کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە شەترەنجەکەی موسڵدا، مەلا کرێکار نیقابەکەی فڕیدا

Saturday, 10/12/2016, 13:31


ئایا لە خۆتان پرسیوە کە بۆچی مەلا کرێکار، هانی منداڵانی خەڵک دەدات بۆ کوشتن و خۆتەقاندنەوە، بەڵام مندالەکانی خۆی نانێرێت خۆیان بتەقێنێنەوە تا زوو بچنە بەهەشت؟!
------------------------------
بۆئەوەی بزانین کە مەلا کرێکار کام لە بروغوەکانی ئەم ماشێنە زەبەلاحەی مرۆڤ خواردنە، پێویستیمان بەوە نیە، کە سەراپای نووسینەکانی جان جاک ڕۆسۆ، یان هاوکینگ و ئەنیشتاین بخوێنینەوە، چوونکە زۆربەمان دەزانینن وئاگادارین وبیستوومانە خوێندوومانەتەوە،کە دەیان جار و سەدان جار مەلاکرێکار بەئاشکرا خەڵکی هانداوە بۆ دژایەتی شیعەو بەکافری جواندوونی ڕێک وەک قەرەزاوی کە دەیان فتوای داوە کە شیعە کافرەو کافریش شایستەی کوشتنە.
--------------------------------------
ئاگادارن کە ئیمپریالیزم بە پشتیوانی سەرانی شیعە و سونەکان توانیوویەتی بیر و هزی ئیسلامەکان پەرش بڵاو بکات و بەشەڕی ناوخۆوە سەرگەرمیان بکات وخۆشیان بەشێنەیی سەروەت سامانی گەلانی ناوچەکە تاڵان دەکەن و خەڵکەکەشی تووشی هەژاریی و نەداریی و کوێرەوەری بکەن، ووڵاتەکانیشیان ڕێک وەکوو سینەیەک پاقلاوە پارچە پارچە بکەن. پێویست ناکات هیچ نوسراوێک لەو بارەوە بخوێنیینەوە، هەموو دەیبینن ڕێک وەک فلیمی سینەمایی کە چ ماڵوێرانییەکیان دروست کردووە لەناوچەکە.
ئەو لینکەی خوارەوە ببینە، ١٧٠٠ تانکەر پێکەوە نزیکەی ٥ ساڵە بەم شێوە نەوت لە سوریاوە دەگوێزێتەوە بۆ تورکیا بە بەرچاوی هەموو جیهانیانەوە، کەسیش چرکە ناکات، نە قەرەزاوی و نە مەلا کرێکارو مەلاکانی دیکەش. ئەمە کاری ئیمپریالیزمی جیهانە هەر لە بەرەبەیانی سەدەی ڕابردووە، ئەمە پیشەیانە هەر لەناردنی "هەمفەر و لۆرانسی عەرەبیەوە"(هامفەرو لۆرانسی عەرەبی دوو سیخوڕی بەریتانی بوون، بۆ تێکشکاندنی عوسمانیەکان هاتن،ل ۆرانی پسپۆڕی بواری سەربازی، هامفەرش پسپۆڕی بواری سیاسی) مەلا کرێکار کەسێکی نەخوێندەوار نییە، خوێندەوارێکی باشیشە و لەو کەسانەیە ئەوەی کە دەیخوێنێتەوە زنجیر ئاسا کۆیلەی پێ ببستێتەوە، قسەکەرێکی باشیشە بۆ مێشک شۆردنەوەی گەنجانی سەرلێشێواو، ژمارەکۆنەکەی خۆی و "سی،ئای،ئەی" دەخوێنێتەوە بۆ کۆیلەکانی خۆی و ئەڵی ئەو ژمارەیە کڵاوی ئەو فڕۆکەوانەبوو، کە لە ١٩٧٤ خستمە خوارە، دنیاشی باش دیوە، کاتێک ئەو لە ئەفغانستان و سۆمال و سودان دەخوولایەوە، وانەی شەیتانی دەخوێند، زۆرینەی کورد جگە لە سعودیە ناو دوو ووڵاتی دیکەیان نەبیسستبوو. 
خەڵکی سوریاش بە ژمارە ١٠ ملێۆن کەس لە ژێر هەڕەشەی مەرگدا دەژین، ئەوەی لە چنگی ڕزگاری بووە و بۆتە کۆیلەی سێکسی وەحشی سعودیە و کەنداوییەکان، زۆریشیان وەک لاوانی کورد بوونە خۆراکی ماسیەکانی دەریای ئێجە، کەمێکیشیان گەیستنە بەهەشتی ئەوروپا. مەلا کڕیکار هەرگیز باس لەو کارەساتە دڵتەزێنە ناکات.
چ قەرەزوای و عەلی قەرەداخی و مەلا کرێکاریش، ئەو ڕاستیە دەزانن کە قورئان بە هیچ شێوەیەک دژایەتی شیعەی نەکردووە، بە تەنها ووشەیەکیش، شیعە و سنە لەکاتی سەرهەڵدانی قورئاندا، بوونی نەبووە، ئەسەڵەن. کەچی قورئان بەدەیان جار دژایەتی جوولەکە و کریستیان مەسیحی دەکات، کەچی ئەو دوانە هەرگیز دژایەتی جووولەکە و مەسیحی ناکەن. تا ئەم چرکەیەش سەدان هەزار مەسیحی  وجوولەکە لە ژێردەسەڵاتی داعش لە موسڵ دەژین وکەسیش کاری پێیانەوە نیە، بەڵام ٧٠٠٠ کوردی ئێزیدیان ئەنفال و کۆیلەی بازاڕەکان کرد. بەپێچەوانەوەشەوە هاودەنگی لەگەڵ جوولەکە دەکەن و خوودی قەرەزاوی ماچ ماچینەیان لەگەڵدا دەکات، مەلا کرێکاریش نانیان دەخوا و ئەوا بۆ ١٥ زیاترە میوانی ئەهلی کفرە، خۆیان واتەنی.
هەروەها نەک من و تۆ بەڵکوو هەمو جیهان ئاگادارن کە تورکییای فاشی هیچ مافێک بە کورد ڕەوا نابینێت، لە بەرانەریشدا بەئاگر و ئاسن وەڵامی داخوازیە ڕەواکانی گەکەلەمان دەداتەوە، ئەوەی ئەردۆغان لە باکوری نیشتیمان ئەنجامیدا، دڕندانەتر  و وەحشیانەترە، ئەردۆغانی فاشیست بەڕاست و چەپیدا پەلامار دەدات، کەچی  قەرەزاوی و مەلا کرێکار بە عەلی قەرەداغیشەوە، پشگیری ئەردۆغانی فاشی دەکەن.
گریمان دادگای نەرویج نەیتوانی بیسەلمێنێت کە مەلا کرێکار دەستی هەبووە لە تاوانەکەی خێڵێ "حەمە"، ئەوە جەلایەکان خۆیان ئەو تاوانەیان ئەنجامداوە، ئەی بۆ دادگای نەرویج سزای نەدا لەسەر ئەوەی کە بەدەنگ و ڕەنگی خۆیەوە، ئەگەردرۆش بکات و ڕیکلام بۆخۆی بکات ئەڵی: گەنجێک تەلەفۆنی بۆکردوم وپرسی مامۆستا ئەچم خۆم دەتەقێنمەوە، تۆ چی دەفەرموویت؟ مەلا لە وەڵامدا ئەڵی بڕۆ خۆت بتەقێنەوە، ئینشا اللە لە بەهەشت یەکتری دەبیننەوە، مەلا لە دوایشدا ئەڵی شکور خۆی تەقاندەوە.
ئەمەریکا و ئەروپا سەدان سەدام و شایان دروست کردووە دوایش ڕیسوایان کردن، هیچ ووڵاتێک هێندەی عەرەبساتانی سعودییە خێر و بێری ووڵاتی خۆی وەک سعودیەکان نەخۆستۆتە بەردەستی ئیمپریالیزم کەچی تاوانی ١١ سێپتامبەریان هێنا بەسەر سعودیەدا و دەیان تیرلێۆن دۆلار سعودییەکانیان قەرزاربار کرد. خوودی ئۆپاماش نەیاتوانی پاشای عەرەبستان لە ژێر باری قەرز ڕزگار بکات.
ئەم ماستە نەک موویەک، بەڵکوو گوریسێکی تێدایە، مەلا کرێکار سەردەمانێک هاوشانی گۆڕانخوازان و پەکەکە هەمیشە مایک لەشان بوو هەکەسە ناودارەکانی پاڵتاڵک بوو، کەچی لەپڕ بە گۆشەیەکی١٨٠ پلەیی بایداییەوە! پێشتر باسم لە ئەندامێکی چاک کرد، کە خۆشم هەرلە سەرەتاوە لەگەڵ کاک عەلی مەحموود بەشداری چاکم کرد، بەکورتی کاتێک کۆمەڵیک لە ئەندامانی چاک گەیشتنە کوردستان، ئەو کابرایە خۆی شاردەوە وخۆی گەیاندە هەولێر ودوایش پرسیمان ئەرێ مەسەلە چی بوو؟ ووتی کاکە خەریک بوو دەرمان خواردومان بکەن، ناڵی داووەتی هوتێلە ٥ ئەستێرەییەکان کرام، کورە بە دوای شێردا دەگەڕین نەک تۆ، دەزانم،بەس دەترسێم کە یەکێکیان لێی تێک بچیت فەرقی ڕێوی و شیر نەکات، لە کورستانپۆستدا بەڵگەی تەواومان لەبەردەستدایە، کەعومەر فارس، شەهید زەردەشتی بۆ پاراستن ئاشکرا کرد، کەچی وێنەکەی هەڵدەواسێت لە ماڵپەڕەکەیاندا. بەداخەوەکە دەنووسم،لە نیشتیمان تەنها قەیرانی ئابوری نیە، بەڵكوو قەیرانی هەرە گەورە قەیرانی ئەخلاقە.
هەرگیز مێژووی پیاوە ئاینیەکان مێژوویەکی ڕوناک و مرۆڤ دۆستی نەبووە، ئەگەر چەند کەسایەتیەکیان تێدا هەڵکەوتبێت، ئەوا وەک پەپوولە ڕوح حەلاج لە خاچدراوە و پارچە پارچەکراوە، کوا کێ تا ئێستا گۆڕی سەعید نەوەرسی دەزانێت؟ هەتا سەردەمانێک نزیک نوسیەنەکانی تابوو بوو. هەروەکوو چەندیان جار باسم کردوە، "ژان دێئارک" خانمێکی ١٩ سالانەلە گوندەکانی فەڕانساوە هاتە مەیدانی خەبات،توانی کۆتایی بەشەڕێکی ١١٦ ساڵی بهێنێت ئیگلیزەکان لە ووڵات دەرپەڕێنێت، بەڵام مەلاکانی فەڕانسا فرشتیان بەدوژمن و لەناو بڵێسەی ئاگردا سووتاندیان.
کۆمەلێک پیاو چاک و لە خوا ترس، دەچنە لای پەپوولە ڕوحێکی وەک مامۆستا مەلاعبدوکەریمی مودەریس لە بەغداد،لێی دەپرسن دەربارەی مەلا کرێکار و نمونەی گەجەرووگووجەرەکەی دەورەبەری،  مامۆستا مەلاعبدوکەریمی مدریس پێیان ئەڵی: خەڵکینە نوێژ و ڕۆژوی خۆتان بکەن، گوییان مەدەنە هیچ شتێکی دیکە.
مەلاکرێکار تا دوێنێ دژی بنەماڵەی البارزان بوو،کەچی لەپڕ بوو بەهاوسەنەگەر بنەماڵە، ئەندامەکەی چاکیش هێندە باسی دڕندەیی ماڵی بارزانی کرد بۆم، هەر بادینیەکم بدییایە دڵپڕ لە فرمێس دەبووم، هێندە ناوی کەسانی هێنا کە بەدەستی بنەماڵە تیرۆرکران،  دوای نزیک بوونەوە لە گؤرانخوازان زانیم ڕاست دەکات، کەچی لەپڕ ئەویش قووچاندی، ووتی خەریک بوو دەرمان خواردووم بکەن.
بەکورتی ووڵاتی نەرویج نە ئەندامی ناتۆیە بەفەرمی، تەنات ئەندامیه یەکێتی ئەوروپاش نییە، بەڵام ئێستا بەڕێوەبەری گشتی ناتۆ "جێنس ستوڵتن بێرگە" هەروەها کە ئۆبا قسەی کرد، واتا نەرویج قسەی کرد، دەسەڵاتدارنی ووڵاتانی ئەوروپا و جیهانی سەرمایەداری تەنها ڕووکەشن، بڕیار لەدەستی بانکەکاندایە و هەموو ئەوروپا و ئەمریکا و کەندا و ئوسترالیاش سیستێمی بانک دەیانبات بەڕێوە، من گرێنیتی دەدەم تەنانەت ئۆبامش نازانێ کە کێ خاوەنی ڕاستەقینەی بانکەکانە. مەبەستمە بڵێن کە تەواوی ووڵاتانی جیهانی سەماریەداری سەربازێکی بچکۆلەن دەستێکی نهێنی ڕێنماییان دەکات، کۆنگریش و پەرلەمان هەرهەمووی ڕوکەشن، پۆڵۆنیا بەفەرمی ڕایگەیاند کە ئاگادار نیە بنەکەی سەربازی ئەمەریکی لە ووڵاتەکەیدا هەبێت، دوایش دەرکەوت کە دروستە بنکەی سەربازی نهێنی لەو ووڵاتەدا هەیە.
دەمەوێت بڵێم کاتێک ئەمریکا بڕیاری هاوکاری سەربازی ئیسلامیەکانی ئەفغانستانی کرد، ئەو کاتە مەلا کرێکار لە ئەفغانستان بوو، خودی مەلا کرێکار ئەمەی نەشاردۆتەوە، هەروەها بەپێی بەڵگەکانی ویکیلیکس پاشانیش ویکیپیدیای ئازاد، کە شیخێکی سعودیە کە ناوی ئاشکرا نەکراوە،بەهای ئەو مووشەکە دژە هەواییانە دەداتە گۆنگریسمانکی ئەمەریکی و گۆنگریسمانە ئەمەریکیەکە بەیارمەتی "سی ئای ئەی" چەکەکان دەگەیننە ئەفغانستان، هەر لەوێوە بناغەی ئاشبەتاڵی سۆڤێتیش دادەڕێژن. ئەو دوا دێڕانەی کۆتایی هەر لە هیلاری کلینتۆن لە کتێبی"ئیپۆسبەڵ مەیشندا"، هەروەها لە کتێبی "زە ئیکۆمینک هت مانی، جۆن پیرکنس" پاشان "چارلس ولس، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سیخوڕی سی ئای ئەی" بەئاشکرا دان بەو ڕاستیەدا دەنین.
لینکی دانپیانی دروستکردنی قاعیدەوە تا داعش.
ئەم لینکەی خواریشەوە باس لە چۆنێتی دروست کردنی قاعیدەکەی بن لادن دەکات، کە مەلاکرێکار بەشێخی گەورەی ناو دەبات، کە کراوە بەفیلمیش .
بەکورتی مەلاکرێکار شانەی نووستووی "سی ،ئای ،ئەیە" لەکاتی پێویستدا بەکاری دەهێنن،کاتێک بە مێرمنداڵیک ئەڵی بڕۆ خۆت بتەقێنەوە، بۆ دەزگای سیخوڕی ئەمەریکا گرنگ نییە کە کێ دەکوژرێت و ناکوژرێت، بۆ دەزگای سیخوڕی ئەمەریکا ئەوە گرنگە کە ئاشووب و پشێوی دروست بکرێت وکەش هەوا دروست بکرێت، کە شەڕدرێژەی هەبێت، هەموومان گوێبیستی یەکەم لێدوانی ال گۆر،دیک چینی خودی ئۆباما بووین هەرلە یەکەم ساتە کاتی داگیرکردنی موسڵدا، ئەو سێ ناوبراوە ئەمەریکیە گووتیان کە ئەم شەڕە ٣٠ ساڵ دەخایەنێت ،ئەگەر مەلاکرێکار خەڵکەکە نەنێرێت بۆ خۆتەقاندنەوە، ئیپریالیزم بازاڕی چەک فرۆشتنی دەست ناکەوێت، هەر پێررێ روسیای عەرەبی نووسی کە لەسەدا٨٠چەک فرۆشەکانی ئەورپاوی غەربی و ئەمەریکان.
ئایا لەخۆتان پرسیوە ئەی بۆ مەلا کرێکار بۆچی مندالەکانی خۆی نانێرێت خۆی بتەقێنێتەوە، ئەگەردڵنیانیە لەوەی کە یەک سەردەچێت بۆ بەهەشت؟ چونکە مرۆڤ ئەگەردڵنیا بێت لەوەی دەیکات بێگوومان پێش هەموو کەسێکی تر  بیر لە ماڵ منداڵی خۆی دەکاتەوە. ئەگینا تا دوێنێ مەلا کرێکار هاودەنگ وهاوخەباتی گۆڕان و پەکەکە بوو، ئەوە خێر لەپڕ وەرگەڕا؟
لە سی لینکەی سەرەوەدا بە دیدی خۆت ببینە کە قورئان چۆن دژایەتی یەهودی و کریستیان دەکات، بەڵام قەرەزاوی و مەلا کرێکارییەکان هەگیز بەدەمیاندا نەهاتوە کە دژایەتیان بکەن، بەڵام بۆ دژایەتی شیعە ئەڵیی برێشکەیان لە دەمدایە، مەبەستمە بڵیم ئەگەر ئەمانە سیخوڕ نین، بە بێن و بڵێن هاودینەکانمان، وەرن با پێکەوە دژ بە زڵمیی ئیمپریلیزم ڕاوەستین، ئێمە هەردووکمان ئیسلامین بەجیاوازی بیرو راوە، هەردوکمان یەک کتێبمان هەیە، یەک کابەشمان هەیە ،" لکم دینکم ولی دین".
لەکۆتایدا ئەڵیم مەلا کرێکار ئاگادارە و لە هەمووکەسێک باشتریش شارەزایە،کە داعش ٧٠٠٠ کوردی کوشت و سەربڕی، کچ و ژنی سەبی کرد وەکو کۆیلە فرۆشتیانن، تەنها لەبەر ئەوەی کورد بوون وهیچی دیکە، ئەمانە نمونەی ناشرین دینن، هەروەکوو چۆن کەسێکی سپڵەی وەک مەریوان هەڵەبجەیی دەڵی:مەسعود بارزانی یارمەتی دام و ڕزگاری کردم، لە کاتێکدا مەسعود بۆ خۆی نووسەر دەکوژێت و قەڵەم دەشکێنێت، کەسێک ئەگەر نووسەری رەسەن بێت، دڵسۆزی خاک و خەڵکەکەی دەبێت، نەک بە شان و باڵی ئەو سەرکردانەدا هەڵبدات کە دوژمنی خاک و خەڵکن لە نمونەی مەسعود بارزانی، هەرهەموو دەزانین کە زۆرینەی داعش کۆنە بەعسەیەکانن، کە سەرتاپایان لەهەولێر داڵدە دروان مووچەیان هەیە. کێ هەیە نەزانێت داعش بەچاو ساغی بنەماڵەی خۆفرۆشی ئال بارزان ناوچەکەیان چۆڵ کرد بۆ داعش. بەفەرمانی تورکیای فاشی، ئەو هەموو داعشە کە لە مینبەرەکانی هەولێرەوە شیاکە لە دەمیان دێتە دەر، ئایا بەبێ فەرمانی ال بارزان دەتوانن، بڵێن لەل؟ ئەی بۆ د ووشیار تیرۆرکرا سەدان مەلای دیکە کە تەنها پیسایی لەدەمیان دەتکێت، زل و زەبالاح وەک مانگا تەنها دەلەوەڕن ومێش میوانیان نیە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە