ماڵپەڕی ١٧ی شوبات بکەرانی سوتاندنی ئۆتۆمبیلەکانی مامۆستایانی ناڕازی ئاشکرادەکات
Wednesday, 30/11/2016, 17:51
پاش بەدواداچوونی لە سەر کەیسی سوتاندنی ئۆتۆمبیلەکانی دوو لە ئەندامی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی، مالپەری ١٧ی شوبات زانیاری ورد و دروست بڵاودەکاتەوە.
به‌پێی چه‌ند زانیارییه‌ك مالپه‌ری ١٧ شوبات زانیویه‌تی، كه بریاری سوتاندنی ٢ ئوتوموبیلی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناره‌زایه‌تی مامۆستایانی سلێمانی (گولاله سه‌دیق و ئاوات حه‌سه‌ن) دوای ئه‌وه‌هات كه‌یه‌كیتی و پارتی رێكه‌وتون ده‌بیت ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره كپ بكه‌نه‌وه بۆیه قوباد راسپێردراوه به‌و ئه‌ركه هه‌لبستیت. قوباد تاله‌بانیش فشار ده‌خاته سه‌ر جه‌ندین به‌رپرسی گوران و داوا ده‌كات كه‌ده‌بیت ئهوكار و چالاكیانه رابگرن و مامۆستاكانی خۆتان دووربخەنه‌وه له‌بایكۆت كردن.
هەر بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە به‌ده‌ست مالپه‌ری ١٧ سوبات كه‌وتووه قوباد هه‌ره‌شه‌ی كردووه كه‌ئه‌وان ناتوانن تاسه‌ر بێده‌نگ بن به‌رامبه‌ر ناره‌زایه‌تی مامۆستایان له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا و لێیان قبول ناكرێ. بۆیه‌ش قوباد ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی یه‌كیتی راده‌سپێرێ كه گورز له هه‌ندێ مامۆستا بوه‌شێنن بۆ بێده‌نگكردنیان.
ده‌زگای ئاسایشی یه‌كیتیش به‌بریاری وه‌ستا حه‌سه‌ن هه‌ڵده‌ستن به سوتاندنی دوو ئوتومۆبیلی مامۆستایانی ناڕازی، كه شه‌وی ٢٦ ئه‌م مانگه، دوو كارمه‌ندی دیاری ئاسایشی سلێمانی بهئوتوموبیلیكی (پاترۆڵی سپی جامرهشی ئاسایشی سلێمانی) به‌ئاشكرا دەچنە به‌رده‌رگای مالی مامۆستا ئاوات حسن و مامۆستا گولاله سه‌دیق ، ته‌نانه‌ت لایتی ئوتوموبیلهكانیشیان ناكوژیننهوه به‌هیمنی و دوور له شله‌ژان یه‌كیكیان دەچێتە لای شوێنی به‌نزینی ئوتوموبیلهكان و ئه‌وه‌ی تریش دواتر گڕی تێبه‌رده‌دات و به‌هیمنی به‌شه‌قامه‌كه‌دا دەڕۆنەوە. شایه‌نی باسه ئه‌و ڤیدیۆیه بهكامیرا گیراوه له‌لایه‌ن پۆلیسی سلێمانی بوونی هه‌یه به‌لام پۆلیسی سلێمانیش له‌ترسی ده‌زگای ئاسایش ناوێریت بلاوی بكاته‌وه یان كارمه‌نده‌كان دەستگیربکات.
شەممە ٢٦ی نۆڤێمبەر، لەشاری سلێمانی ئۆتۆمبیلی دوو لەئەندامانی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی سوتێنران لە کاتژمێر ٢ی شەو دا له‌ماوه‌ی كه‌متر له ١٠ ده‌قیقه‌ی جیادا بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراوی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی یه‌كیتی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست