ڕێزگرتن له نه‌ریتى به‌شێک له مارکسیزم
Wednesday, 07/12/2016, 23:42
مادده‌گه‌رایى یاخود ماددهخوازیى-(ئه‌گه‌ر ده‌قیق بێت به ئه‌ده‌بیاته کوردییه‌که)-دید و دیدگایه‌کى فه‌لسه‌فیى کۆن و گشتگیره و، هێندێکى باش له پاشخانى فۆڕمى زه‌قى ئه‌م دونیابینییهش له ئێستادا بۆ ئێمه، بێگومان، لێکه‌وت و ده‌رهاویشته‌ى سیستهمبووى فه‌لسه‌فه‌ى کۆنکرێتیى ماتریالیزم-مارکسیزمه، که له دایهکرۆنیکاى-(diachrony__ شیته‌ڵکردنى دیارده{زمانه‌وانیى-کلتوریى...هتد}ه‌کان له‌سه‌ر پێپلیکانهى ئیمتیداده مێژووییه‌که‌ى)-خوێندنه‌وه‌ى نامنهوه باوه‌ڕوایه، ئه‌ده‌بیاتى قوتابخانه‌ى ڕاشناڵیزم-ڕیالیزم-یوتلیتێریانیزم له‌ئاست دژبوونى قوتابخانه‌ى ڕۆمانتیسزم-ئایدیاڵیزم، وه‌ک مۆتیڤ و مۆبڵایزێکى فه‌لسه‌فیى، له‌پێش خۆیه‌وه به‌نزیکه‌ى چه‌ند ده‌یه‌یه‌ک و که‌مترله چه‌ند ده‌یه‌یه‌ک به بڕێکى باش له کۆمه‌ککردنى ستراکتۆرى ئه‌م بزاوته فه‌لسه‌فییه به‌رپرسیاره.
ماتریالیزم-مارکسیزم، له خوێندنه‌وه‌ى هه‌ردوو نوسخه دایهلێکتیکیى و مێژووییه‌که‌یه‌وه(زنجیره‌ى هه‌ردوو فه‌صڵ له سه‌رخانى تیۆریزه‌کراو له‌ئاست فۆڕمهلهبوونى زنجیره‌ى دواتر و کۆتایى قۆناغى ڕه‌خنه‌ى ئابووریى-سیاسیى و بهماتریالیزه-ئابووریى-سیاسیيکردنى ڕه‌خنه‌ى کۆى پایه‌کانى کۆمه‌ڵگاى تیۆریزه‌کراو له‌سه‌ر "ماددێتى ئه‌ندازه‌ى سه‌رمایه"__ به تێگه‌شتنى مارکس خۆى)، ده‌کرێت له ڕسته‌یه‌کدا و به‌ساده‌یى به‌م جۆره له پێناسێکدا کۆیبکه‌ینه‌وه: لهتهرازوودانى بنه‌چه و بنچینه‌ى ناماددیبوو-(ناشوێن)-ى سۆسیۆلۆجیاى دیارده‌یه له‌سه‌ر زه‌مینه-(بنه‌ما)-ى گه‌ڕانه‌وه بۆ ژینگه‌ى سۆسیۆلۆجیى ماددێتى-(شوێن)-ى دیارده‌کان خۆى.
په‌یوه‌ندیه‌که په‌یوه‌ندیه‌کى پڕاگماتیکیى-تهضامونییه و، تاقۆناغێکیش تیایدا په‌یوه‌ندیه‌کى سیمبایۆتیکیى بووه: له ههساندانى تێزى یهکهمیانبووه له‌سه‌ر دارووپهردووى ئهنتى-تێزى دووه‌م( مارکس و کۆتا ئیستینتاجى حه‌قیقه‌ته ماتریالیستییهکهى له‌نێو ڕاگوزه‌رى ژینگه ماتریالیسته-ئایدیاڵییهکهى فیورباخ و هیگڵدا). دواتر و له قۆناغێکى تریشدا، ده‌بێته سه‌ندنه‌وه‌ى وجوودییهتى وه‌صفى سه‌ربه‌خۆ و جودا له تێزى یه‌که‌م و هاوپۆشینى به تێزى دووه‌مدا وه‌ک کۆتا کارلێکى فه‌لسه‌فیى. لێره‌وه له‌م قۆناغه‌ى کۆتایدا، ئیدى فۆڕمى ئایدیاڵ بوونى لێکدابڕاو نییه و مادده هه‌رخۆى حه‌قیقه‌تى خودى ئایدیاڵه. ئایدیاڵ شوێنى مادده‌یه و مادده‌ش شوێنى ئایدیاڵ.
به‌و وێنه‌یه، کاتێک مارکس له‌ڕووکاردا قسه له‌سه‌ر قۆناغى سه‌ره‌تاى سۆسیۆلۆجیاى"زێده به‌ها"-(surplus value)- ده‌کات وه‌ک جۆرێک فۆڕمى ته‌جرید(ئینتیزاع)، له‌حه‌قیقه‌تدا بۆخۆى قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامى دواترى ماددێتى ژینگه‌ى قه‌تیسبوونى سه‌رمایه‌ى تایبه‌ت زێده-پێویست نابه‌رهه‌مهێن و قه‌یرانى ئێستاى سه‌رمایه‌داریى کردووه! کاتێک قسه له‌سه‌ر "فائیده‌ى به‌ها" ده‌کات، له‌واقعدا قسه‌ى له‌سه‌ر ماددێتى مهنفهعێتى گشتیى ئه‌ندازه‌ى بڕ و جۆرى خزمه‌تگوزاریى و کاڵا ژینگه‌ییه‌کان کردووه. کاتێک قسه له‌سه‌ر ئه‌ندازه‌ى "تیۆرى به‌رهه‌مهێنانى به‌ها" ده‌کات، قسه‌ى له‌سه‌ر به‌ها ئابوورییه‌که‌ى کاڵا و نێوه‌ندى بڕى کارپێکراوى ده‌ستى کار له به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و کاڵایه‌دا کردووه. کاتێکیش قسه له‌سه‌ر"به‌ها ڕه‌مزییه‌کان"-(sign value)-ده‌کات دیسان هه‌ر قسه له‌سه‌ر پێگه و ستاتیۆى کۆمه‌ڵایه‌تیى ئایتم و ئۆبجێکهته-(ئۆپێکت_مێتهمۆڕفیسسه زمانییه‌که)-پاشخان سۆسیۆئابوورییهکانى نێو واقعى ژینگه ده‌کات. به گشتیى تا ئێره، له ماتریالیزم-مارکسیزمدا جوڵه فه‌لسه‌فییه‌که به‌جۆرێک کۆنکرێتى جێگیر و پڕۆوگرێسیڤه-( pro-gressive __پێشوهپێش_ناڕهجعیى)-و گه‌ڕانه‌وه و ههڵاوێردنى هه‌رچه‌شنه بژارکارییهک بۆ نماینده‌ى ناماددێتى-(نافۆڕم)-دیارده‌ى سۆسیۆلۆجیى باو سه‌ربه‌خۆ و جودا بڕێک ڕهجعیى و موحافزکارانهیه! نه‌ریتى ڕوانگه پڕاگماتیک-سۆسیۆلۆجییه ماتریالییهکه تاحه‌دێک له مارکسیزمه‌وه بۆ ئێمه به‌م جۆره‌يه: ئێمه ده‌توانین ته‌عریفه‌ى شوێنێک بکه‌ین له‌واقعدا شتێکى تێدابێت، به‌ڵام ناتوانین ته‌عریفه‌ى شوێنێک بکه‌ین له بنه‌مادا هیچ شتێکى تێدانه‌بێت!
به‌م پێیه‌ش لێره‌دا، کاتێک ڕه‌خنه‌ى ده‌سته‌ڵات، شۆڕش، کوردایه‌تیى، دروشم و گوتار و هه‌رشتێکى تر‌ى داهێنراوى ده‌گیرێت له نێوه‌ندى سیاسیى ژینگه‌که‌یدا وه‌ک جۆرێک مێتافۆڕ یاخود فۆڕمى ئه‌بستراکتى زمانیى(زمانه‌وانیى)، لهپڕاگماتیکدا بۆخۆى قسه له‌سه‌ر کێشانى کێشى وه‌زنى واقعه سۆیۆلۆجییه سیاسیى-ئابووریى-کلتورییهکهى به‌هاى شۆڕشگێر، کورد و دهستهڵاتدارێتیهکهى له‌سه‌ر تاى ته‌رازووى چییه‌تى-(چیێتى)-ئێستاییه بهرجهستییهکهى کراوه، که به‌رى که‌وتووین و ده‌که‌وین له هه‌ر ئاستێکیدا، نه‌ک گهڕانهوهیهکى ناڕیالیستى نۆستالجیى پچڕا‌و له‌گه‌ڵ لینکى واقعه ماددییه ڕاسته‌قینه‌که‌ى ئێستا و، خۆفریودان بۆ وێناکردنێکى"پاکیزه‌یى ئایدیاڵ" بۆ جۆرێک تهصهوراتى "سیاسه‌ت و ده‌سته‌ڵات" له‌ده‌ره‌وه‌ى واقعى کۆنتێکسته ماددیى پڕاگماتیکییهکهى. شوێنى ده‌سته‌ڵات، مۆڕاڵى شۆڕش و کوردایهتییهکهى له جه‌سته‌ى شتێکدایه، که کورد و کلتورى دهستهڵاتدارێتیهکهى بهواقعى ئێستا نماینده و مانیفێستۆى ده‌که‌ن بۆ ئێمه. هه‌ڵسه‌نگاندن و تهسمیهکردنى ناشوینى چه‌مکى سۆسیۆلۆجیى هه‌ر دیارده‌یه‌کیش له‌م نێوه‌نده‌دا له‌بنه‌مادا پێناسى پێدراوى واقعى ژینگه ماددییهکهیهتى و، لێره‌دا ئه‌رکى فکر و زمانه له گه‌ڕانى مه‌یدانیى-سۆسیۆلۆجیى پڕاگماتیکییهکهیهوه شوێنپێى واقعى هه‌ڵبگرێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست