له‌باره‌ى کارى ڕاسته‌قینه‌ى ئێستاى میدیا و چێککردنى فلاشباکى هه‌ندێک ڕووداو و پێشهات: ڕاگوزهرێکى خێرا
Wednesday, 30/11/2016, 8:26
ئه‌وه‌ى له ڕابردوو و ئێستاى ژینگه‌ى ئه‌م ناوچه‌یه‌دا پێکڕا بۆته تراژیدیایه‌کى سیاسیى-کۆمه‌ڵایه‌تى-ئابووریى حهقیقیى بێ‌شک خه‌مى ئێستا و به‌ربه‌ستى مه‌ترسیدارى نه‌وه‌ى ئاینده‌ى گشته; خودى گوتارى حه‌قه و هه‌ڵگرى نه‌فه‌سێکى پاک و پیرۆزه. لێره‌شه‌وه، ئه‌رکى هه‌موو ئینسانیکى هۆشیار، نا-خودبین، سه‌ربڵند و خاوه‌ن ویقاره بتوانێت به هه‌رجۆرێک بێت به‌رگرى لێ بکات، به‌تایبه‌ت له‌م ڕووه‌وه کایه‌ى میدیا، ئه‌گه‌ر بڕیاره خاوه‌ن پێناسى "ده‌سته‌ڵاتى چواره‌م" بێت!
گرنگه میدیا و کایه‌ى ماس-میدیا ئیدى له‌وه بگه‌یه‌نرێت: "ده‌سته‌ڵات" خودى سیاسه‌ته و قه‌ڵه‌مڕه‌وى نۆرمى باوى پڕاکتیزهى زمانى ئیگۆیزمى سیاسه‌ته. زۆر گرنگه، له ده‌ره‌وه‌ى ژینگه‌ى فهرمانڕهواێتى هه‌ژموونى تاکگه‌رایى ئه‌و( ده‌سته‌ڵات)، میدیاى ڕاسته‌قینه "سه‌ربه‌خۆ و جددیى" بهدهستهڵاتى سیاسییانه‌یان خۆنه‌ویستانه هاویه‌ک له‌گه‌ڵ خه‌مى حه‌قى گه‌ل دژکارییانه له بن-تێزى دزێوى بدات، ئه‌گه‌ر بڕیاره خاوه‌ن ئه‌و پێناسه له ئه‌ژمارى پێدراوى ده‌سته‌لات بێت، که نهمهطییانه جهمعیى-وێنه-(collective stereotype)-پێى به‌خشراوه!?
ڕیشه‌ى بن-چه‌مکى شیعارى"هاوسه‌نگ"یربووى میدیا خودى پاسیڤکردن و بهڕۆتینکردن-ئیستیسمارکردنى قازانجویستییانهى وزه‌ى کارى میدیا، ئایدیاڵ-حاڵی‌بوون و هۆشبهههڵدێربردنى ده‌سته‌جه‌معییه له‌ئاست مه‌کانه‌تى شوناسى ده‌سته‌ڵاتى گشتیى پێدراوى، له ژینگه‌یه‌ک که خۆویستیى و خودبینیى زمانى ماددێتى ده‌سته‌ڵات ته‌واوى زهنێتى کایه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانى بن ده‌ستى خۆخوازییانه به جه‌برى هێز مۆنۆپۆڵ کردووه.
ده‌سته‌ڵات به‌سروشت خۆویسته و، ڕیپۆرتکردن(report)ى زمانى بۆ گه‌ل-(جۆره ڕاسته‌قینه‌که‌ى__له ده‌ره‌وه‌ى حیزب و ئه‌حبابه بۆرژواییهکانى)-تهحصیل حاصڵ نا-هاڕمۆنیى باطڵ و میکانیکیى دێته‌وه. کلاسیک گواستنه‌وه‌ى په‌تیى هه‌واڵ به‌ته‌نیا له ئه‌مڕۆدا گرنگیه‌کى ئه‌وتۆى نییه; سۆشیال میدیا کاراتر هاوسلوکى کارى بۆته‌وه. پێویستى حهیهویش بۆ گه‌یاندنى کواڵێتى "ڕاستى هه‌واڵ" له دۆخى ئه‌مڕۆدا ئه‌و به‌هایه‌ى نییه; ڕیالیزمییانه به‌هۆشه‌وه سهرنجگرتن له کۆى وێرانه‌ى باروودۆخى ژینگه‌ى دۆگماتیزهبووى سیاسیى-کۆمه‌ڵایه‌تیى-ئابووریى ڕۆژمێرى کۆن و نوێى ئه‌م ناوچه‌یه سه‌ربه‌خۆ بۆخۆى حه‌قیقه‌تى واقعه!
میدیاى ڕاسته‌قینه سه‌رکز-خۆژێن نییه و، بکه‌رێکى ئاکاتیڤ و خاوه‌ن سیاسه‌ته. له ده‌ره‌وه‌ى ڕۆتیناتى کارى ئیداریى-میدیایى، سیاسه‌تى کارى له‌نێو واقعى حاڵى ئێستا و ئاینده‌ى گشت‌دا خشته ده‌کات. هۆشداریى و هۆشیاریى سیاسیى گه‌شه‌پێده‌دات و، گه‌ل به هزرى سیاسه‌تى کارا بوێرانه هاوتهیاردهکات.
سیاسه‌تى ده‌سته‌ڵات زمانى کۆنتێکستى ناوه‌وه‌ى خۆیه‌تى; پێوستییهکى ڕیشهییى و ئه‌زه‌لییه له‌به‌ر ڕۆشنایى ئه‌زموونى بارى کۆنتێکستى ده‌ره‌وه‌ى ژینگه‌ى خۆیدا ڕهخنهسازییانه هاوکێش بکرێت; تاقه‌تپڕوکێنانه ورده‌کار تیغى گوتارى دیماگۆگێتى سیاسه‌تى لێبڕاوانه کول بکرێ و، مهنفهسى مانۆڕى زمانى لاستیکیى ته‌جمید بکرێت:
ده‌سته‌ڵاتى هێز-(نوخبه-کاوبۆییه بنه‌ماڵه‌یى حوکمڕانه‌که و ئه‌حباب بنه‌ماڵییه بۆرژواییهکه)-لێره ڕاعیکاره و له‌سه‌ر شه‌رعێتى ده‌ستورى شاخ، شۆڕش، شه‌به‌حى دوژمن، شانۆى ترسپرژان، به‌خشینه‌وه‌ى هه‌ویه‌ى نیشتیمانسۆزیى و بێگانهچێتى ده‌ژى...دوانه بتى گوتارى "کوردایه‌تیى-مهردایهتیى" و "ده‌وڵه‌ت-سه‌ربه‌خۆیى"-(مامانه ڕاسته‌قینه‌که‌ى بن شه‌رعیه‌تى داینه‌مۆى"جه‌رده‌یى-چه‌ته‌گه‌ریى" دوێنى و ئه‌مڕۆ و سبه‌ى نه‌وت-غاز و موشته‌قاته‌کانى تر‌ى خێر و بێرى ئیستسماربووى زه‌مین و ئاسامانى فیوداڵیزهبووى نیشتیمان، که وه‌ک پڕۆتین سپیکردنه‌وه‌ى بڕێکى کاشى دیسانه‌وه ته‌غزیه بهماسولکهى بهڵتهچییه ئیرهابییهکانى ده‌سته‌ڵات دژبه ڕاسته‌قینه‌ى گه‌ل ده‌دات)-که‌ره‌سته‌ى ماس-میدیایى هۆشبادانى ده‌سته‌جه‌معیى بهردهستیهتى له‌ئاست ڕه‌وایه‌تیپێدان و چاوپۆشین له مۆنۆپۆڵکرن و بهفیوداڵیزه-خهصخهصهکردنى کۆى کایه‌کانى نیشتیمان و نه‌زیفى به‌رده‌وامى دزینى ده‌یان ملیارات دۆلارى.
بۆیه ده‌بێت له‌م قۆناغه‌دا گوێنهگیرێت له واعزێتى ئه‌و ده‌سته‌واژه پاسیڤه سیاسییه کۆڵهوارهى-(ئهقوالى هه‌موو ئه‌و پترۆ-ئه‌کادیمیسته موهه‌ڕیج و نوخبه وێرانه عاریفهى، به‌ناوى کایه‌ى نوخبهسازیى، ده‌زگاى پترۆ-ئه‌کادیمیى و توێژینه‌وه‌وه وڕێنه‌کانى ئۆکستراى به‌ره‌ى کوردایه‌تیى وه‌ک سرود ده‌جوونه‌وه)-ده‌خوازێت میدیاى سه‌ربه‌خۆ له ئه‌رکى سیاسییانه‌ى "بێلایه‌ن" له خوێندنه‌وه‌ى واقعى ژینگه‌ى داببڕێت! ده‌بێت کارامه و لێزانانه له هه‌موو ئه‌و تێز و گوتاره ناوبۆش و باوانه بدرێت، که وه‌ک بتێکى موقه‌ده‌س( کوردایه‌تیى و ده‌وڵه‌ت-سه‌ربه‌خۆیى و تهقدیسبوونى له سوپه‌رئیگۆى نه‌ستى جهمعیى باودا)، ده‌سته‌ڵات ئیستیسمارى دزینى ملیارات دۆلارى بۆخۆى، نه‌وه و دۆست و ئهحبابهکانى به پشک و بڕى جیاواز له‌سه‌ر ده‌کات.
بارودۆخى داترشاوى سیاسیى-ئابووریى-کۆمهلایهتیى له‌وه‌ى هه‌یه خراپتر و بێوێنهتر بنبه‌ست ناگرێت. هه‌رشتێکى تریش هه‌بێت، شتئ که‌م و شتئ زیاد له‌و چوارچێوه‌یه‌دا-( چوارچێوه‌ى خواستى گه‌مه و مانۆڕه ئهزهلییهکانى نێو"سیسته‌مى سیاسیى" هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ى حوکمڕانى ناوچه‌که) شتئ که‌م و شتئ زیاد به‌نجکردن و تههدیئهکردنى ڕاى تینگرتووى شه‌قامه و، زاده‌ى ڕه‌چه‌ته‌ى دان-و-ستاندى-( تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى نمایشى میدیایى گفتوگۆ و سه‌ردانه سیاسییه‌کان و پێوانهسازیى کاتکوشتن به‌قازانجى ده‌سته‌ڵات__هه‌مان ئه‌و قسانه‌ى زۆر له پێشتردا کردوومانن)- تیفاکتۆ-داسهپینراوى پێشوه‌خته به‌رنامه‌ى کارى ناو چوارچێوه‌ى "سیسته‌مه‌که"یه( به‌زمانه میتافۆڕ و نالۆجیکییهى زمانى زاره‌کى باو)!
شه‌ڕى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌کدارانى ڕێکخراویى ئیسلامیى( "داعش")یش له‌ناوچه‌که و موصڵ فیزیکیهن ڕوو له بچوکبوونه‌وه و داکشانه. هه‌موو ئاماژه‌کانیش بۆ ئه‌وه ده‌چن، دواى شه‌ڕى موصڵیش، ئه‌م ئه‌ژدیها غهنیمهییهى دهستکهلاى ده‌سته‌ڵات-( چه‌کدارانى ڕێکخراوى ئیسلامیى__سهمادى مه‌زراى سیاسه‌تى ڕاوشکارییانهى ده‌سته‌ڵات و ئافاتى میلله‌ت) تارماى تیرۆرى شه‌به‌حى به‌سه‌ر ناوچه‌که‌وه به‌مه‌به‌ست دیسان هه‌ر ڕاگیربکرێت. بارزانى، باوکى ڕۆحيى پترۆ-عهصابهکانى کوردایه‌تیى، له دوا وتاریدا ئه‌مه‌ى به‌ئاشکرا شهرعیهتپێدا و، لاهور جه‌نگیش، وه‌ک باڵوێزى فه‌ڕمى پترۆ-عهصابهکانى ماڵباتى تاڵه‌بانیى له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم-( ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى بنهماڵیى هه‌رێم)، ئاوازى ده‌نگ و صهداى ڕیتمى ئه‌م گوتاره‌ى له مایسترۆ گه‌وره‌که‌یه‌وه وه‌رگرت و به نه‌غمه‌یه‌کى تایبه‌تتر دووباره دایڕشته‌وه.
ئێستا، پلۆتى-(plot_ فۆڕمى فۆڕمهلهکردنى ستایلى نوسینه‌وه‌ى زنجیره ڕووداوى ناو حیکایه‌ت و ڕۆمانه‌کان)-قۆناغى دواترى به‌رنامه‌ى ئهزهلیى نێو"سیسته‌مه سیاسییه"که‌ى هه‌رێم پلۆتێکى مۆزایکتر، نوێگهرتر و ئاڵۆزتره به به‌رگى سه‌رده‌م! قۆناغى سه‌رده‌مى بڵاوکردنه‌وه‌ى دوالیزمه‌ى ئاسه‌وارى ترسه له‌ژێر سه‌قفى ئارامیدا; ئیرهابه له‌ناو دیماگۆگێتى فه‌زاى گوتارى ئاشتیى و یه‌کڕیزیدا و، له په‌ناشدا به‌پێى پێویستى"سیسته‌م" جارجار ئه‌گه‌رى پاشقولگرتن، ده‌ستشکانه‌وه، صادقانه طهسفیهکردنى نه‌یار، ناحه‌ز و ڕه‌خنه‌گران شتانێکى "سروشتیى" و هه‌رده‌م چاوه‌ڕێکراوه، به‌تایبه‌تر له دۆخێکى وه‌ک ئێستادا، به‌وپێیه‌ى مه‌ینه‌تى ئابووریى-کۆمه‌ڵایه‌تیى-ده‌روونییه‌که‌ى گه‌ل له تهصعیدێکى مه‌ترسیداردا ده‌ژى و، لۆودى تراژیدیاى کامڵى ئه‌م نه‌هامه‌تیى و بارگرانیه‌ش له‌سه‌ر میلله‌ت، شتێکى ساده و ئاشکرایه، کۆرپه‌ى شه‌رعى نێو میژووى"سیسته‌مه‌که"یه و، "سیستمه‌که"ش وا ئێستا له‌به‌رده‌م دوا ڕۆژه‌کانى بڕسکى برسێتیى، ڕه‌زاله‌ت، ماندووێتیى، چاوه‌ڕوانیى و بێزاریى له‌مێژینه‌ى گه‌لدا وه‌ک پرسیارى جددیى و ڕیشه‌یى وه‌ستاوه!?
ئه‌و مه‌لا به‌ڕێزه‌ش( وشیار ئیسماعیل) دروست به‌شێکى بچوکى هاوکات هه‌ڵبژێردراوى مهحسوببووى نێوه‌ندى ئاڵۆزى کۆى هاوکێشه‌ى حساباتى ئه‌و"سیسته‌م"هیه: به هه‌ر نرخێک بێت له ئێستادا هه‌وڵدان بۆ دروستکردنى بڕێکى باش نیفاق، فیتنه، لێکترازانى سیاسییانه‌ى نه‌یارانى"سیسته‌م"، فهوضا و ئاکام کاتکوشتن و ملنه‌دان بۆ ترانسفۆڕمکردنى باڵاى"سیسته‌مى سیاسیى" و به‌نیشتیمانیکردن-موئهسهساتکردنى کۆى کایه سهرخانیى و ژێرخانییهکانى بنده‌ستى "سیسته‌م". به‌م پێیه‌ش، مه‌لا وشیار، له‌حه‌قیقه‌تدا وه‌ک ئینسان کوژراوه و، تیرۆرکراوى ڕاسته‌قینه نوێنه‌رایه‌تیى ئینتیما سیاسییه‌که‌ى بوو، که خودى یه‌کگرتووه. یه‌کگرتوو تیرۆرکراوه و له ئاستى سه‌ره‌وه‌شیدا ڕه‌نگه ئه‌مه بزانرێت، به‌ڵام پێناچێت قیادیهکانى ئه‌و حیزبه-( بیناکراو له‌سه‌ر وه‌همى دیموکراسیى و وزه‌ى ده‌نگده‌ر له‌نێو چوارچێوه‌ى جهبهڕووتى ماشێنى"سیسته‌مه باوه‌که"دا?!__پرسیارێکى پاردۆکسیى بۆ لايه‌نه هاوشێوه‌كانى تريش)-بیانه‌وێت ئه‌م تیرۆره وه‌ک به‌شێک له ململانێى سیاسییانه‌ى نهیارێتى خۆیان دژبه"سیسته‌م" له‌چاوى ده‌نگده‌ران و شه‌قامى خۆیانه‌وه-( پتر دهۆک و هه‌ولێر و ناوچه‌کانى__به‌وپێیه‌ى له‌وئ زیاتر فهضایهکى دینیى، لا-سیاسیى و نه‌رم و لهیین هه‌ستپێده‌کرێت) ته‌سک و بچوک بکنه‌وه، به‌ڵکو پێده‌چێت سیاسییانه-ڕیتۆر-پۆپۆلیستییانه له ئاستێکى فراوانتردا له گوتاره "میانڕه‌و"ه‌که‌ى خۆیانه‌وه بیپێچن و، سۆسزدارانه بۆ دهغدهغهکردنى عمومیاتى عاطیفهى شه‌قام خۆیانى پئ وه‌ک حیزبێکى مه‌زڵوم و قوربانى ده‌ستى توندهڕهویى و خادمى بیرى برایه‌تیى و ئاشتیخوازیى له‌سه‌ر تیۆریزهبکهن. هه‌ربۆیه، ده‌شکرێت له ده‌رئه‌نجامى کۆتایى ڕووداوى کوشتنهکهشدا چاوه‌ڕێى قبوڵکردنى هه‌موو جۆره فلیمسازکرن و سیناریۆیه‌ک بۆ ڕووداوه‌که له‌لایه‌ن ئه‌و حیزبه‌شه‌وه بکرێت.( تازه زه‌ره‌ر دراوه و ناگه‌ڕێته‌وه; وه‌به‌رهێنانى سیاسیى بۆى باشترین قه‌ره‌بووه!).
ڕاستیه‌که‌ى ده‌بێت بزانرێت، موزه‌یه‌ف-موراعاتهکانى ئێستاى پارتى و یه‌که‌مین سه‌ردانى قافڵه‌ى بێئهرزشى سیاسی‌یان بۆلاى یه‌کگرتوو له‌نێو قۆستنه‌وه‌ى ئه‌تمۆسفێرى سه‌ردان و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى دراماتیکییانهى گفتۆى لایه‌نه سیاسییه‌کان; صهفصهتهکانى پشتیوان صادق، به نوێنه‌رایه‌تى زمانى پاراستن-(جیناته ئهصيڵ و ڕه‌سه‌نه‌که‌ى "سیاسه‌ت"ى ماڵباتى بارزانى)، له پرسه‌که‌ى مه‌لا وشیاردا و، ته‌قه‌کردن له لقى پارتى چه‌مچه‌ماڵ-(تهقهلهخۆرکردن)- له یه‌ک دوو ڕۆژى ڕابردوودا، پێکڕا هه‌مووى یه‌ک پاکێجى زنجیره‌یى-ته‌واوکاریى هاو-پڕۆسیجهرى سیمبایۆتیکییانهى ڕووداوى دواى کوشتنهکهبوون-( بهدهستئ کوشتن، بهدهستئ شین و هاوخۆبهقوربانینوان هاوسۆزیگرتن!)-و، یه‌ک مه‌سجى پێشوه‌خته‌یان بۆ یه‌کگرتوو و لایه‌نه‌کانى تر‌ى "دژه-سیسته‌م" سه‌رئه‌نجام پێیه: نزیکبوونه‌وه له پۆستى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێم، گۆڕینى جۆر و شێوازى ڕێساى کاره‌که‌ى و دواجار چاکسازیکردنى ڕیشه‌یى له کۆى"سیته‌مه‌که"-(پارادایمه "ئابووریى-سیاسییه" باوه‌که__به‌زمانه مه‌جاز و کۆمۆنه‌که) ئه‌گه‌ر کارى نه‌کرده نه‌بێت، بێگومان تروسکاییه‌کى ئێجگار مه‌ودا دووره، به‌تایبه‌ت له حاڵێکدا که نه میدیا-(نه‌یارانى "سیسته‌م")- ڕۆڵى جددیى-سیاسییانه و کاراى خۆى له‌سه‌ر ڕیشه‌ى چییه‌تى-(چیێتى)-باروودۆخى ئێستا و پێپلیکانهى پاشخانه میژووییهکهى گێڕاوه و، نه گروپ، ڕایه‌ڵه و لایه‌نه‌کانى تریش-(ئه‌وه‌ى تهقلیدییهن ناویان لێنراوه "سیاسیى و سیاسه‌تمه‌دار") به‌جورئه‌ته‌وه توانیویانه به‌ره‌یه‌کى توندوتۆڵى سیاسیى کاریگه‌رى دژبه "سیسته‌م" پێکبهێنن. گوایه پێمان ده‌ڵێن: سیاسه‌ت "فه‌نى مومکیناته"-(ئه‌م ده‌سته‌واژه زمانه‌وانییه له سیاقى ژینگه سیمانتیک-پراگماتیکییهکهى خۆى ده‌رکێشراوه، که ئێره نییه و، وه‌ک جۆرێک کرده‌ى ئینتیهازیى و هه‌ندیک کات خۆده‌ربازکردن بۆ جددێتى سیاسیه‌ت نه‌کردن لێره سودى لێوه‌رگیراوه)- و که‌ره‌سته‌ى فه‌نى ئێمه‌ش له ئاست لهڕووداوهستانهوهى"سیسته‌م" ته‌نیا هه‌ر خودى مومکیناته-( له که‌م که‌م و له زۆر زۆر__خیر الامور اوسطها)!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست