قوباد کوڕی باوکی خۆیەتی
Sunday, 04/12/2016, 10:46
خۆشی خۆشی ووتمان لەخوا بەزیاد بێ ئەوا کوردێك پەروەردەی ئینگلتەر و لە ووڵاتێکی دیموکراتی وەك ئەمریکا هاتەوە و خزمەت بەگەلەکەی خۆی ئەکات و ئەوەی بە باوك و دایکی نەکرا، ئەم ئەیکات. یان ژنەجولەکە ئەمەریکییەکەی فێری نەختێک رەوشتی جوان و ژیانی دیموکراتی و مەدەنی کردووە، لە مانای ئازادیی و کەرامەتی خەڵکی بۆ لێکداوەتەوە، دەزانێت مرۆڤ یانی چیی، ئیتر لە ناخەوە رەخنە لە بنەماڵەکەی خۆی دەگرێت و دەڵێت ئەوەی دایک و باوکم بە ناشرینی کردوویانە، من نایکەم و جێ پێی ئەوان هەڵناگرم، بەرامبەر بەم گەلە دڵسۆز و بە وەفا دەبم، ئەو خیانەت و دزییەی ئەوان کردوویانە، من بە بێدەنگی کاری چاک دەکەم و هەق بۆ ئەو خەڵکە دەکەمەوە، ئەگەر نەتوانم رووی بابم سپی بکەم و تاوانەکان لەسەر یەک کەڵەکە ناکەم، هەجوەکانی شێخ رەزا، کە ئامۆزا باپیری باوکمە لە ناوچەوانی باپیرە گەورەم دەسڕمەوە یان هەر هیچم پێ نەکرا، ئەوا سەری خۆم هەڵدەگرم و کوردستان جێ دەهێڵم و دەچم بە بێدەنگی لێی دادەنیشم.
هەروەها ووتمان؛ لێ گەڕێن ئەمە ئەو ڕۆژەیە، کە کورد چاوەڕوانێتی و کوردێکی بلیمەت و زیرەك لەخوێندگاو زانکۆکانی ئەمریکا فێری شتمان ئەکا و گەل لەسایەی عیلم و مەعرفەی ئەم کەسەدا ئەحەسێتەوەو پلانی وا بۆ گەلەکەی دائەنێ کوردستان پێش یابان ئەیاتەوە لەسایەی ئەم کوڕی سەرکردانە. دەی توخوا ئەوەشمان ووت کە پەلە مەکەن و ئەوا مەسعود بارزانی پارەیەکی باشی لە کوڕە گەورەکەی سەرفکرد و تا بتوانێ زانکۆی هارڤەرد و ستانفەرد و چی و چی ،تا مناڵە نازدارەکانیان لەوێ بخوێنن و دواتر بەو شەهادە گەورەیە بێنەوە کوردستان و خزمەت بە خەڵکی قوڕ بەسەری ئێرە بکەن. جارێ لەوە گەڕێن نێچیر بارزانی دکتۆرای فەخری لەئەمریکا وەرگرت و ناویان لێنا بەسەرۆکە گەنجە خوێن گەرمە شارەزاو ئاوەدانیەکە. قەی ناکە باسی کوڕەکەی پیاوە خاکیەکە کەئەویش ئەوەندە نابێ زانکۆی هارڤەردی تەواو کردوو ئێستا خەریکی پلان دانانە بۆ ڕزگارکردنی کوردستان و پێشخستنی ئابووریەکەی.
خەڵکینە،مەرج نیە ئەوەی لەووڵاتانی ئەوروپی و ئەمریکی دەرچووی زانکۆی گەورەو ناسراو بن و دکتۆرای فەخری وەربگرن،ئێدی ئەبێتە مایەی دەستکەوتی باش بۆ گەلەکەی،نەخێر و سەد نەخێر. ئەوە لەشانسی کورد نیە کوڕانی بەناو سەرکردەکان ئەو هەموو پارەو بودجەیەی خەلکی کوردستان بەناوی خوێندن و زانکۆوە بەفیڕۆ ئەدەن و لەو سەرەوە هەریەکەیان بەکۆمەڵی هەڵەو چەوت و چۆڵی دێنەوە کوردستان و سەرو وەك تۆپەڵ پاسەوان و مۆنیکا بەدوایانەوەیەو هەر خەریکی دزی و خیانەت کردنن.
لێرەدا قوباد وەك نمونە ئەهێنینەوە کەوا چۆن ژینگەی بەریتانیا و ئەمریکا نەیتوانی ئەم کەسە بکاتە کەسێکی بەکەڵك بۆ گەلەکەی. تەواو پێچەوانەکەی ئەمە ڕوویدا کاتێك لەیەکەم کاریدا هەوڵی دا پلانی گرتن و ڕفاندنی چەندین سەرکردەی پەکەکەی داڕێژا لەگەڵ میتی تورك لەڕێگای فڕۆکەی هیلیکۆپتەرێکەوە کەخۆشبەختانە سەری نەگرت. پاشان هەر لەوێ بەناوی ڕاوێژکار و چی و چی بەملیۆنان دۆلاری لەسەر (خەلیل زاد و پیتەر گالبەرت) و چەندینی تر،سەرف کرد. ئەوە باسی ئاهەنگە ١٠ ملیۆنیەکەی ناکەین کەبۆ هاوسەرە ئەمریکیەکەی کردبوو.
قوباد لەکاتی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی بەڵێنی دا بە خانەوادەکەی کە ئەو دەستە ببڕێتەوە کە ئەو کارەی کرد،کەچی ئەو دەستە وا هەنوکە کاری تیرۆری تری پێ بەئەنجام ئەگەیەنێ. هەر ئەوڕۆ ئەو دەستەی کاوە و هاوشێوەکانی پێ تیرۆرکران،هەستا بە هەمان کاری تیرۆر و هێرش کردنە سەر ئاوات و هاوڕێکانی و ژار خواردنی.
ئێستا بۆمان دەرئەکەوێ کەوا ئەوەی مرۆڤی پاك لە ناپاك جیا ئەکاتەوەو باش لەخراپ هەڵاوێر ئەکا تەنها ژینگەی ماڵەکەی خۆیەتی،نەك خوێندن و زانکۆ. ئەم کەسە چونکێ لەژینگەیەکی پڕ لە خیانەت و کورد کوشتندا گەشەی کردوە،تازە چاوەڕوانی هەر کاری وای لێ ئەکرێ. بەڕاستی قوباد سەلماندی کوڕی کەسێکە کە لە ٦٠ کانی سەدەی ڕابردوەوە خەریکی جاشاندن و کورد کوشتنە. بۆیە پێوستە لەسەر خەڵکی کوردستان ئەم بنەماڵەیە لەقاوو بدەن و ڕیسوایان بکەن و نەیەڵن ئەو هەموو خیانەت و کورد کوشتنەیان بەسەرەوە بچێ. ئەمانە ڕۆژی تەواو بوونیان تەواو نزیك بۆتەوەو بۆ هەر کارێکی تیرۆریستی کە ڕۆژانە ئەیکەن،ڕۆژێك زووتر مەرگی خۆیان پێش ئەخەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست