستا دڵشاد و نه‌حیزبه‌كه‌ی ده‌توانێ ده‌رگای قوتابخانه دابخات، نه ده‌توانێ بیكاته‌وه 2ـ كورسی ده‌سه‌ڵات ئه‌وه نیه كه مرۆڤ پێیه‌وه بنوسێت. 3ـ هه‌ندێ مامۆستا‌و ره‌خنه‌گری دوور له واقیع بۆ نمونه (فایه‌ق سه‌عید) له سویده‌وه بابه‌تیان ده‌نووسی و ده‌یانووت په‌روه‌رده له ژێر ده‌سه‌ڵاتی (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان)دایه، دیاره ئه‌م بۆچوونه بۆ چه‌واشه‌كاری نه‌بێت هیچی تر نیه، چونكه نه‌ك په‌روه‌رده، به‌ڵكو هه‌موو كوردستان به‌هه‌موو جومگه‌كانیه‌وه له ژێر ده‌ستی دوو بنه‌ماڵه‌دان، كه‌واته تاوه‌كو هێز و پاره‌و سه‌رچاوه‌ی داهات نه‌كه‌وێته ده‌ستی كه‌سانی ئه‌مینه‌وه ئه‌وا كه‌س به ته‌مای گۆڕانكاری نه‌بێت، بۆیه پێویسته گۆڕان و لایه‌نه ئیسلامیه‌كان شێوازی خه‌باتی خۆیان بگۆڕن و بیر له‌و رێگایانه بكه‌نه‌وه كه گۆڕانكاری دروستده‌كات، چونكه ئه‌م خه‌باته‌ی ئێستایان هیچی لێ شین نابێت، ئه‌م رایه مه‌به‌ست له شه‌ڕی ناوخۆ نیه‌و مه‌به‌ست ئه‌وه‌نیه كوردستان بكه‌ین به‌لیبیاو سوریا.
هۆكاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌كه‌ی روون نیه
هه‌رچه‌نده مامۆستا دڵشاد هۆكاره‌كه‌ی بۆ كه‌مته‌خه‌می حكومه‌ت له‌لایه‌ك وهه‌روه‌ها وه‌كو خۆی وتی تۆمه‌تبار ده‌كرێت بۆ هۆكاری سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كان، به‌بێ ئه‌وه‌ی روونی بكاته‌وه ئه‌وه كێیه تۆمه‌تباری ئه‌كات؟ ئایا ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كێتیه؟ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه؟ یان مامۆستایان؟ هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ده‌بێت له هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی و ده‌ڵێت : هه‌ندێ په‌رله‌مانتارو كه‌سانی حیزبی ئه‌سپی خۆیان تاو ئه‌ده‌ن بۆ په‌كخستنی قوتابخانه‌كان و نه‌بوونی یه‌ك هه‌ڵوێستی و كێشمه‌كێشی حیزبایه‌تی هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی منه، به‌بێ ئه‌وه‌ی وردی بكاته‌وه كێشمه‌كێشی حیزبایه‌تی مه‌به‌ست له حیزبه‌كه‌ی خۆیه‌تی یان حیزبه‌كانی كوردستانه؟ هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له‌هۆكاره‌كان بۆ ئه‌وه ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه و ده‌ڵێ ناكرێ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بم كه هه‌ندێ مامۆستا پیشه‌یان درۆ‌و بوختانه و له‌راگه‌یاندن و فه‌یسبووك شت ئه‌نووسن.
هه‌ڵه‌ی م. دڵشاد له چیدا بوو؟ ده‌بوو چی تری گوتبا؟
1ـ نه‌ئه‌وه‌بوو سه‌د له‌سه‌د پشتی خۆپیشانده‌ران بگرێت، نه‌ئه‌وه‌بوو سه‌دی سه‌د ره‌دی بكاته‌وه، هه‌روه‌ها نه‌ئه‌وه‌بوو سه‌دی سه‌د پشتی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و پارتی بگرێت نه‌ئه‌وه‌بوو به‌ته‌واوی ره‌دیان بكاته‌وه، له‌م دۆخه‌دا نه‌شیش بسوتێ نه‌كه‌باب و نه له ناڵ و نه له بزمار راست نیه مرۆڤ په‌یڕه‌وی بكات.
2ـ ده‌بوو بیگوتایه ئاماده‌نیم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده بم له شارێكدا كه سه‌یاره‌ی مامۆستای تیا سوتێنراوه‌و به‌شه‌ق و زله له مامۆستا دراوه.
3ـ ده‌بوو بیوتایه ئاماده‌نیم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بم له شارێكدا كه به رۆشنبیری ناسراوه به‌ڵام له چاو تروكانێكدا كۆمه‌ڵێك كه‌سی نامه‌سئول ده‌یكه‌ن به‌شاری ته‌قه‌مه‌نی و بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندن.
4ـ ده‌بوو بیوتایه ئاماده‌نیم فه‌رمانی وه‌زیر جێ به‌جێ بكه‌م بۆ غیابدانی مامۆستا‌و سزادانی(خوا هه‌ڵناگرێ له‌مه‌دا پشتی مامۆستایانی كوردستانی گرت و شایانی ده‌ست خۆشیه)
5ـ ده‌بوو بیوتایه كۆبوونه‌وه‌ی حیزبی له باره‌گا حیزبیه‌كان له باره‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌وام یان نه‌كردنی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌د ده‌كه‌مه‌وه.
له‌كۆتاییدا حه‌ز ئه‌كه‌م ئه‌وه رابگه‌یه‌نم كه به‌هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ فه‌وتاندنی نه‌ك ساڵێك به‌ڵكو یه‌ك رۆژی خوێندكاردا نیم، به‌ڵام سه‌دی سه‌د پشتگیری مامۆستایان و داواكاریه‌كانیان ئه‌كه‌م هه‌ر له خۆپیشاندانه‌وه تاوه‌كو بایكۆت، بۆ ئه‌وه‌ی بۆیه‌كه‌م جار فه‌وتاندنی ساڵێكی خوێندن ببێت به مێژوویه‌كی ناشرین بۆ ده‌سه‌ڵات له‌پاڵ سه‌دان و هه‌زاره‌ها ناشرینی تردا، هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له ساڵی 1991 وه تاوه‌كو ئێستا گه‌وره‌ترین ئیش و كاریان ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك گه‌مژه بكه‌ن و بیخڵه‌تێنن، له 1991 تاوه‌كو 2003 وتیان به‌عس ماوه ناچار لایه‌ك له كوردستان سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرت، یان به ناچاری به كوله‌مه‌رگی ده‌ژیان، یان به‌ناڕازییان ده‌گوت تابووری پێنج، له 2003 تاوه‌كو 2013 خه‌ریكی تاڵانكردن و به‌فیڕۆدان و قاچاخچی نه‌وت بوون، به‌بێ ئه‌وه‌ی پلان هه‌بێت بۆ رۆژی ره‌ش وه‌كو له 2014 تاوه‌كو 2016 رووبه‌روومان بۆوه‌و داخستنی مه‌كته‌بیشی هاته سه‌ر، چونكه به‌رده‌وام بوون له دزی و ناشه‌فافی و گه‌نده‌ڵی جۆراو جۆر، بۆیه ده‌ڵێم به‌سه به‌س له‌وه زیاتر خه‌ڵك هه‌ڵمه‌خڵه‌تێنن، خه‌ڵك بێ عه‌قڵ نیه به‌بێ مه‌عاش جارێكی تر ده‌وام بكاته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست