نازدار ئهحمهدی كۆنه بهعسی و یهكیتی ئهمڕۆ فشار دهخاته سهر مامۆستایانی ناڕازی و مانگرتوو لە شاری سلێمانی
Wednesday, 30/11/2016, 17:17
نازدار ئهحمهد بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی و ژنی لیوا رکن فاضل مستەفا کە ئەفسەری سوپای عێراق بووە تا روخانی حزبی بەعس لە بەغداد بووە. بە پلەی رکن لە بغداد خانەنشین کراوە و پاشانیش لەهەرێم بە پلەی ڕاوێژکاری وەزیر دامەزراوە و لە ۲٠۱٦ ە دا بە پلەی فریق خانەنشینکراوە و ئێستا لە بەغداد مانگانە ۲۵٠٠٠٠٠ دووملیۆن و نیو وەردەگرێت و لە هەرێمیش مانگانە نزیکەی ٤ ملیۆن دینار وەردەگرێت. هیچ پاشەکەوت لەو دوو معاشەی لیوا رکن فازیلی مێردی ست نازدار ناکرێت ،
لە بەرامبەریشدا ست نازداری بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات بە قسەی نەشیاو و بەفشاری ئەمنی مامۆستایانی شکۆمەند کە کەسوکاری پێشمەرگە و خەڵکە شۆڕشگێڕەکەن ناچار بە شکاندنی بایکۆت دەکات و دەیەوێت لە بەر وەرگرتنی پۆستی باڵاتردا کۆتایی بە خەباتی مەدەنی مامۆستایان بهێنێت. بۆیه لێرهدا ئاگاداری هەموو لایەک دەکەینەوە، کە کەس گوێڕایەڵی ئەم قسە و پروپاگەندانەی نەبێتەوە و بە قسەکانی سەرد نەبنەوە، چونکە ئەم کەسە پارە و موچەی خۆی وەردەگرێت و هیچ خەمی نییە.
ئێمە لەو بارە ناهەموارەدا دەژین و ئەویش بۆ بەرژەوەندی دەسەڵات هەموو کارێکی ناشیاو دەکات. هەروەه لێرەشەوە ئاگاداری دهكهینهوه، ئەگهر ئەم کەسە واز لهو رهفتاره قێزهوهند و كۆیلهبوونهی خۆی نههینێت، ئێمە ناچار دەبین زیاتر بچینە بنج و بناوانی ئەو مەسەلەیە و پهروەندی بهغدای و کە پەیوەندە بە كهسێتی کە پەیوەندە بە رێساکانی موراڵی سیاسیی و هەروەها یاسایی باس دهكهین كه دواتر پهشیمانی دادی نادا. با ئەم کەسە دەست بە کڵاوی خۆیەوە بگرێت و خۆی نەخزێنێتە نێو کێشەی مامۆستایان و خۆپیشاندانەکانەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست