کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌م وينه‌يه‌ چيم بير ده‌خاته‌وه‌؟

Saturday, 10/12/2016, 2:08


ساڵی ١٩٨٣سه‌ره‌تای په‌يوه‌نديکردنم بوو به‌ يه‌کێک له‌ شانه‌کانی‌ ڕيکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران. ئه‌و کاته‌ سه‌رگه‌رمی کۆبونه‌وه‌ و هه‌ڵواسينی به‌ياننامه‌ و پۆسته‌ر و چالاکی بوين. من و قاسم(هاوڕێ پشکۆ) و عه‌لی(هاوڕێ شاڵاو)، به‌ هه‌رسێکمان به‌ پلانێک که‌ نه‌خشه‌مان بۆ کێشابوو، توانيمان ده‌مانچه‌يه‌ک له‌ سيخوڕێکی ڕژێمی به‌عس بفڕێنین دوای ئه‌وه‌ی کابرای سيخوڕمان به لێدان له‌ لێواری مردن نزیک کرده‌وه‌.
باوکی قاسم حه‌ره‌س بوو، له‌و شوێنه‌ی حه‌ره‌سياتی ئه‌گرد ژورێکی بۆ دروستکرابوو، به‌بێ ئاگاداری باوکی قاسم دمانچه‌که‌مان له‌و ژوره‌دا شاردبوه. دوای ده‌ستکه‌وتنی ده‌مانچه‌که‌ بيرمان له‌وه‌ ده‌کردوه‌ چۆن کڵاشنکۆفێکیش به‌ده‌ستبێنین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماڵمان له‌ خانوه‌کانی کارگه‌ی جگه‌ره‌بوو، نزیک ماڵیشمان باره‌گایه‌کی جیش شه‌عبی لێبوو. به‌ هه‌ردو هاڕێکه‌م گوت، باشترین کار ئه‌وه‌یه‌ چاودێری جه‌یشه‌عبیه‌کان بکه‌ین بزانین ئه‌توانین ده‌رفه‌ت له‌کامیان بێنین تا بيکه‌ینه‌ نێچیر و وه‌ک کابرای سیخوڕ چه‌که‌که‌ی بکه‌وێته‌ ده‌ستمان. چه‌ند جه‌یش شه‌عبیه‌کمان خسته‌ ژێر چاودێریه‌وه‌، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ماڵه‌کانیان دوربوو له‌باره‌گاکه‌وه‌. یه‌کێک له‌و جه‌یش شه‌عبیانه‌‌، ئه‌م زاته‌ بوو که‌ مه‌لا به‌ختیار مه‌دالی پێشمه‌رگه‌ی دێرین به‌ به‌رۆکیه‌وه‌ ده‌کات. 
مه‌به‌ست له‌م هه‌وڵه‌مان بۆ ده‌ستخستنی چه‌ک ئه‌وه‌ بوو هه‌رکاممان چوینه‌ شاخ و بوین به‌ پێشمه‌رگه‌ ئه‌و چه‌کانه له‌گه‌ڵ خۆمان به‌رین.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە