کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەردەمی تیرۆر!

Thursday, 08/12/2016, 16:34


ئەو ئاڵوگۆڕانەی کە لە ئێڕان ولە عێڕاق روویاندا هیچکامیان شۆڕش نە بوون. لە سەردەمی شای ئێڕاندا خەڵکی ناڕآزی وحیزبەکانی بە رواڵەت ئۆپۆزیسیون ( بە کوردیشەوە ) وایان بە خەڵك تێگەیاندبوو کە ئەوە خەبات وتێکۆشانی ئێمە بووە کە بۆتە هۆی رووخاندنی نیزامی ٢٥٠٠ ساڵەی پادشایی لە ئێران. بۆیە هەر زۆر زووکە کۆماری ئیسلامی خۆی داسەپاند وپاشآن شەڕی ناوخۆیی وجیاوازی سیاسەتی لەرزۆک وکورت خایەن سەری هەڵدا. لەو ناوەدا دەرکەوت کە ئۆپۆزیسیونی ئێرانی و کورد هیچی دەباراندا نییە ، بۆیە ٣٧ساڵە کۆماری ئیسلامی سەرەڕای تەواوی جودابیرەکانی ناو خۆی توانیویە درێژە بە دەسەڵات بدا. جا ئەو دەسەڵاتە چٶن مەشآوە ؟ چاکە یانژی خراپ ئەوە باسێکی دیکەیە.لە بیرمانە کە دەسەڵاتی تاران تەنانەت بۆ سەرکوتکردنی دژبەرانی خۆی ئاکاری قێزەونیشی بەکار هێناو چەند کەسێک لە بەرپرسانی پێشوو وخەباتکارانی کوردیشي لە هەندەران تیرۆرکرد.! ساتوسەودای شەیتانە بازاڕی سیاسەتی بەرژەوەند خوازی وڵاتانی بیانیش لە ئاست ئەو تیرۆرانە بێدەنگیەکی شەرمنانەی هەڵبژارد ! هەر وڵاتیک کە بە دەستی زلهێزوزۆردار شۆڕشی بەسەردا بسەپێ وەک ئێستێی عیراق و ئێڕانی لێ بە سەردێ. پرسی سەرەکی ئەوەیە بۆ چی ئۆپۆزیسیونی دژ بە دەسەڵاتی تاران ( چەکدار وبێ چەک ) ناتوانی ڕۆڵی سەرەکی بۆ داهاتووی ژیانی گەلانی ئێران بگێڕێ؟ ئەگەر بە گشتی من جوابی ئەو پرسیارە بدەمەوە دەلێـم :ئەوەی لە سەردەمی شآدا کرا شۆڕشی گەلانی ئێڕان نەبووە وناویشی شۆڕش نییە. چون نەتەوەیەک ئیرادەی سیاسی لێوەربگیرێتەوە ناتوانێ بڕیان لە سەر چارەنووسی بدا. بەڵگەش بۆ قسەکەی خۆم ٣٧ ساڵ تەمەنی کۆماری ئیسلامییە .
سەردەمی تیرۆر لە باشوری کوردستان !
کورد ئەگەر خاوەنی دەیان ئاڵاوسروود وهێـمای نەتەوەیی وهەزاران پێشمەرگە بێ، هەرکات خاوەنی / ئیرادەی سیاسی ونەتەوەیی / نەبێ ڕیک وەک ئەوەی بەسەردێ کە لە باشووری کورستان دزسالای کورد بەو شێوەیە رۆژانە مردنی هێدی هێدی بۆ بە دیاری هێناوە.دەسەڵاتێک کە بە بڕیاری بەرژەوەندی زلهێزەکان دروست ببێ هەر سیستمێکی وەک بارزانی وتاڵەبانی بەرهەم دێنێ! کەس خۆی فریو نەدا، سەددام حوسێن بە تفەنگی ژنگاوی وبە قەرزی بنە ماڵەی بارزانی وتاڵەبانی نەدەڕووخا. بە داخەوە دەسەڵاتی هەیی لە باشوور ئەو بابەتە چاک دەزانێ، بۆیە گەمەی تیرۆرو دزینی مرۆڤ وبرسیکردنی خەڵکی هەژاری کردۆتە رێکار بۆ درێژە پێدانی دەسەڵاتی خۆی.
ئێستێ سەردەم ،سەردەمی تیرۆری کەسانی بوێرو ئازادیخوازە لە باشوور. هۆی سەرەکیش ئەوەیە کە سەددام بە دوور لە دەسەڵاتی ئێستێی باشوور وەلانرا. ئەو سیاسەتە سوننە و شیعەش دەگرێتەوە. ئەوانیش ئەو کەسانە نەبوون کە لە سەر ئیرادەی سیاسی خۆیان سەددام وەلا نێن وبۆ خۆیان بە بڕیاری گەل بێنە سەرکار. نموونەی زیندووی سەردەم / بەهاری عەڕەبی/ بوو کە ئاغای ئۆباما شانازی پێوە دەکرد. بەهاری عەڕەبی ئەو وڵاتانەی بە سێ چەپەی بە قوڕێ گرتووە وئێستێش بوونەتە تەماشاگەری مردنی چووک ومەزن.!
تیرۆری دەسەڵات بە شێوە گەلی جۆراوجۆر لە باشووور درێژەی هەیە، لە داهاتووشدا زیاتر دەبێ. خۆنیشاندان ودەربڕینی ناڕەزایەتی بە شێوەیەکی شارستانیانە هەر چەندی سەردەمیانە بێ بەو شیوەیە قەت ناگاتە ئەنجام.چون دەسەڵاتی موفلیس هیچ چاکسازیەکی پێ نییە ولە تەپڵی بێ ویژدانی داوە. بۆیە هەرکەس فززەی بێ دەڵێن : بەراز خواردی وتەرمەکەی لە دەرەوەی شار دەدۆزنەوە!
کاتێک بەرازەکان تیرۆرت دەکەن ؟
خەڵکی هەژار شەهیدی نەداوە کە دەسەڵاتێک بڕووخێ ودەسەڵاتێکی دیکە لە سەر ناوی ئاڵاو سروود ونیشتمان وخاک بێتە سەرکار سەدت ئەوەندی دوژمن بی چەوسێنێتەوە. لە حاڵی حازردا لە باشووری وڵات لە جیاتی عەڕەب، ئەوە کورد٢٥ساڵە جڵەوی دەسەڵاتی گرتۆتە دەست.کێ فکری لە وەدەکردەوە دوای سەددام خەڵک بۆ نانی رۆژانەیان هاواری عەڕەبێکی بەغدایی بکەن!کە مووچەی مانگانەیان بۆ بنێرێ! ئەو قۆناغەی ئێستێ لە باشووررێک قۆناغی شۆڕشی فەڕآنسیە لە ساڵی ١٧٨٩ کە شەڕی ناوخۆ بۆ بە دەستگرتنی دەسەڵات دەستی پێکرد. بەڵام لەوێ زۆری نەخایاند ئاشتەوانی میللی بە بەشداری حیزبەکان دەستی بە ئاوەدانکردنەوەی وڵات کرد. لە باشووری بندەستی ئەو دزانە تازە نەهامەتی سەرهەڵدەدات. کاتێک بەرازەکان تیرۆرت دەکەن، ماڵومنداڵت لە برسان دەکوژن ، ئیرادەی سیاسی وکۆمەڵایتی تاک تاک کورد دەفرٶشن، ئیدی خۆ پیشآندانی ئارام وسەردەمیانە چارەی کار نییە. قۆناغ گەیشتۆتە ئاستێک کە شێرپەنجە بە حەبی ئاسپرین نایەتە چارەسەر کردن. بارزانی بەوەش نەوەستاوە، چون نۆکەری ئەردۆغانە چاوی لێ بکەن چۆن سنوری باشوور کوردستانی بەرەو رۆژئاوا داخستووە! لە هیچ کوێی ئەو دونیاداکەسایەتی ئاوا چەپەڵ نەبینراوە! بۆیە بە پێی یاسای ناونەتەوەیی لە نەتەوەیەکگرتوەکانیش کە دەڵێ: هەر مرۆڤێک کەرامەتی لە مەترسیدا بێ بۆی هەیە خۆی بپارێزێ. تەنانەت دەست بردن بۆ چەکەش ڕەوایە.
جەعفەرکەریمی
٨ /١٢ /٢٠١٦
سندوقی کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە