کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆبونەوە هاوبەشەکەی گۆڕان و یەکێتی و هۆکارەکەی

Wednesday, 07/12/2016, 23:42


لەسەر ڕۆشنایی پەیامەکەی مەسعود بارزانی سەبارەت بەو دۆخەی لەسلێمانی ئەگوزەرێ و ئەو ڕەوشە دروست کراوەی کە حکومەتی هەرێم سەپاندویەویەتی بەسەر مووچە خۆران و مامۆستایان،کەئەمەش ناڕەزایی و خۆپیشاندان و بایکۆتی لێ کەوتەوە. مەسعود لەدوا پەیامی خۆیدا ووتی؛پێوستە ئەو ئیرهابە فکرییەی باڵی بەسەر سلێمانید اکێشاوە،تێکبشکێنرێت. کەئەمەش ئەو ئاماژەیە دەرئەخا،پێوستە هێزەکانی یەکێتی لەڕێگای دژە تیرۆر و ئاسایش و پۆلیس کۆتایی بەو بایکۆت و ناڕەزاییە فراوانیە جەماوەریە ،بهێنن.
هەر دوێنێ لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی هەریەك لە بەرپرسە گەورەکانی و یەکێتی و گۆڕان لەسەر ئەوە هاوڕابوون کە پێوستە بەگوێرەی ئەو خاڵانەی لە کۆبونەوەی (دەباشان) لەنێوان هێرۆ و نەوشیروان واژوو کراون وڕێکەوتنامەکەیان لەسەری ڕێکەوتوون،ئەوا پێوستە لەسەر هەردوو لا پاپەند بونی خۆیان نیشان بدەن و بەهەردوو لا چۆن بۆیان بلوێ،ئاوا ئەو ناڕەزایەتی و بایکۆتە،تێك بشکێنن.
بۆیە هەر ئەمڕۆ لەلایەن گۆڕانەوە داوا کرا لە بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی کە دەست لەکاربکشێنێتەوە کە نەیتوانی وەك ئەوەی گۆڕان داوای لێکردبوو،جێبەجێی بکا. بەهەمان شێوە چاوەڕوان ئەکرێ لەماوەیەکی کورتدا،میکانیزمی نوێ بەکار بهێنن بۆ کۆتایی هێنان بەم بایکۆتە و هەوڵبدەن بەهەر شیوەیەك بێ،مامۆستایان و مۆچەخۆران دەست خەڕۆ بکەن و بیان نێرنەوە هۆڵی خوێندگاکان و شوێنێ کارەکانیان ،بەڵام بەبێ مەرج و بەبێ مووچە.
ئەو دانیشتنەی دوێنێ ئەبێتە خاڵی وەرچەرخانی نێوان خەباتی مەدەنی مووچەخۆران و زەبرو هیزی هێزە میلیشییایییەکانی یەکێتی و دەنگ نەکردنی گۆڕان. کەئەمەش دواتر مووچەخۆران و هێزە مەدەنیەکان بەرەو تووندو تیژی ئەباتەوەو چیتر ناتوانن بەئاشتی و شارستانی درێژە بە بایکۆت و داواکانی خۆیان بدەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە