کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕەحمان سیتەکی یەکێتی و سەردار قادری موحافیزەکەی گۆڕان

Friday, 02/12/2016, 23:57


یەکەم: رەحمان سیتەکی
ساڵی ١٩٨٧هەر یەکە لە تیپی ٤٧ی پیرەمەگروون و ٣٧ی شارباژێڕ و تیپی پارێزگاری و تیپی مەڵبەندی دوو لە چالاکییەکی هاوبەشدا پەلاماری ڕەبیەکانی ( قوڵەپوشێن و قوڵەسەوز و کلکەی شاخی پیرەمەگرونیان) دا، لەو نەبەردییەدا بەدەیان پێشمەرگەی تیپی ٣٧ی شارباژێڕ و تیپی ٤٧ی پیرەمەگروون شەهید و بریندار بوون، تا ئێستاش جەستەی دوو پێشمەرگەی شەهیدی ئەو چالاکییە بزرە و مەزاریان نییە.
من ئەو کاتە لە کەرتی ٢ی تیپی پارێزگاری بووم، کە ڕەحمان سیتەکی سەرتیپمان بوو، سەرپەرشتی گرتنی یەکێک لەو ڕەبایانەی دەکرد، کە بۆ تیپەکەی ئێمەیان دیاری کردبوو. ڕەبایەکە هەمووی قوات خاسەی زۆر دڕبوون، دوای چەند جار هێرشکردنە سەریان ئێمە شکستمان هێنا و  ڕەبایەکەمان بۆ نەگیرا. پێشمەرگەی شەهید کەمالی عەبە دەلاک بۆ کوشتنی مۆراڵی قوات خاسەکان بە زمانی عەرەبی قوپاو هاواری دەکرد:(ئەی سەربازەکان تەسلیم بن ئێوە برای ئێمەن گەر تەسلیم بن وەک دیل مامەڵەتان لەگەڵدا ناکەین قوات خاسەکانیش لەوەڵامدا دەیان ووت: دوای جەژن وەرنەوە وەک گاڵتەکردن پێمان، بەڕومانە و هاوەنی ٦٠ میلم وەڵامیان دەداینەوە).
ڕەحمان سیتەکی سەرتیپمان بە دووری زیاتر لە پێنج سەد مەتری لە ڕەبایەکە خۆی لە پاڵ تاشە بەردێکدا خۆی حەشار دابوو برادەرانی دەستەی هێرشبەر منیان ڕاسپارد تا فیشەک و ڕومانەیان فریا بخەم،  بە هەزار  زەحمەتیی و فەلاکەت گەیشتمە لای ڕەحمان سیتەکی، کە سەیرم کرد خوێن لە بنی پێی و قاچی چەپی دەچۆڕێ، تومەز ڕەحمان سیتەکی لە ترسی ئەوەی جەلال تالەبانی سزای نەدات، کەوا نەیتوانیوە  ڕەبایەکە بگرێت، بەپارچەیەک هاوەنی تیژ خۆی بریندارکردبوو.
دووەم: سەردار قادر
سەردار قادری پارێزگاری سلێمانی بزووتنەوەی گۆڕانیش ساتەوەختی کەمپینی هەڵبژاردنی ٢٥-٧-٢٠٠٩ ی پەڕلەمانی کوردستان لە گەڕەکی ئیسکانی شاری سلێمانی خۆی یەک فیشەک دەنێت بەشلکەی ڕانی خۆیەوە بە قاچی خوێناییەوە خۆی دەکات بە گردەکەدا، تاوەکو ئەوەیان بۆ بسەلمێنێت چۆن میلیشیاکانی یەکێتی ڕق ئەستوورن بەرامبەر دڵسۆزی و وەفای ئەم کاک سەردارە بۆ بزووتنەوەی گۆڕان، گەرچی لەدوایشدا وەک ڕەحمان سیتەکی سەرتیپ،  تاکتیکەی ئەمیش ئاشکرابوو، خۆی خۆی بریندار کردبوو.
پوختەی پەیام .....
- کاتێک هەڵۆی ئەحمەد کوردە لە جەلال تالەبانی هەڵگەڕایەوە و بوو بە پارتی. تالەبانی هات و بەرزانی ئەحمەد کوردەی برای هەڵۆی کردە ئەندامی سەرکردایەتی و مەسئولی مەڵبەندی ڕێکخستنی سلێمانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
- کاتێک یەکێتی تەحسین قادری کردە وەزیری پیشەسازی.  بزووتنەوەی گۆڕانیش هات و سەردار قادری برای کردە پارێزگاری سلێمانی.
ئەمانە مشتێکن لە خەرواری سیاسەتی سەرانی باڵادەستی حیزبە کوردییەکان وەک پەچەکرداری دژبەیەکتر، ئەوەی لە نیوان ئەم سیاسەتە چەوتانەدا زیان دەکات و پریشکی نەهامەتی بەردەکەوێت، تەنیا خەڵکی ناڕازیی کوردستانە وەک چۆن بینیمان لە هەمبەر فڕاندنی مامۆستایانی سەربەرزی شاری سلێمانی، پارێزگارەکەی گۆڕان شەرمنانە قسەی دەکرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە