ئه‌قڵی کلکی که‌ر
Monday, 28/11/2016, 23:41
(ئه‌گه‌ر ئه‌مه ده‌سته‌ڵات بێت مانای وایه ده‌سته‌ڵات زیاتر ره‌وایی به روخانی خۆی ده‌دات.)
له زه‌مانی کۆندا کاتێک جوتیاران ناکۆکییان تێ ده‌که‌وت ئه‌وانه‌ی که ترسنۆک بوون په‌نایان ده‌برد بۆ شتی سه‌یر. له‌وانه شه‌و ده‌چون کلکی که‌ری ناحه‌زه‌کانیان ده‌بڕیه‌وه بۆ ئیهانه. ئه‌قڵیان بڕی نه ده‌کرد که له‌و به‌ینه‌دا که‌ری هه‌ژار بۆچی باجی ئه‌و شه‌ڕه بدات؟ بۆچی کلکێک که یه‌زدان داویه‌تی به که‌ر مێشی پێ ده‌ربکات ئه‌م بیبڕێته‌وه؟ کلکبڕ له که‌ره‌که‌ی خۆیه‌وه فێری هاوهه‌ستیی نه‌بووه که هه‌ست به ئازاری گیانله‌به‌ر بکات. یان هه‌بوون خه‌رمانی گه‌نم و جۆیان ئاگر تێ به‌رده‌دا، داریان داده‌هێنایه‌وه. به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بکه‌نه‌وه ئه‌و گه‌نمه جوانه که مایه‌ی ژیانه بۆچی ببێت به دوکه‌ڵ. سه‌ریان بایی ئه‌وه موراڵ و به‌های تیادا نه‌بوو که ئه‌و کاره ناشرینانه ناجوامێریی و ناشرینیی خۆیان ده‌رده‌خات.
مرۆڤ وه‌کو که‌س هه‌ر شتێک بکات ره‌نگه له خانه‌ی تێگه‌شتندا بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌س ده‌یکات بۆ ده‌سته‌ڵات ته‌واو هێڵی سوره. چونکه ده‌سته‌ڵات بۆ ئه‌وه هه‌یه که به‌ر له‌و خراپانه بگرێت که که‌س ده‌یانکات.
موراڵ و ده‌سته‌ڵات
مرۆڤ به په‌یداکردنی موراڵ پێی خستۆته خانه‌ی مرۆڤییه‌وه. ئه‌گینا پێش ئه‌م قۆناغه ئاژه‌ڵێکی دووپێ بووه‌و هیچی تر. ئه‌و گۆڕانانه‌ی به‌سه‌ر مرۆڤ و کۆمه‌ڵگاکاندا هاتوون گۆڕان بوون له موراڵدا. گۆڕان بوون له بۆچونیاندا بۆ ئافره‌ت، له بۆچونیاندا بۆ مرۆڤ، له بۆچونیاندا بۆ گیاندار، بۆ ژینگه، بۆ ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر، بۆ جوانیی، بۆ ماف و سزا، بۆ ئازادیی و دیموکراتیی..هتد.
سوتاندنی ئوتومبیلی "ئاوات حه‌سه‌ن" و "مامۆستا گوڵاڵه" هه‌ر ئه‌و ئه‌قڵی کلکی که‌رو زه‌وقی کلکی که‌ربڕینه‌ی کۆنی لادێیه. نابێت ده‌سته‌ڵات له ساڵی (2016)دا کارێکی وای کردبێت. نابێت ده‌سته‌ڵات هێند جاهیل بێت "ئه‌قڵی کلکی که‌ر"و "زه‌وقی کلکی که‌ر"ی هه‌بێت. چۆن جیهانی سه‌رده‌م جێگای "ده‌سته‌ڵاتی کلکی که‌ر"ی تیادا ده‌بێته‌وه؟ ئه‌مه شه‌رمه بۆ گه‌له‌که‌ی که ده‌سته‌ڵاتی کلکی که‌ر نوێنه‌ری بێت. چونکه:
1. ئه‌و جۆره کارانه تاوانکاران ده‌یانکه‌ن و ده‌سته‌ڵات حوکمیان ده‌دات. ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ڵات خۆی بیکات مانای وایه تاوانکار حاکمه.
2. ده‌سته‌ڵات پێویسته به‌رنامه‌ی پاراستنی ژینگه‌ی هه‌بێت. ده‌سته‌ڵات چۆن ئه‌و هه‌موو ژه‌هری سوتاندنه له هه‌وا به‌رده‌دات، ئاسمان کون ده‌کات؟
3. ده‌سته‌ڵات ئه‌رکێتی ئاسایش و سه‌رو ماڵی هاوڵاتیی بپارێزێت. ده‌سته‌ڵات چۆن ده‌بێت پشێوی بنێته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه بێت بۆ سه‌ر هاوڵاتیی؟
4. ده‌سته‌ڵات ده‌بێت نموونه‌ی ره‌وشت بێت و خه‌ڵک چاوی لێ بکات. ده‌سته‌ڵات چۆن ده‌بێت ره‌وشتی جه‌ماوه‌ر تێکبدات؟
5. ئه‌گه‌ر ئه‌مه ده‌سته‌ڵات بێت مانای وایه ده‌سته‌ڵات ره‌وایی به روخانی خۆی ده‌دات.
ناسر حه‌فید
27/11/2016
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست