مەسعود بە ئۆتۆمۆبێلەکانى فۆڕمۆلاوە سەربەخۆیمان بۆ دێنێتەوە
Wednesday, 30/11/2016, 22:10
وڵات بەدەست هەزاران قەیرانەوە دەناڵێنێت، شەڕى داعش هێشتا تەواو نەبووە،بایکۆت و ناڕەزاییەکانى سڵیمانى درێژەى هەیە، کوشتن و سوکایەتیکردن بەردەوامە.خزمەتگوزارى و ژیان بەتەواوى ئیفلیج بووە و وستاوە،لەبەرامبەریشدا بناو سەرۆکى هەرێم،بەباى خەیاڵیا نایەت و، زۆر لاى ساناو ئاساییە و،وەکو گاڵتەو بێ رێزى وەک چۆن پێشوو وتى (چدەکەن بکەن هەڵپەڕن) ئێستاش ئەگەر چى هیچ لێدوانێکى نەداوە هیچ وتەیەکى نەدرکاندوە،بەڵام رۆیشتنى خۆى و کوڕەکانى بۆ ئیمارات و،بەمەبەستى بینینى پێشبڕکێى فۆڕمۆلا وەن دا گەورەترین سوکایەتى وبێ رێزى و بەکەم تەماشاکردنى هەست و ئیرادەى خەڵکە و،بن پێخستنى خواست و داواکارى میللەتە کە بۆ دوو ساڵ پترە لەبارێکى قورسى دارایى و، شەڕێکى دروستکراوى مەسعود دا رۆژانە ژیان دەگوزەرێنن.
سەرکردەى وڵاتان کاتێک بەسەردانێکى فەرمى بۆ ئیش و کارى دیبلۆماسى و بەرژەوەندى وڵاتەکەیان دەچنە شوێنێ، گەر لەو کاتەدا وڵاتەکەیان دووچارى رووداوێکى نەخوازراو ،یان کارەساتێک ببێتەوە، یەکەو راست هەموو کار فەرمانەکانى وەلا دەنێت و،دێتەوە بۆ وڵاتەکەى خۆى و دەکەوێتە خۆ بۆ چارەسەر و تێپەڕاندنى ئەو کێشەو گرفت و کارەساتەى بەرۆکى وڵاتی گرتوە.کەچى سەرۆکە نەخوێنەوارەکەى ئەم هەرێمە،سەرۆکە هزر بۆش و نەفامەکەى کوردستان، بەپێچەوانەوە بۆ خۆدزینەوە لە داواکارى خەڵک ، بۆ سوکایەتى بەویست و ئیرادەى خەڵک وەک خۆى دەڵێت چدەکەن بکەن، ئەوەتا ئەویش لەکەیف و سەفاى خۆى ناکەوێت شەو درەنگان وڵات بەجێدێڵت و دەچێت بۆ دیتنى نومایشێکى وەرزشى.
هەموو کورد ئەزانێت کە سەردانى مەسعود بۆ هەر وڵات وشوێنێک جگە لەقور بەسەرى و نەهامەتى و کلک گرێدان لەگەڵ دوژمنان و، نۆکەرایەتى زیاتر هیچى دیکە نى یە،کەچى لەولاوە راگەیاندنەکانى پارتى ، پیاوە درۆزن و ماستاو چى و کۆیلەکان، ئەوسەردانەى ئەکەن بە سەردانى مێژوویى و ئەیکەنە منەت و موزایدە بەسەرمانەوە و، وا لەخەڵک دەگەیەنین، کە گوایە بۆ کارو بارى سیاسى وڵات چووە، بۆپرسى سەربەخۆیى و بەدەستهێنانى پشتیوانى وڵاتان ئەو رێگەیەى بڕیوە.لەبەر ئەوە هەرچى مەسرەف و قومار و پارە دۆڕاندن و تێچووى شەوە سوورەکانە ئەکەوێتە سەر شانى خەزێنەى دەوڵەت،کەهەموو دەزانین تێچوو خەرجى لەو وڵاتە چەندە گرانە،بنەماڵەیەکى وەها گەمژە و نەفام و هیچ نەدیو روو بکەنە شوێنێکى وا چى دەکەن و چى دەخۆن و چۆن پارەو پوول بەهەدەر دەدەن؟ ئەمەجگە لەوەى ئەو پێشبڕکێیە گەورەترین قومار و یانسیبى لەسەر دەکرێت،کە پیاوە پارەدار و دەوڵەمەندەکان نەبێت کەسى دیکە ناتوانێت خۆى لەقەرە بدات،کە دڵنیاشم بڕى پارەى ئەو قومارو یانسیبەى کە مەسعود و کوڕەکانى دەیدۆڕێنن، خۆى لە ملیۆنان دۆلار دەدات.جار بەجەهەنەم با مامۆستا فەرمانبەران بۆخۆى هەربایکۆت بکات، با قوتابخانەو زانکۆ و خوێندنگاکان هەر چۆڵ بن،خۆ مەسعود و هەتیوچەکانى زەرەر ناکەن ،لەبەر ئەوەى ئەوان گاڵتەیان بەزانست و خوێنەوارى و زانکۆ دێت(بەدرێژایى تەمەنى دەرکەوتنى بنەماڵەى بارزانى تاکە یەک کەستان دیتوە لەو بنەماڵەیە خاوەن بروانامەیەکى نیمچە باڵا بێت) بێگومان نەخێر و بۆ هەتا هەتایە نایبینن،چونکە ئەوە وەسیەتى مستەفاى باوکیانە و رێنمایى ئەوە، کە نابێت زانست و زانیارى بڵاو بێتەوە و پەڕە بسێنێت، خەڵک رۆشنبیر بێت و رەش و سپى لێک جیا بکاتەوە،ئەگەر نا خۆ ئەوە کارێکى هێندە دژوار وئەستەم نى یە،تا نەتوانن بڕوانامە بەدەست بێنن، خۆ گەر نەفام و نەزانیش بن و سەر لەزانست و مەعریفەتیش دەرنەکەن،خۆ دەتوانن بەپارە وەک هەر بەرپرسێکى دیکەى ئەم هەرێمە ،لەتورکیا و وڵاتانى دیکە بڕوانەبکڕن، بەڵام عەقڵیەتى پارتى ودواکەوتویى وبیرى خێڵکى وگەمژەیى ینەماڵە، تا ئێستا رەواجى هەیە و ئەوەى ببێتە خاوەن بڕوانامە بەچاوى کەم وسووک تەماشا دەکرێت. بۆیە خوێندن و خوێنەوارى و بڕوانامە و ئەو شتانە بەهاى یەک فیشەکیان نى یە، کێ هەیە گرنتى ئەوە دەدات وپێمان دەڵێت بۆ ئێستاو بۆ سەدان ساڵى تریش لەناو بنەماڵەدا کەسێک هەڵکەوێت، شاعیرب، رۆژنامەنوس ، مێژوونوس، دکتۆر، ئابووریناس ،زانا بێت؟ بێگومان نەخێر و نەخێر.. هەر ئەمەشە وایکردووە کە گرنگى بە داواکارى چینى رۆشنبیر و مامۆستایان و فەرمانبەران نەدات، لەبرى بەتەنگەوەهاتن و بیرکردنەوە لە باشترکردنى دۆخى ژیانیان سوکایەتیان پێدەکرێت.
رۆژ بەرۆژ دیکتاتۆریەت ، بێ منەتى و، پیاوکوژى و سوکایەتى و بێ رێزى و دزى و گەندەڵى وناپاکى و، چەواشەکارى هەموو تاوانەکانى پارتى و بنەماڵەمان لا روون دەبێت، رۆژ بەرۆژ زیاتر و باشتر دەیاناسین،دەزانین کە ئەوانە پیاوى ئەو دەسەڵاتە نین، ئەوانە بەکەڵکى حوکمدارى و دەوڵەت نایەن، ئەوانە جگە لەبنەماڵەو خێڵیکى خۆفرۆش و دز و خیانەتکار هیچى دیکە نین، بۆیە نابێت چاوەڕێى چاکسازى و کارى باشیان لێبکرێت،ئەوەى بەقسەو دروشم و، وتە چەواشەکارییەکانى مەسعود خەنى بێت، ئەوەى هەنگاوەکانى پارتى بۆچارەسەر بە ئەرێنى بزانێت، ئە گەمژەیەى کە خۆشباوەڕە کە لەسەر دەستى مەسعود سەبەرخۆیى وەردەگرین جگە لەهەرزە بیر و کاڵفامێکى سیاسى و کۆیلەو دەربارێکى پارتى هیچى دیکە نى یە . تاکە بژاردە بۆ هەمووان، تاکە رێگەیەک بۆ رزگاربوون لەم قەیران و کێشەو گرفتانەى بەرۆکى گرتوین،( کە هۆکارەکەى ئاشکرایە مەسعود و بنەماڵەیە)، بەردەوامى خۆپیشاندان و بایکۆت و مانگرتنە، تا ئەو دەمەى رێپێوان و خۆپیشاندانەکان دەگۆڕێن بۆ شۆڕش و،تەخت وتاراجى بنەماڵە و تەواوى حزیبە گەندەڵکانى دیکەى هاوپەیمانى رادەماڵین. نەک پێویستە بەڵکو ئەرکیشە کە هەموو چین وتوێژەکان ئەوە بەکارى خۆیان بزانن، بڵێسەى شۆرشێکى نوێ داگیرسێنن، تا راماڵینى بنەماڵە و تەواوى حیزبە چڵکاو خۆرەکانى کوردستان وچان نەدەن.گەرنا تا ماوین هەر ئەبێت هەر سیا چارەبین و بەداخ و خەفەتى کارە شەرم ئامێز و ناپیاوییەکانى مەسعودەوە سەر بنێنەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست