کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کەناڵی (NRT) دەڵێت د. ووشیار کوژراوە

Monday, 28/11/2016, 5:50


د. وشیار نەکوژراوە، بەڵکو تیرۆرکراوە. کوشتن زۆر مانای هەیە، لە کۆمەڵایەتییە تا ئابووری، بەڵام کوشتنی سیاسیی، کە رێکخراو و حیزبێکی لە پشت بێت، یان بۆ چالاکییەکی تیرۆریستانە بێت، پێی دەگوترێت تیرۆر.
-----------------------------------
لەبەرنامەکانی دوێنێی nrt سەبارەت بە ڕوودواوە تیرۆریستییەکەی پارتی لە شاری هەولێر. ئەم کەناڵە بەشێوەیەکی سیستماتیك کار بۆ پارتی دکات، مرۆڤی وشیاری دەوێت لە گەمەکە تێبگات. ئەیانەوێ ڕای شەقام و جەماوەر بەو ئاڕاستەیە بەرن، کە دکتۆر ووشیار کوژاوە. بەکارهێنانیی وشەی کوشتن، لە هەندێک حالەتدا دوور خستنەوەی ئەگەری تیرۆریستی لەسەر ئەم کەیسە دەگەیەنێت،  هەروەک کەناڵەکانی پارتیی ئەو وشەیە بەکار دەهێنن. لە هەوڵی بەردەوامی ئەم کەناڵانەی سەر بەپارتین ، کە خۆیان پلانداڕێژ و ئەنجامدەری ئەو کارەن. لێسەندنەوەی کاری تیرۆریستی لەسەر ئەو کارە و لکاندنی بە کاری کوشتن بەبێ هۆ نییە. ئەم کەناڵە باش ئەزانن بۆ ئەیانەوێ لە کردەی تیرۆرەوە بیگۆڕان بۆ کردەی کوشتن.
کاتێک ئەم کەناڵە پێمان ئەڵێ دکتۆر ووشیار کوژاوە، ئەوا دەشێت هۆکاری کوشتنەکەی بۆ نمونە بخرێتە سەر چەند لایەنێکی وەك (کوشتنی کۆمەڵایەتی، کوشتنی ئابووریی ..هتد ) لێرەدا هەوڵ دەدرێت کوشتنی ئەم مەلایە وا وێنا بکرێ کە گوایا کەسێك کێشەی کۆمەڵایەتی هەبوە لەگەڵیدا و هەستاوە بە ئەنجامدانی تۆڵە سەندنەوە، یان دەستدرێژی سێکسی کردبێ و لەئەنجامی ئەو کارەدا، کوژرابێت. وەیان لەحاڵەتی دووەمدا ئەم کەسە قەرزاربار بووبێ و خاوەن قەرز هەستابێ بە کوشتنی ، کەئەمەش ئەچێتە قاڵبی کوشتنی ئابووریەوە. راگەیاندن و رۆژنامەنووسی پرۆفیشوناڵ دەزانێت لە چ کاتێکدا وشەکان بەکار دەهێنرێن یان وشەی گونجاوی بۆ بەکار بهێنرێت.
ئاشکراشە بۆچی ئەم کەناڵە کار لەسەر شێواندنی ئەم جۆرە تیرۆرانە دەکات و نایەوێ وەك خۆی بیناسێنێ. هەموان باش ئەزانین بۆچی مامۆستا وشیار تیرۆر کراوە و نەکوژاوە. کەیسی ئەم کەسە سیاسییەو هیچ پەیوەندی بەشتی ترەوە نییە و پێوستە خەڵکی ئەم کەیسە وەك کەیسێکی تیرۆر سەیر بکەن.
دەبا ئەهلی جەماعەت و مزگەوت، یان ئەهلی درۆ و نفاق ئەو ڕاستیە باش بزانن کە دانیشتن و گردبوونەوەیان لەپاش ئەو مەلایە و هەڵوێست وەرنەگرتن و پەنانەبردنە بەر پەرچەکرداری ڕادیکالانە دژ ب ەپارتی ئەچێتە خانەی ترسنۆکی و بێ بەرپرسیاری و نامرۆڤایەتی و هەروەها نائایینییەوە. ئەو کەسانەی لەدوای ئەم مەلایەوە نوێژی درۆ و بوختانیان بەستووە و ئەورۆ هیچ جۆرە هەڵوێست و ڕاچەنین و جموجۆڵیان نەماوە، ئەبێ باش بزانن بە ڕاست نەموسڵمانن و نەکەسی ڕاستگۆن. دەبا جارێکی تر ئەم خەڵکەی کە خۆیان بە ئیسلامی دەزانن و ئامادەن لە ڕێگای ئایینەکەیاندا بەدوای ڕاستی و هەقدا بگەڕێن، ئەوا گەلێ ئاسانە و بە ئازایی بێنە دەنگ و مەسعود و مەسرور و هەزار پیاوەکەیان لە قاو بدەن و تەفرو توونایان بکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە