کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ڵێ‌ بۆ جێگر.. نا بۆ جێگری زاواکەم

Sunday, 04/12/2016, 11:11


له‌ كۆنگره‌ی‌ ڕه‌سمیی‌ حزبدا نووری‌ چاوه‌كانم، خۆشه‌ویستی‌ گه‌ل سه‌رۆك مام جه‌لال به‌سیفه‌تی‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان، دوو هه‌ڤاڵی‌ به‌ڕێزی‌ ده‌ست نیشان كرد بۆ پۆستی‌ جێگری‌ یه‌كه‌م و جێگری‌ دوه‌م، كۆنگره‌ش پێشنیازه‌كه‌ی‌ مامی‌ په‌سند كرد، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ كرا كارێكی‌ حزبی‌ دروست بوو، به‌ڵام ئێستا ناو به‌ناو ده‌نگۆیه‌ك له‌ملاو له‌ولا ده‌بیسترێ‌ و له‌هه‌ندێ‌ سایت و فه‌یس بووك و بڵاوكراوه‌دا ده‌خوێنرێته‌وه‌ كه‌ گوایا كه‌سانێ‌ هه‌ن خۆیان هه‌ڵپاچیوه‌ بۆ جێگره‌وه‌ی‌ مام جه‌لال، له‌كاتێكدا ده‌بێ‌ هه‌موان ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ بزانن كه‌ (جێگره‌وه‌ی‌ مام جه‌لال هێشتا نه‌هاتۆته‌ دنیاوه‌).
* لێره‌دا ئه‌وه‌ دووباره‌ و سه‌دباره‌ ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ لای‌ هه‌موان ئاشكرایه‌ مام جه‌لال ناوێكی‌ پرشنگدار و پیرۆزه‌، كه‌سایه‌تیه‌كه‌ سه‌رتاپا له‌ گه‌وهه‌ر، له‌ پیاوه‌تی‌ و ئازایی‌ و فیداكاریی‌. له‌ته‌مه‌نی‌ پازده‌ ساڵیه‌وه‌ له‌كاتێكدا قوتابی‌ قۆناغی‌ ناوه‌ندیی‌ بووه‌ چۆته‌ ڕیزی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ نیشتمانیه‌وه‌، ئیتر له‌و كاته‌وه‌ ئه‌م جوامێره‌ سه‌نگه‌ری‌ خه‌باتی‌ چۆڵ نه‌كردوه‌و هه‌میشه‌ پێشڕه‌و بووه‌ له‌ ئاماده‌بووندا بۆ قوربانیدان له‌ پێناوی‌ كوردو كوردستاندا، ئه‌م ڕۆڵه‌ دڵسۆزه‌ له‌ڕیزی‌ خوێندكارانا، له‌گه‌ڵ لاوانا له‌ناو ئاپووره‌ی‌ جه‌ماوه‌ردا هه‌میشه‌ هاوخه‌میان بوه‌و هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ ئازارو ئاواتیانا ژیاوه‌. له‌و ساته‌شه‌وه‌ كه‌ چه‌كی‌ مه‌ردانه‌ی‌ كرده‌ شان و له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانیا چوونه‌ شاخ و شه‌ره‌فی‌ پێشمه‌رگایه‌تییان پێ‌ بڕا، ئه‌م سیاسه‌تمه‌داره‌ بلیمه‌ته‌ ڕۆڵه‌ی‌ ته‌نگانه‌و پیاوی‌ سیاسه‌ت و هه‌ڵگری‌ ئاڵای‌ برایه‌تی‌ و ته‌بایی‌ و ئاشتیخوازی‌ بوه‌، هه‌روه‌ك باسم كرد هێشتا مناڵ بوه‌ كه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ قوتابیانی‌ كردوه‌، له‌وه‌ودواش دامه‌زرێنه‌رو سه‌ركرده‌ی‌ یه‌كێتیی‌ قوتابیانی‌ كوردستان بوو، له‌ حزبیشدا هه‌میشه‌ له‌ سه‌ركردایه‌تی‌ و له‌ڕیزی‌ پێشه‌وه‌دا بوه‌، له‌ ژیانی‌ پێشمه‌رگایه‌تیدا جاره‌ها به‌ده‌ستی‌ خۆی‌ خوارده‌مه‌نی‌ بۆ پێشمه‌رگه‌كان ئاماده‌ كردوه‌ كه‌ هه‌میشه‌ به‌ برای‌ هاوپشتی‌ خۆی‌ زانیون.
(ساجیدە ساڵح) واتە گەلاوێژ خانی ژنی برایم ئەحمەد و دایکی شاناز و هێرۆ چونکە چاک لە خێر و بەرەکەتی شاری سلێمانییان دەخۆنو بست بە بستیان داگیرکردووە،
هێشتا پێی وایە سلێمانی شارە حەیاتەکەیە! رەنگە واش بێت بەڵام  بۆ ئەو دز و پیاوخراپ و خائینانە، نەک بۆ خەڵکی کوردستان و سلێمانی
* تا ئێستاش خه‌ڵكی‌ شاره‌ حه‌یاته‌كه‌ (وه‌ك خۆی‌ جاره‌ها به‌ سلێمانی‌ ده‌وت) له‌ یادیانه‌ كه‌ بۆ یه‌كه‌م جار ساڵی‌ 1963 به‌دیداری‌ پۆلێك پێشمه‌رگه‌ شاد بوون كه‌ مام سه‌ركرده‌یان بوو، ئای‌ چ خۆشیه‌ك له‌ شاردا بڵاوبوه‌وه‌ كه‌ ڕووبه‌ڕوو پێشمه‌رگه‌یان بینی‌ و گوێیان له‌ وته‌ به‌نرخه‌كانی‌ مام جه‌لال بوو.
* مام جه‌لال بیرۆكه‌ی‌ دامه‌زراندنی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ له‌لا گه‌ڵاڵه‌ بوو، ده‌ست له‌ناو ده‌ستی‌ هه‌ڤاڵه‌كانیا خه‌وه‌كه‌یان كرد به‌ واقیع و یه‌كێتیی‌ له‌ بارودۆخێكی‌ زۆر ناسكدا دامه‌زراو مام جه‌لالیش به‌ سكرتێری‌ گشتی‌ ئه‌و حزبه‌ هه‌ڵبژێررا، ئیتر له‌ ناوه‌ڕاستی‌ ساڵی‌ حه‌فتاو پێنجه‌وه‌ ئه‌م خه‌باتگێڕه‌ له‌ سه‌ركه‌وتنێك بۆ سه‌ركه‌وتنێكی‌ تر حزبه‌كه‌ی‌ به‌ره‌و پێش ده‌برد تا گه‌یشتن به‌ ڕاپه‌ڕین، هه‌میشه‌ ڕێزی‌ له‌ هه‌ڤاڵه‌ تێكۆشه‌ره‌ قاره‌مانه‌كانی‌ هاوسه‌نگه‌ری‌ ده‌گرت و به‌قه‌ده‌ر بیلبیله‌ی‌ چاوی‌ خۆشی‌ ده‌ویستن. دڵی‌ له‌گه‌ڵ لێدانی‌ دڵی‌ هه‌ر یه‌كێك له‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدانا بوو، خه‌می‌ ئه‌و تێكه‌ڵ به‌خه‌می‌ ئه‌و خێزانانه‌ بوو كه‌ ڕۆڵه‌یان له‌ زیندانه‌كانا بوو، مام جه‌لال به‌ لێهاتوویی‌ خۆی‌ بوو به‌ سه‌ركرده‌یه‌كی‌ جیهانیی‌، بوو به‌ قاره‌مانی‌ داستانی‌ هه‌ڵمه‌تی‌ شێرانه‌ی‌ كورد، له‌ كۆمه‌ڵی‌ نێوده‌وڵه‌تیدا مام وه‌كو ڕه‌مزێكی‌ دیار ناسرا، له‌ سوشیال دیموكراتا گه‌یشته‌ پله‌ی‌ جێگری‌ سه‌رۆك، له‌ پۆستی‌ حكومه‌تیشدا گه‌یشته‌ پایه‌ی‌ سه‌رۆك كۆماریی‌، تا ئێستاش گه‌لی‌ ڕه‌ش و ڕووتی‌ عه‌ره‌ب، سته‌م لێكراوه‌كانیان، چه‌وساوه‌كانیان، ڕوناكبیره‌كانیان، چینی‌ كرێكار و هه‌ژاریان، مام جه‌لالیان به‌ڕاده‌یه‌ك خۆش ده‌وێ‌.. كه‌ وه‌سف ناكرێ‌.
* مام جه‌لالی‌ خه‌باتگێڕو ئه‌فسه‌رو پارێزه‌رو یاساناس و ڕوناكبیرو سیاسه‌تمه‌دارو پێشمه‌رگه‌و سه‌ركرده‌و برا گه‌وره‌و فه‌رمانده‌ی‌ لێهاتوو كێ‌ له‌ توانایدایه‌ ببێته‌ جێگره‌وه‌ی‌؟ له‌ كۆتاییدا ده‌ڵێم با ئه‌و به‌یت و بالۆره‌یه‌ی‌ ناو فه‌یس بووك و لێدوانی‌ لابه‌لا له‌جێی‌ خۆیدا كپ ببێ‌ كه‌س جورئه‌تی‌ ئه‌وه‌ نه‌كات بڵێ‌ فڵان یان فیسار جێگره‌وه‌ی‌ مام جه‌لاله‌..
تا ئه‌م ساته‌ بڕوا ناكه‌م كه‌سێك هه‌بێ‌ بتوانێ‌ و جه‌ساره‌تی‌ ئه‌وه‌ بكات و باسی‌ جێگره‌وه‌ی‌ بكات بۆیه‌.. مام .. هه‌ر مامه‌و .. هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌و هه‌ر ئه‌ویشه‌ شه‌وو ڕۆژ له‌ دووتوێی‌ دڵمانایه‌.. بۆ یه‌ك ساتیش فه‌رامۆشی‌ ناكه‌ین.
گەلاوێژ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە