گوزەرانی خەڵك لە مەملەکەتەکەی علی بابە و برازەکەیدا
Monday, 05/12/2016, 20:41
هەموو میلەتێك سەروەریەکی هەیە لەمێژوودا کە بە شانازیەوە نوسراوەتە،بە پێچەوانەشەوە هەر راستە واتا شکستەکەشی هەر چۆن بێت دەنوسرێتەوە،بە هەر چۆرێك بێت، بێتە هۆی خاڵێ چەق،بەستووی کۆمەڵگا،ئەو شکستانەش لە ڕابردوودا کۆمەڵگا پەڕاگەندەو لاوازەکان توانیان سودی لێوەرگرن،هەر دووای سەرهەڵدانی دەوڵەتوو نەتەوە بە جۆرێك تەکانوو پێشکەوتنی بە خۆوە بینی،بۆ نموونە کۆمەڵگای ئەوڕووپی پێشتر پەرتە وازەو پەراگەندە بوو، بەڵام بە دەرکەوتنی سەرکردەی بەتوانا ڕزگاریخواز، لەسەردەمی خۆیدا توانی یان نیشتیمانەکەیان پێش بخەن،وەك چوۆن بەشێك لەو سەرکردەو بزووتنەوانەی لە افریقاو، امریکای لاتین توانایان دەوڵەوت بۆ میلەتەکایان دوورست بکەن، بەرامبەر (ائیستعمار) و داگیرا بوەستنەوە،تەنهانەت ژیانی خۆیان بکەنە قوربانی لەپێناو میلەتەکەیان، بە نموونە لەسەدەی رابردووە (عومەر تورین چۆس لە پەنەما و سەرۆکی بزوتنەوەی ڕزگاریخواز لە مەکسیك،ماندێلا لە افریقای باکور)، چونکە پیاوی زیرەکو سەرکردەی دەوڵەتداریان هەبوو توانیان، بەرامبەر داگیرکەر بجەنگن،کەچی سەدەیەكە گەلی کورد بەدەست بنەماڵەیەکی خائینەوە لە باشور بووەتە قوربانی، ئێستاشی لەگەل بێت بەهۆی چاوجنۆنکی، دەست تێکەل کردنیان لەگەل داگیرکارە لە مێژینەکانی کورد،هەر لە( بەرزانی باوك،بۆ علی بابەی کوڕی دواتر نێچیری برازای)خەریکی برسی کردنی کۆمەڵگای کوردن لە باشوری بە هاوکاری شەریکە دزەکانی هاوڕێ نەیارەکەی پێشوویانەوە دۆزەخێکیان لەنیشتیمانێك دوورست کردووە، هەرچەندە، دوژمنانی کورد، لە تورك، فارسی ئیستا خۆیان لە ساحەی کوردیا بە ئاشکرا سوپاکەنیان بەریەك کەوتن،یان نیە ،بەڵام لە سایەی ئە دووحزبە سەرخۆرەی کورد بەتایبەت حزبەکەی علی بابە ئێستا لە جاران زیاتر شەڕی بەوەکالەت دژی خواستە ئازادیخوازەکانی کوردی،دەست پێکردووە لە هەر پارچەیەکی کوردستان ئەگەر تورسکاییەك هەبێت بۆ ئازادی،و بەرەنگاریبوونەتەوە لە دژی، داگیرکەری تورکی عوسمانی،شیعەی سەفەوی حزبەکەی علی بابە، ئامادەی هەموو هاوکاریەکیان هەیە،بە جۆرێك پلان دەگێڕ بە لەناچونی مرۆڤی کوردش بیت هەر بەلایەنەوە ئاساهییە تەنها لەپێناو مانەوەی خۆیان، بۆ نموونە لە باکور ئیستا پلان دژی سڕینەوە،زیندانی کردنی کورد بەرێوە دەبرێت، وەك ئەوەی بەرامبەر بە پەرلەمانتار کوردەکان هەدەم دەکرێت، کەچی عەدنان قەیسی سەرۆکی حکوومەتە جەردە دزەکەی علی بابە لە تورکیا لەگەڵ اردۆگانی کورد کوژ کۆدە بێتەوە،رێكەوتنامەی تر بۆ دزنی سامانی نەوتی باشورو، دژایەتی کردنی هەرێمی رۆژئاوا، قەتڵ وعامکردنی کورد لەلایەن داعشی نوێنەری تورك ئیمزا دەکەن،لەو لاشەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستا پەنتایەك نەماوە بۆ ئازا هەرچی گەنجو لاوەکانمان لە بەرامبەر پەتی سێدارە شیعەی سەفەوی قەتڵ وعامیان دەکەن، وەك چۆن لە عێراق حشدی شعب پلانەکانی شیعە جێ بەجێ دەکات بەتایبەت لە ناوچە کوردستانیە کێشە لەسەرەکان کەچی،حکومەتەی باشور کە حزبەکەی علی بابەی بەرزانی، حکومی دەکات بە چەك ئاسن بەرامبەر دەنگە ئازادەکانی دەوەستێتەوە،تیرۆری کەسی بەرامبەریان گیراوەتە بەر واتا ئەگەر ئاوڕێ لەم چەند ساڵەی حکومڕانی بەرزانی نێچیر ڕاوکەری دزی، بدەی هێندەی تیرۆری کەسی فکری بەرامبەر دەنگە ئازادەکان،رۆژنامەنوس ،مامۆستای ئاینی، چالاکەوانان، خویندکاران،بوتە کەلتور لە فەرنگی سیاسی حزبە خێڵەکیەکانی باشور،کە حزبەکەی علی بابە پێشرەویانە،تازە ترینیان تیرۆری مامۆستای ئاینی،کە حکومەتی بەعس ئەم کردەوەی ئەمانی نەکرد، علی بابە لە ئێستا پتر لە هەر سەرکردەیەکی دیکتاتۆری ناوچەکە مەترسیدار ترە بۆ ئازادی مافی مرۆڤ،ئەگەر سەیری وتارەکانی بکەی هەست بەوە دەکەی، کەئەم پیاوە چ غروریەکی هەیە بەرامبەر ئازادی،بێ منەتی لە کۆمەڵگای کورد،ئەم جۆرە تایپە لە دەسەڵات مەیرسیدارترین سیتەمی حکومڕانی دادەنڕێت لە بەرامبەر مافی مرۆڤ،چونکە بەرزانی ئەوەی لامەبەست نەبێت سەروەری یاسا و رێزگرتنە لە بیروڕایی ئازاد بە جۆرێك ئازادی لە پایتەختی ماملەکەتەکەی قەتیز کردووە،تەنها نەك فازایەکی بۆ مامۆستایانی ئاینی لە میبەرەوە نەهێشتوە کە بە ئازادەنە وتاری خۆیان بدەن، حزبەکەی علی بابە لە مێژە تیروری کەسی ئازادی دەست داوەتی هەر لە سەردەمی باوکی علی بابە کە بەرامبەر ڕۆژنامەنوس دڵشاد مەریوانی و مەلا ئاوارە و سلێمانی موعینی، پیشەیانە، هەڵوسکەوتەکانی علی بابە و، ئەوەمان پیدەڵین هیچ شتێ لە ئێستایە دژی خواستەکانی گەلی کورد نین بەئەندازەی ئەم بنەماڵە بەهاوکاری اردۆغان، هەر چیان بوویەت دژی مافی مرۆڤ ئازادی دەیکەن بەنمونە هەڵهاتن لە شەنگاو ڕووداوەکانی ڕۆژئاوەی کوردستان کە سوپای تورك لە یارمەتی دانی داعش دژ بەگەلی کورد هەموو ڕێسا نێوە دەوڵەتیەکانی بەزاندووە،بەرزانی کۆمەڵی مافیەی دوورست کردووە لەگەڵ دزینی سامانی وڵات،خەریكی کوشتنی دەنگە ئازادو ڕۆژنامەنوسە راست بێژەکانن،بە نمونە پلانەکانی کوشتنی شەهید ویدات،زبڵخانەکەی کانی قڕژاڵە گوزەرانی خەڵك لەبرسی کردن هاوڵاتی ئەوەمان پێدەڵێت،باشور بوەتە دۆزەخێ بۆ مافەکانی مرۆڤ،بۆیە هەرچی زوترە دەبێت کۆمەڵگای باشور لە دەست ئەم حکومڕانیە خێڵەکیە ویراسیە ڕزگاری بێت،کە بەرزانی داروو دەستەکەی دەستیان داوەتێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست