سەردەمی ،، تێرمیدور،، لە باشووری کوردستان نەگەیشتوە!
Thursday, 01/12/2016, 22:21
رووخاندنی سەددام لە عێڕاق ورووخاندنی شای ئێڕان لە ئێڕان نە لە توانای ئۆپۆزیسیون ونە لە توانای هێزی چەک بە دەستی حیزبی و خەڵكی ئەو دوو وڵاتەدا بوون. هیچکام لە حێزبەکانی ئەو دوو وڵاتە قەت خۆیان فریو نەدەن وبڵێن ئەوە ئێمە بووین کە سەددام یانژی شای ئێرانمان رووخاند.
--------------------------------
لە عێڕاق سەددامیان زۆر هاسان هەڵخڵەتاند تا هێڕش بکاتە سەر وڵاتی کووەیت ولە ئێڕانیش خومەینیان کردە بیانوو بۆ ئەوەی ئەو دوو وڵاتی بە سێ چەپەی بە قوڕ بگرن وخەریکی ساتوسەودای فرۆشی چەک ودەسەت بە سەر داگرتنی ژێرخانی ئابوری ئەو دوو وڵاتە بن.
شایان بۆ لابردین وخومەینیایان بۆ قوت کردینەوە ! من کارم بە وڵاتێکی وەک ئێڕان نییە. باسی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەم. ساڵی ١٣٥٧ هەتاوی ( ١٩٧٨ ز ). لە دووڕگەی گوادولۆپی سەر بەفەرآنسە زلهێزەکان بڕیاریاندا / شآی / ئێران دەبێ وڵات جێ هێڵێ.لەو کاتەوە تا ئێستێ ئەو خاکە رووی ئاسایشی بە خۆیەوە نەدیوە . پاشی ٣٧ ساڵ لە تەمەنی کۆماری ئیسلامی هەر یاسا ورێکاری ئەو کاتی شۆڕشی ئیسلامی کاری پێدەکرێ ./ ئەو ئاڵوگۆڕەی کە ئێران پێکیان هێنا من پێی ناڵێم شۆڕش ، چون شۆڕش تاریف و تایەبەتمەندی خۆی هەیە / . سیستمی پۆلیسی، دادگاکان، هێزی چەکدار، سیستمی پەروەردەڕاهێنان، زیندانەکان، شارەوانیەکان، تەواوی دامودەزگای بەڕێوەبەری بە رۆژگاری پیش سەردەمی ڕۆیشتنی شا بەڕێوەدەچێ. بەوواتایە وڵات ئارام نەبۆتەوە ورۆژ بەرۆژ قەیرانی نوێ پشتی سەری یەکتر دەخوڵقێن!
" باشووری کوردستان "
ئەو سەرهیشکانەی کەئەوڕۆ بەتۆبزی ودزی دەسەڵاتیان لە باشوور بە زەبری ترۆر وتۆقاندن وبرسی کردنی خەڵک بە دەستەوە گرتووە قەت ناخوازن ژیانێکی ئازاد وئارام دوای دەسەڵاتی سەددام بۆ خەڵکی خاوەن شەهید وئەنفال پێک بێ. هۆیەکەش روون ئاشکرایە. ئەو دەسەڵاتە ژەهراوی مەرگی بۆ کورد بە دەستەوەیە لە جیاتی چآکسازی و ژیانێکی وەک هەوی. لە ناو خۆی وڵات شێرن، لە دەرەوەی وڵات لاشیپانەی دەرگای داگیرکار ماچ دەکەن! لەسەر خەڵکی هەژار داسی داسنیان نایانبڕێ ولە هەندەرانیش ملیان شۆڕە بۆ دووژمن بە لباد سەریان دەبڕن !
سرووشتی تەواویی ئاڵوگۆڕی مەزن لەوەدایە کە هەر کات لە وڵاتیک دەسەڵاتێك هەڵتەکا ورووخا زۆر ناخایەنێ کە کۆمەڵگا بەرەو ئارامی وئاسایش وئابووریەکی بە هێزو ئەرێنی دەڕوا. لە باشووری بارزانی و تاڵەبانی لێدراوی ئەو خاکە بریندارە دوای ٢٥ ساڵ لە دەسەڵاتی نیگریسی بە رواڵەت کورد رۆژ بە رۆژ قەیرانەکان مەزنتروئاڵۆزتر دەبن. قوناغی ئارامبوونەوەی تووندوتیژی (تێرمیدور) لە باتی ئەوەی بەرەو داهاتوویەکی پڕ لە هیوا هەنگاو بنێ، کە چی بەرەو دۆزەخێکە کە نەفامێکی وەک مەسعود بارزانی پێکی هێناوە هەنگاو دەنێ.! بەداخەوە دونیای زلهێزەکانیش لە ترسی داعش ناخوازن جارێ باس لە نەهامەتیەکانی خەڵکی باشووری کوردستان بکەن کە سیستمی گەندەڵکاران پێکیان هێناوە . کوڕي هەژاری کورد بە بێ مووچەو بژیوی ژیان لە سەر ناوی پێشمەرگە بۆتە گلادیاتۆڕی بیانی و کۆمپانیای شەڕی ئیمپریالیستەکان. لە پاشەرۆژیشدا بە روونی دیارە کە شەڕی دەسەڵاتدارانی بەغداو کورد وێنەی شەڕەکانی سەردەمی سەددام نابێ.!چون ئەو کات دەعبایەک بە ناوی حەشدی شەعبی بوونی نەبوو ! بەڵام ئێستێ بۆتە سپایەکی خاوەن هێز بە پێی یاسای دەسەڵاتی ناوەندی لە بەغدا !
" کۆتایی "
دوای ٢٥ ساڵ لە دەسەڵات دەبوایە باشووری کوردستان لەو پەڕی ئارامیدا خەڵک ژیانێکی پڕ لە بەختەوەری تیپەڕاندبایە. لە جێگای ئەوەی کە خاکی ئەو بەشە پڕبێ لە بنکە وبارەگای دڕندەترین دوژمنی کورد، تورکیە، ڕەوابوو کە ببایە شوێنی ئامانج وهۆمێدی دوارۆژی رزگاری بۆ بەشەکانی دیکەی کوردستان.بەڵام بە داخەوە سیستمی دواکەوتووی عەشیرەگەری و بنەماڵەیی رێکارێکی خوڵقاندوە کە هیچ ئاسۆیەکی روون لە ژیانی سیاسی و داهاتووی کورد نابینرێ. ئەو دەسەڵاتە لە ناوقەڵای بێ ویژدانی وسەرشۆڕیدا قوڵاغەی داوە هەرکامیان بە شێوەیەک بێ کەرامەتی بە نەتەوەی کورد و بە ئامانجی خوێ شەهیدان دەکەن. حەق وابوو دوای رووخاندنی سەددام باشووری کوردستان بەرەو ئارامی وسەقامگیری بڕوا، بەڵام هەتا توخم و تۆوی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی کە وەک فرێزوو رێشەیان داکوتاوە بن بڕ نەکرێن ئەو زامستانە هەر خوێنی لێ دەتکێ !
سرنج بۆ خوێنەری هوشیار: سەردەمی / تێرمیدور / قۆناغێکە بۆ ئارامکردنەوەی تووندوتیژی وئاڵۆزی وگەرآنەوەی ئارامی ئاسایشی نەتەوەیی ،دوای رووخاندنی هەر دیکتاتۆڕێک. لە باشووری دوای سەددام ئەو قۆناغە لە سەردەمی سەددام خراپتر بووە. تا بنە ماڵەی نیگریسی بارزانی وتاڵەبانی دەسەڵاتیان بە دەستەوە بێ باشووری کوردستان وبەشەکانی دیکەی وڵات رووی ئاسایشی نەتەوەیی وئارامی بۆ خۆیەوە نابینێ ( لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش بۆ داهاتووهەروا دەبێ). بۆیە لە دوای شۆڕشی فەرانسە توانرا ئەو قۆناغە بگاتە ئەنجام لە هەمان کاتدا ئەو وڵاتە بەرەو پێشکەوتن هەنگاوی ناوە.
جەعفەر کەریمی
سندوقی کوردستان پۆست
٢ /١٢ /٢٠١٥
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست