کات بۆ بەستنی گۆنگرەی نەتەوەیی لە بارە
Sunday, 27/11/2016, 17:18
کوردستانپۆست شآهیدە :
رۆژی ٧ /٨ /٢٠١٤ بابەتێكم لە سەر ناوی
بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی بە بێ بنەماڵەی بارزانی لەو سایتەدا بڵاو بۆوە.(
کرتە لەسەر ئێرە بکە). لە ووتارەدا بە کورتی ئاماژەم بە ٧ خاڵ کردوە بۆ بارودۆخی هەنووکەیی . ماوەیەک لەوەی پێش بستنی ئەو کۆنگرەیە تا ئاستێکی بەرز بە ڕێوە چوو. خەریک بوو ئاواتی لە مێژینەی کورد پێتە دی. بەڵام سەرۆک بنەماڵەی دواکەوتووی بارزانی لە سەر هەڕەشەی تورکیە وئێڕان لە بارزانی لە سەر ئەنجامی کۆتایی ئەو کۆنگرەیە وەک عەجەمی بە شڵتاغ ، شەڵتاغی بە کورد فرۆشت ووەک پیشەی باوکی کە قەت هەنگاوێکی کوردخوازانەی بۆ مێژووی کورد نەناوە، ئەو جاریش کوڕەکەی پەژیوان بۆوە و لەسەر پرسی سەرۆکایەتی ئەو کۆنگرەیە بارزانی پاشگەز بۆوە چون دەیخواست بۆ خۆی کەسی یەکەمی کۆنگرەی نەتەوەیی بێ ولە کەسایەتی سەرشۆڕانەی خۆیدا ئیفادا بە خەڵک بفرۆشێ ولە هەمان کاتدا خۆی وەک مژارێکی کاریگەر بۆ داگیرکار نیشان بدا. بۆیە ئەو جارەش ئەو کۆنگرەیە نەگەیشتە ئامانج !
لەو کاتەوە تائێستا ئاڵۆگۆڕی مەزن چێ بون. شەڕی داعش بەو شێوەیە پەرەی نەسەندبوو.خەڵکی هەژار ئاوا نەهاتبوونە سەر شەقام. لە وەش بترازێ دونیای دەرەوە ئیدی بارزانی وئەو دەسەڵاتەی باشوور هێدی هێدی دەناسێ. لە حاڵی حازردا بارزانی لە سەر دەستی داعش نانی رۆژانەی دەخوا. بە داخەوە ترسی داعشیش وای لە دونیای دەرەوە کردوە کە زلهێزەکان لە ئاست ئەو دەسەڵاتە جارێ بێدەنگ بن. بێ گومان بارودۆخ هەروا نامێنێ.
٧١ ساڵە مەلامستەفاو مەسعودی کوڕی وەک کەڵەگا بەرپرسی یەکەمی ئەو حیزبەن / حیزبی سەر بە بنە ماڵە / . من نازانم دەستکەوتی نەتەوەیی بنەماڵەی بارزانی لەو حیزبەدا بۆ کورد چێ بووە؟ لە هەر قۆناغێکدا بۆ پاراستنی بنەماڵەی خۆیان نەتەوەیەکیان قەڵاچۆ کردوە. ساڵی ١٩٧٥ نموونەیەکی لە بیرنەکراوی مێژووییە کە چۆن مەلای بابیان شۆڕشێکی لە سەر دووماچی سەددام وشآی ئێڕان لە ئەجەزایر دۆڕاند وبە شەو سنوری بڕێ وهاڵت لە ئامریکا گیرسایەوە.
لە ماوەی ئەو٢٥ساڵەدا کە ئەو دزانە جڵەوی دەسەڵاتیان بە دەستەوە گرتووە، هیچکات بارزانی ئاوا دەسەڵاتەکەی لەرزۆک نەبووە.خەڵکیش قەت ئاوا بوێرانە رۆژانە خاوەن هەڵویست نەبوون. ئیدی بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی لە ژێر چاوە دێری بارزانی لە هەولێر هیچ واتایەکی نەماوە. با ئەو کۆنگرەیە لە سلێمانی بێ، با لە کۆبانی بێ، یان لە شوێنێکی دیکەی وڵات. بەشدار بوونی کەسانی بنە ماڵەیەک لە رێکخستنێکی مەزنی نەتەوەییدا لە قورسایی ئەو ڕیبازە کەم دەکاتەوە. چون کەسانێک کە خاوەنی ئیرادەی سیاسی وئیرادەی نەتەوەیی نەبن زەرەریان لە قازانج بۆ کورد زیاترە.
ئەگەر قەراریش بێ بە بێ بارزانی ناکرێ کۆنگرەی نەتەوەیی پێک بهێنرێ،دەبێ ئەو راستە تاڵە قەبوڵ بکەین داهاتووی کورد لە باشووور وەک ساڵی ١٩٧٥ ی لێدێ. پڕیشکی ئاوری شکستی ئەو جارە وەک ئاشبەتاڵی مەلال باوکیان نابێ بەڵکم هەموو بەشەکانی وڵات دەگرێتەوە. ئێستێش نەمزانی ئەو هەمووە حیزب وسازمان وکەسایەتی ناودارو ئاکادیمیسیەن وزانکۆ کارو ،،،،، هەن کە چی هەموو جارێک بە خاتری کەسایەتیەکی وەک بارزانی پرسێکی مەزنی نەتەوەیەک دوا دەخرێ !
بەرپرسانی بنەماڵەی ترۆریستی بارزانی لە مێژووی ٧١ ساڵەی خۆیاند بە ماچکردنی رکێفی داگیرکار خۆیان بە زل زانیوە. سەردەمی مەلای بابیشیان قەت لە فکری بیری نەتەوەییدا نەبون. لە تەواوی ئەو ١٣ کۆنگرەیە ی کە وەک / پاڕتی دێمۆکڕاتی / بنە ماڵەی خۆیان بەستوویانە بۆ تاقە جارێک و بۆ یەک وشەش باسی کوردستانی مەزن و دەوڵەتی کوردی وپرسی نەتەوەیی تێدا نابینرێ.! لەو سەردەمەشدا زۆر بێ ئینسافیە لە ئاست نەتەوەی فیداکاری کورد کە بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی بە خاتری چەند کەسانێک لەو بنە ماڵەیە وەپشت گوێ بخرێ.ئەوانە شەیتانی دژە کورد دە دەمیان تفیوە بۆیە تا هەن تاقە هەنگاوێک بۆ چارەسەری کێشەی کورد هەڵناگرن جگە لە تۆمار کردنێ ژیاننامەی نیگریسی خۆیان. مرۆڤ ئەگەر دوایین قسەکانی نێچیروان بارزانی لەو رۆژانەدا دەبیسێ، شەرم لە نەخشەی کاردستان دەکا، ئەو سەرشۆڕە دەلێ: ئەگەر بەغذا مووچەمان بۆ بنێرێ دەتوانین وتووێژەکانمان دەست پێ بکەینەوە!کەس هەیە بپسێ ئەدی پرسی راگەیاندنی دەوڵەت کوردیتان چی لێ بەسەر دێ؟
" کەلامی دوایی "
تاقمێک نووسەر وشاعیرو بە رواڵەت رووناکبیری ژن یان پیاووەک دیل و عەوداڵی بنەماڵەی بارزانین ! من نازانم ئەو کەسانە چۆن بیر دەکەنەوە؟ هەر دەڵیی لە بەرچەنگی نەزانیدا لە فڕين کەوتوون.واوێدەچی لە شاری خامۆشآندا خەوتوون.کەسانێک کە لە سەردەمی مەلای بابیان بە سواری کەر هاتووچوویان دەکرد، کە چێ ئێستێ بە فرۆکەی تایبەبەتی وڵاتان دەگەڕێن. خەڵکی هەژاریش بۆ شیری منداڵی بچووکیان سەرگەردان ووێڵن !ئەوانەن دەسەڵاتدارانی دوای سەددامی کورد کوژ! بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی بە بەشداری ئەو بنە ماڵەیە جێگای پرسیارە بۆ هەموو کوردێکی نیشتمان پەروەر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست